Civara

لە دەیلی میرۆ وە : خائینەکەی جیڤارە لە دواجاردا قسەی خۆیکرد : ( ئەوەی کە باش بوو بۆ پاراستنی ژیانی هاورێکانم کردم ) .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تەرجەمەی عەرەبی : ابتسام عبداللە

تەرجەمەی کورد : جیهاد موحەمەد

کیرو بوستوس ، بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵ وەک پیاوێکی وێنەکێش و خیانەتکار دەرحەق بە شۆرش و بە جیڤارا ناسرا ، لە هەمان ئەو دارستانەی کە جیڤارای تەمەن ٣٩ ساڵی تیا لە سێدارەدرا لە لایەن سوپای بولیڤی پشتیوانلێکراویی ئەمریکییەوە دەستگیرکرا . ماوەی دوو مانگونیو کیرۆ لە ژێر لێکۆڵینەوەیەکی توندا دەیناڵند ، کە دەترسا بیکوژن . سوپای پولیڤیی و هەوڵگری ئەمریکی دەیانویست دەربارەی شۆرش و جیڤارا زانایریی لێورگرن ، بەڵام لە ساڵی ١٩٦٧دا ئەو قسانەی جیڤار بۆیکردبوو لە گوێیدا دەزرنگایەوە : کاتێک دەگیرێت ، ئەوەی زۆر گرنگ و پێویستە نهێنیی خۆ شاردنەوەی کوبیەکان و منیش بپارێزیت ، نهێنیەکان نەدرکێنیت) ، بۆیە توانی شوناسە ساختەکەی کەسایەتیی خۆی بپارێزێت و نهێنیەکان لە سەر شۆرشی کوبیەکان و جیفارا نەدرکێنێت .

ئەو کاتەی کە سوپای پولیڤی و هەواڵگریی ئەمریکا زانیان خۆ ناساندنی کیرو بە رۆژنامەنووس شوناسێکی ساختەیە و وانییە بەڵکو جەنگاوەرە لە ریزی شۆرشگێراندا ، زۆریانلێکرد کە وێنەی جیڤارا و هاورێکانییان بۆ بکێشێت بۆ ئەوەی بیانناسن . ئیتر لەو ساتەوە کیرو بە خائین دەرحەق بە شۆرش و جیڤارا ناسرا و تا ئێستاش هەروا دەناسرێت .

ئەمرۆ کیروی تەمەن ٨١ ساڵ ، دەڵێت : ( ئەوەی لەسەر منیان دەزانی ئەوەبوو کە من بەرگری لە تۆرە شۆرشگێرەکەم دەکەم ، منیش لە راستیدا هەر ئەوەم کرد ، شتێکی تر کە لەسەر من دەیانزانی و وانەبوو , منیان بە هونەرمەندێکی وێنەکێش دەزانیی ، بۆیە داوایانلێدەکردم کە هەندێک وێنەی شۆرشگێرەکان و جیڤارا بکێشم ) .

سەیرلەوەدا بوو هەریەکێک لەو کەسانەی لەم خێوەتگەیدابوون وێنەیەکی جیڤارای لابوو ، کەچی داوای وێنەی زیاترییان لە من دەکرد؟!

بەم جۆرە من ناچارکرام کە هەندێک وێنەی دەموجاو بکێشم ، منیش وێنەکانم بە دەرکەوتنی روخسارو نیشانەی سەرکەوتنەوە دەکێشا ، سەرکەوتن لە پاراستنی سەرچاوەکانمان و ژیانمانەوە . ( ئەو وێنانەی کە من دەمکێشان ، شتێک نەبوون لە راستیی ، بەڵکو تەنیا وێنەی کۆمەڵە مرۆڤێکی ڕیشداربوون …).

کیرو ، سەرنجێکی نوێ لەسەر جیڤار پێشکەشدەکات ، ئەو پزیشکەی کە بوو بە جەنگاوەرێکی شۆرشگێر ، کە لە لای هەندێک بە جەنگاوەرێکی دڵڕەق ناسرابوو ، بەڵام لای ملوێنەها لە خەڵک بە سیمبولی هیوا دژ بە نادادپەروەریی سەرمایەداریی ناسراو و خۆشەویست بوو .

ئاشکرایە کە جیڤارا و فیدڵ کاسترۆ بە کلیلی شۆرشی کوبی ناسراون کە تونیان حکومەتی باتیستای هاوپشتییلێکراو لە لایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ١٩٥٩دا تێکبشکێنن و لە جێگەیدا دەوڵەتێکی شیوعی دروستبکەن ، کە تا ئیستا ئەو دەوڵەتە ماوە .

جیڤارا ئەو جەنگاوەرە شۆرشگێرە بوو کە تەنیا لە پێناوی ڕزگاریی کوبادا نە دەجەنگا ، بەڵکو لە پێناوی ڕزگاریی ئەرجەنتین و گوتیمالا و کۆنگۆ و بولیڤاشدا دەجەنگا .

کیرو ، ئەو جەنگاوەرە شۆرشگێرەبوو کە ئامادەبوو لە پێناوی ئەرجەنتین و جیفارا و مەسەلە شۆرشگێرییەکەدا ژیانی خۆی ببەخشێت ، بەڵام بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ لە بولیفیادا زیندانیکرا ، دوای ٣ ساڵ لە ئازادبوونی ، توانی بگاتە ئەرجەنتین و دواتر شیلیی و لەوێشەوە گەیشتە سوید .

کیرو ، سەردەلەقێنێت و دەلێت : ( هیچ بژاردەیەکی ترم نەبوو، کە دەمزانی هەوڵگریی ئەرجەنتینیی لیستێکیان بە ناوی ئەو کەسانەوە هەیە کە بریاریان داوە لە سێدارەیانبدەن ، ناوی منیش لەو لیستەدابوو ) .

کیرو و ئانا ماریا ـ یی هاوسەریی و هەردوو کچەکەی لە سوید ژیانیان بەسەربرد .

لە لایەکتر کیرو دەڵێت : ( دەمێک بوو دەمویست ئەوە بڵێم کە من ئەفسەرێکی هاورێ و یاوەری جیفارا بووم ، بەڵام ئەم نهێنییەم شاردەوە ، چوونکە قسەکردن لەسەر ئەو بابەتە ، دەبوو بە ئاماژەیەک بۆ ناوی چەندیین کەسی جەنگاوەر و شۆرشگێر کە پەیەوەستبوون بە مەسەلەی خەبات و شۆرشەوە ، ئەو کاتە دەرکەوتنی ئەو ناوانە یەجگار ترسناک بوو ، من ئەو کەسە نەبووم کە لە پێناوی پارەو ساماندا هاورێتیی و شۆڕشگێرێتیی خۆم لە دەستبدەم ).

کیرو ، لەم دوییانەدا کتێبێکی چاپکردوە لە ژێر ناوی(شتێک دەیەوێت بتبینێ ) .

قسە لەسەر یەکەم پێوەندیکردنی بە جیڤاراوە دەکات ، کاتێک کە سۆزدار بوو لەگەڵ شۆرشدا ، سەفەری بۆ هاڤانای کرد لە کوبا ، کاری لە کارگەیەکدا دەکرد و لە زانکۆش دیخوێند ، تا لە ساڵی ١٩٦٢دا داوای لێکرا جیڤارا ببینێت ، دەڵێت: ( کاتێک بینیم ، وتی((ئەها ئەوە هاتییت)) ، وەک ئەوەی بە درێژایی ژیانیی منی ناسیبێت) . بۆ یەکەم هێرش بۆ سەر ئەمریکای لاتینی هەڵیبژاردم ، بەڵام ئەم هێرشە سەرکەوتنی بەدەستنەهێنا ، زۆربەی جەنگاوەرە شۆرشگێرەکان گیانیان لە دەستدا .

لێرە بە دواوە کیرو بوو بە هاورێ و یاوەریی جیڤارا ، لەگەڵیشیدا سەفەری دارستانەکانی بولیڤیایکرد لە ساڵی ١٩٦٦دا .

کیرو ئێستا تەمەنی لە سەرو ٨١ ساڵیەوەیە ، لە یادەوەرییەکانیدا دەڵێت ئەوەی کە جەنگاوەرەکانی خستبێتە تەنگەژەو و ئاستنگەوە ئەو هەڵانە بوو کە کردویانە ، بە تایبەتی ئەو هەڵەیەیی لە بە جێهێشتنی تفەنگێکەوە بوو لە لێواری یەکێک لە روبارەکاندا ، ئەوەش بوو بە ئاماژەیەک بۆ شوێن پێهەڵگرتنیی شۆرشگێرەکان لە لایەن سوپاوە .

کاتێکیش سوپای پولیڤی لێیان نزیک بوەوە ، کیرو و رۆژنامەنووس ریجە دوبریە هەوڵی ڕاکردنیاندا ، بەڵام لە ٣٠/٤/١٩٦٧ دا دەستگیرکران .

کیرو لە کاتی دەستگیرکردنییدا وەک رۆژنامەنووس خۆی ناساند ، کە مەبەستیی لە چوون بۆ لای جەنگاوەرەکان چاوپێکەوتن و دیمانە بووە لەگەڵیاندا ، بەڵام برویان پێنەکرد ، بۆیە داوایانلێکرد کە وێنەی دەموچاویی جەنگاوەرەکان و جیڤارایان بۆ بکێشێت ، دەنا دەینرێن بۆ دادگایی سەربازیی لە سیرسل .

کیرو دەڵێت ، بە مردنی جیڤارای زانیوە ، کاتێک دادگاییکراوە ، لە ٩/ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٧ دا ، دەڵێت ئەو هەواڵە وەک گولەیەک وابوو کە جەستەیی بڕییم ، وا راگەیندرا کە جیڤارا لە جەنگدا کوژراوە ، بەڵام لە راستیدا لە سێدارەیان دا .

ئەم هەواڵە وەک گولە وابوو بۆ کیرو کە جەستەی بڕیی ، جیڤارا جەنگاوەرێکی شۆرشگێریی مەزن بوو ، مردنەکەشی بوو بە هۆکاریی کۆتاییهێنان بە شۆرشەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت