Goran-2

نەژاد سیوەیلی : گۆڕان و شەریعەت .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

فۆبیا لە گوتە زارەکان ..

کاتێک سیاسەک بۆ مەبەستێکی کاتی ئەدوێت جیاوازترە لەوەی ڕۆشنبیرێک بە تێڕامان و نەخوێندەوارێکیش بێ ڕامان وەری دەگرێت ..

هێزی گەورەی کۆمەڵگا لەوەدایە کە زۆرترین بڕی ئازادیی دەستەبەر بکات . سپێنۆزا .

هەڵەیەکی کوشندەو تێنەگەشتنێکی ناعەقڵانیە گەر ئێمە بزوتنەوەی گۆڕان بە پاچەکۆڵەی ئاین یانیش سەردار کردنی شەریعەت بناسین . یانیش خودی عەلمانییەت (سێکولاریزم ) بە پرۆسەی لەناوبردنی ئایین تەماشابکەین . عەلمانییەت لهجەوهەردا بریتییە لهدۆزینەوەی پەیمانێکی کۆمەڵایەتی مۆدێرن کە لەسەر بناغەی پلورالیزم دامەزراوە . واتە عەلمانییەت بە پلەی یەکەم هێندەی پرۆسەی پلورالیزمی ئایینییە ئەوەندە کار لەسەر لەناوبردنی ئایین ناکات . ئەم جۆرە لە پلوڕاڵیەتی مەدەنیانە سەرەتا مەدەنیەکانی لەنێو بزوتنەوەی گۆڕاندا بەدەرکەوتون . بە مانایەکی تر قسەکردن لەسەر ئایین قسەکردنە لەسەر جیاوازییەکانی خودی ئایینەکانو خوداکانیانو هەوڵدان بۆ قبووڵکردنی یەکتر لەناو کۆمەڵگای مۆدێرندا . کۆمەڵگا لهدیدی عەلمانییەتدا هێندەی جەغد لەسەر پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە کۆمەڵایەتیو ئایینیو ئەتنییەکان دەکات ، هێندە کار لەسەر دیدێکی ئایدیۆلۆژی یان ئایینی دیاریکراو ناکات ، چونکههەموو باڵادەستکردنی دیدێکی تایبەت بۆ رێکخستنی جیهان لەسەر وێنای خۆی ، ئەوسا بەناوی ئایینەوە بێت یان هەر ئایدیۆلۆژیایەکی ترەوە ، مانای کوشتنی ئەو رەهەندە فرەییەیە کە کۆمەڵگاو کولتوورەکان هەڵگرین . هەر بۆیەش لەیەکەمین ڕۆژی دروست بونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە جەغت لەم لایەنە کراوەتەوە وەک بەبەها وەرگرتنی کۆی ئاینزاو دینە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لێیان ڕوانراون .

ئایا ئەو چەند دەربڕینە زارەکی و نەنوسراوەی چەند ئەندام پێرلەمانێکی گۆڕان لەسەر لانەدان لە بنەماکانی شەریعەت مەترسین بۆ سەر گەشەی دێمۆکراسی و کۆمەڵگای مەدەنی یان ئەو هێزە جەبەڕوت و زەبەلاحەی وەک ماشینێک و بە وردی کار دەکات لەسەر دروست کردنی جمهوریەتی ویراسی بنەماڵەیی،

وەک لە ماڵپەڕی{سبەی}لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا بەناو نیشانی ‘ هەرێم ‘ لەچاوەڕوانی سەپاندنی حوکمی بنەماڵەییدا “

لە سی چل ساڵی رابردوا هەم تەجروبەی حیزبی پێشڕەو و حیزبی تاقانە ، هەم تەجروبەی حیزبی عائیلە ، هەم تەجروبەی ئەو حیزبانەی کە جمهوریەتی ویراسی دروستدەکەن هەموی شکستی خواردوە . لەهەمان کاتدا ئەزمونی حکومڕانی ئیسلامی سیاسی نەک هەر شکستی خواردوەە بەڵکو بۆتە ترسێک لەسەر شوناس و بیرکردنەوەو چەقبەستوی کۆمەڵگا و ئەم ئەزمونەش تاقی کرایەوە ، کە چیدی هێزگەلێک ناتوانێت و نابێت حکومداری بکات بەناوی شەریعەت . لەئێستادا لە هەرێمی کوردستان هەوڵدان هەیە بۆ دامەزراندنی “جمهوریەتی ویراسی نەک بۆچەسپاندنی حوکمی شەریعەت ،

ئەوەی ئاگایانی سیاسی هۆشداری دەدەن لەو هەوڵانەی لەئێستادا لە هەرێمی کوردستاندا دەدرێت بۆ چەسپاندنی حوکمی بنەماڵەیی و جمهوریەتی ویراسی دروستکردنە نەک چەسپاندنی شەریعەت . هاوکات بەوردبونەوە لە دۆخەکە ، بەئاشکرا هەوڵدان بۆ پەیڕەوکردنی حوکمی بنەماڵەیی و پیادەکردنی جمهوریەتی ویراسی دەبینرێت ، ئەوەتا دهسهڵاتیجێبهجێكردن لهدهستیسێ كهسێی خێزانێكدا كۆكراونهتهوه ، ئەویش دوای ئەوەی بەمدواییە ئەنجومەنی ئاسایش پپێکهێنراو کوڕی سەرۆکی هەرێم ، کرایە بەرپرسی ئەنجومەنەکە . ئەوەی مەترسیە بۆ سەر پرۆسەی دێمۆکراسی ئەم ڕەوتەیە نەک چەند دەنگێکی سادەی پێش هەڵبژاردن .

جمهوریەتی ویراسی شێوازێکی نزیکە لە شێوازی پاشایەتی ، بەڵام لەبەرئەوەی لە وڵاتێکە کە سیستەمەکەی کۆمارییە ، ناتوانرێت لەڕوی یاساییەوە رێکبخرێت وەکو سیستەمە پاشایەتییەکە و لەو وڵاتانەشدا بەرەسمی بنەماڵەیەکی دەسەڵاتدار نییە ، بەڵام بەشێوەیەکی ناڕەسمی بنەماڵەیەک هەیە حوکمی وڵاتەکە دەکات بەشێوەی ویراسی .

لەسەردەمی ئێستادا، ئەم سیستەمە تەنها لە وڵاتە دواکەوتوەکاندا هەیە ، لەو وڵاتانەش کە وردە وردە بەرەو پێشچون ، ئەم سیستەمە باوی نەماوە و کۆتایی پێهاتوە ، بەڵام بەشێوەیەکی سەرەکی ئەم جۆرە سیستەمە لە ئاسیا و ئەفەریقا لە ئارادایە ، لە عێراقیش لە سەردەمی سەدام حسێندا ئەم جۆرە شێوازەی حوکم لەئارادابو خەریکبو دەبو بە دامەزراوە ، واتە ئەو کەسەی حوکمی وڵاتەکە دەکات بەشێوەیەکی ئاسایی پشت بە خزم و ئەندامانی خێڵ و بنەماڵە دەبەستێت ، پاشان بەرەبەرە بەپێی کات دەبێتە دامەزراوەیەکی نیمچە فەرمی ، بەشێوەیەک ئەو بنەماڵەیە کۆنتڕۆڵی هەمو بوارەکانی سیاسی و ئابوری وڵات دەکات ، نمونەش لە سوریا کە لە سەردەمی حافز ئەسەدەوە دەستپێدەکات تائێستاش بەردەوامە ، لە هەندێ وڵاتی دیکەش وەکو پاکستان ئەم شێوازە بەدیدەکرێت ، بەڵام هێندە گەشەی نەکردوە و نەگەیشتوەتە رادەی بنەماڵەی دەسەڵاتدار و کۆنتڕۆڵکردنی وڵات ، تەنها لەئاستی کۆنتڕۆڵکردنی حیزبێکدایە لەلایەن بنەماڵەیەکەوە وەکو پارتی گەلی پاکستان .

دەکرێت هەوڵدان بۆ گەیشتن بەم حوکمڕانییە بە دو قۆناغ بێت ، قۆناغی یەکەم ئەوەیە حیزبێک دەسەڵات دەگرێتە دەست ، پاشان بنەماڵەیەک کۆنتڕۆڵی حیزبەکە دەکات .

لە قۆناغی دوەمیشدا ئەو حیزبە پاش ئەوەی دەگات بە دەسەڵات بەرە بەرە لەوە دەردەچێت بنەماڵەکە بنەماڵەی حیزب بێت و دەبێتە بنەماڵەی دەوڵەت و کۆنتڕۆڵی وڵات دەکات . نمونەش بۆ ئەمە عێراقی سەردەمی سەدام حسێن ، میسری حوسنی موبارەک ، لیبیای موعەمەر قەزافی ، تونسی زەینلعابدین بن عەلی و لە سوریاش لە بنەماڵەی ئەسەددا بەدیدەکرێت . واتە یەکەمجار کۆنتڕۆڵکردنی حیزب دواتر کۆنتڕۆڵکردنی دەوڵەت .

لەو وڵاتانەی دیموکراسیش تاڕادەیەکی زۆر گەشەیکردوە ، ئەم دیاردەیە لە سنوری کۆنتڕۆڵکردنی بنەماڵەی حیزب تێناپەڕێت وەک ئەوەی لە هندستان و پاکستان دەبینرێت . بەڵام لەو وڵاتانەی دیموکراسی لە سەرەتادایە یاخود هەر نییە ، ئەم دیاردەیە گەشە دەکات و لە بنەماڵەی حیزبەوە دەبێتە بنەماڵەی دەسەڵاتداری دەوڵەت .

لە هەرێمی کوردستانیش ئەم دیاردەیە بەئاشکرا ئاماژەکانی بەدیار کەوتون و سەرەتاش لە حیزبەوە دەستیپێکردوە و پاشان چوە بۆ حکومەت و کایەکانی تر .

رەوتی گشتی گەشەی بیرکردنەوەی سیاسی ئەو بنەماڵەیە وردە وردە بەرەو ئەوەی دەبات ببێتە بنەماڵەیەکی حوکمڕان و کۆنتڕۆڵکەری هەمو رشتەکانی ئابوری و سیاسی لەو وڵاتەدا ، بنەماڵەیەک لە دەسەڵات و لە دەرەوەی دەسەڵاتە ، واتە تاکەکانی لە دەسەڵات و لە دەرەوەی دەسەڵاتە و کۆنتڕۆڵی جومگەکانی ئابوری و سیاسی ئەو وڵاتە دەکەن . رەنگە کەسێک هەبێت سەر بەو بنەماڵە دەسەڵاتدارە بێت و هیچ پۆستێکی سیاسی نەبێت ، بەڵام بەسود وەرگرتن لەتاکەکانی تری بنەماڵە کە لە حکومەتدان یاخود لە دەسەڵاتدان و پۆستی گەورە و گرنگیان هەیە ، دەتوانێت رۆڵێکی گەورە ببینێت لە کۆنتڕۆڵکردنی ئابوری وڵاتدا ، واتە هەماهەنگی لەنێوانیاندا هەیە .

ئەمە لە هەرێمی کوردستاندا هەستی پێدەکرێ و لەسەر دو ئاست دەبینرێ ، یەکێکیان ئاستی ناو حکومەت و دەوڵەتە ، ئەمان کەمترن لەچاو ئاستی دوەمدا کە ئەو کەسانە دەگرێتەوە سەر بەو بنەماڵە دەسەڵاتدارەیە ، بەڵام هیچ پۆستێکی سیاسی لەناو حکومەتدا نییە ، ئەم کۆمەڵەیەی ئاستی یەکەم لەبەرئەوەی پۆستی رەسمیان هەیە ژێربەژێر کۆنتڕۆڵی جومگەکانی وڵات دەکەن ، یارمەتی تاکەکانی تری بنەماڵە دەدەن کە پۆستی رەسمیان نییە ، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جومگەکانی ئابوری ئەو وڵاتە ، بۆ نمونەش لە بواری ئابوریدا ، ئەمانە لە پشتی پڕۆژەکانەوە سود وەردەگرن . هەر لەبەر ئەمەشە کە لەڕوی یاساییەوە ئەوانەی لە دەسەڵاتدان هیچ شتێکیان لەسەر نابێت ، چونکە بەڕەسمی هیچیان نییە ، بەڵکو ئیمتیازاتەکانیان خستوەتە سەر ناوی کەسانی تر .

هەوڵدان بۆ ئەم جۆرە حوکمە سەرەتا لە سەرەوە دەردەکەوێت ، ئەویش بەزیادبونی ژمارەی ئەندامانی بنەماڵەیەک لە دەزگا فەرمییەکانی دەوڵەتدا ، ئەمەش لەئێستادا بە ئاشکرا لە هەرێمی کوردستاندا دەبینرێت ، ئەوەتا دهسهڵاتیجێبهجێكردن لهدهستیسێ كهسیخێزانێكدا كۆكراونهتهوه ، ئەوانیش ( مهسعود بارزانیسهرۆكیههرێمیكوردستان ، نێچیرڤان بارزانیسهرۆكیحكومهتیههرێمیكوردستان و مهسرور مهسعود بارزانیراوێژكاریئهنجومهنیئاسایشیههرێم .

بەڕاست ئەمانە جێی مەترسین بۆ ئەو ڕەوتە دێمۆکراسییەی سەرەتای سەوز بونێتی یان ئەو چەند لێدوانە سەرپێی وسەرەتاییانەی چەند ئەندام پێرلەمانێکی گۆڕان ؟