Kawe-muhamad

هونەرمەند و نووسەر محەمەد ساڵەیی : کاک کاوە محەمەد ئەم کاتەت باش .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەرەتای نەوەدەکان لە شەقڵاوە کاک کاوەم بەڕێکەوت ناسی ، ئە ودەم تازە لە زانکۆ دەرچوو بوو ، کوڕێکی بە کەلەش و ئەسمەر بەڵام تا بڵێیت بەرێز و بە ڕەوشت ، زۆر رێزی لەمن دەگرت و حەزی لە زمانی ئینگلیزی و رۆژنامەوانی دەکرد ، کە کوردستانی نوێ دامەزرا ئازاد جوندیانی لەمنی پرسی ئەگەر بۆ رۆژنامەڤانی دەشێت یان نا ، منیش لە لای خۆمەوە ئەو و هاوڕێیەکی دیم بۆ هەڵدا ، خوا قەبووڵ ناکات هەردووکیانی دامەزراند ، ئەمە یەکەم جارە ئەم راستتیە دەدرکێنم چونکە بێ بەرامبەر کردوومە ، ئازادیش ئەگەر خٶی لە خوا نەکات ئەو راستییە رەت ناکاتەوە !

کاک کاوە یەکێتییەکی زۆر دڵسۆزە و لەو جۆرانەیە کە خۆشەویستییەکەی بە خانەوادە بۆی ماوەتەوە باوکیشی کوردێکی زۆر دڵسۆز بوو . ئەوجا با بێمەوە سەر خاڵی مەبەست ، کە تایبەتە بە ژیانی هونەریی رۆژنامەڤانی خۆم ، من نایشارمەوە کە بۆ ماوەی پازدە ساڵ هەواداریی یەکێتی بووم دووراو دوور بەڵام من رێخراو نە بووم چونکە حەز بە کاری حیزبایەتی ناکەم . چاوەڕیی زۆر شتی گەورە بووم لێیان ، چونکە خۆیان وتەنی مەشخەڵانی شۆڕشی ئەمجارە بوون ، نوێخواز بوون ، هەروەها تەقڵەیان بە فیل لێدەدا ، لەبەر ئەوەی هەرگیز توند رەو نەبوومە هەمیشە بە چاوی رەخنەوە لە دیاردەکان دەڕوانم و شەن و کەوی خۆم دەکەم ، هەر زوو بە زوو بۆم دەرکەوت کە ئەمانە بە داخەوە زۆربەیان لە بێعەنوایی چوونەتە دەروە و نەک مەشخەڵ بگرە چرای دزیش نە بوون . هیچ بەهرەیەکیان نە بوو جگە لە بەرپێنە و خەنجەر لە پشدان نە بێت هیچی دیکەیان لە هەگبەدا نەبوو .

بۆ ماوەی دوازدە ساڵ لە رۆژنامەکانی رژێم وەکو هاوکاری ، رەنگین ، بەیان ، کاروانی وەرزش ، تەندروسستی و کۆمەڵ ، لە ناو دڵی بەعسییەکان کە بە چاوی دوژمنیش لێمان دەڕوانیین و خۆشیان درکیان بەو راستییە دەکرد کارم کرد ،نەم وت ئاخ بەڵام لە گەڵ یەکێتی وتم ئەوێلاخ !!

ئەو هەموو خۆشەویستییە بۆ کوردو پێشمەرگە ، کەچی یەک ساڵ لەگەڵیان هەڵم نەکرد و بە جێم هێشتن .

دیارە ئەمە هەر تایبەت نەبوو بە بەندە بگرە شاهیدم ئەو ئازادی وەهاب ئاغایە چونکە بێبەهرە بوو لە فەڕڕاشەکەی خٶشی دەسڵەمییەوە ، هەموو کەسێکی بەهرەمەندی پاڵنا بۆ ئەوەی لە یەکێتی ببێزن و تەنها خۆی بمێنێتەوە ، دەتوانم ناوی چەندین بڵێم کە بە هۆی ئەوەوە تانەی سەرچاویان لاچوو و یەکێتی راستییان ناسی ، نەک یەکێتی شیڕە شیڕی رادیۆ و درۆزنە فلایەر .

چیرۆک نووس عەبدوڵا سەڕڕاج ، مومتاز حەیدەری ، نەژاد عەزیز سورمی ، لالۆ رەنجدەر ، من ، سەڵاح عومەر ،ئەمانە مشتێکن لە خەروارێک هەروەها حەسەن گەرمیانی و وریا ئەحمەدییان تۆراند . کەمن دەستم لە کار کێشایەوە ئەم کاک کاوەیە گەشکە دار بوو ، وای دەزانی مەسەلەکە پلەو پایەیە منی دڕدۆنگ کردووە ، کەچی پاش ئەمەندە ساڵ تازە بە تازە برادەرانی خۆی دەناسێت ، منیش دەڵێم بەس نەبوو کاکیلە ئێستاش هۆشدار بوویتەوە ، ئەمانەی تۆ زگی خۆتت بۆ دەدڕین نەک مەشخەڵ قووتیلە چراش نین ، ئەمەی دەیبینی قەبارەی راستەقینەی خۆیانە خەڵک وەکو هێلکەی پاککراو خستییانە نێو دەستیان .

کەنەدا

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت