Fereydwn-Kunjrini-1

فەرەیدون کونجرینی : پاکێجی دیموکراتی لە تورکیا ڕۆشنای کوردی نیە !؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاکێجی دیموکراتی لە ترکیادا بە ئازاد کردنی چەند پـــیــتـــێـــکـــی کوردی و مافە قۆرخ کراوەکان نایات ، کە بونی هەبووە لە ڕابردوی ژیانی نەتەوەیەکدا مێژووەکەی دەگە ڕێتەوە بۆ پێش ئیمڕاتۆریەتی جیهانی . ئەوەی جێی ئاماژەیە پاکێجە دیموکراتیەکەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان نەیتوانی پانتایی دیموکراتی بەرفراوان کات وهیچ شتێکی ئەوتۆی نوێی پێ نــە بـــوو لە ئاست کورد دا . جگە لە خۆدەرخستن .

پاکێجی دیموکراتی لە ترکیا بەرتەسک بونەوەی بەخۆیەوە بینی لەم وەرزەدا هیچ پانتاییەکی دیموکراتی زیاتری بەرهەم نەهێناوە ، ئەوەی کە باسی لێوە دەکرێ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە سەرەتایەکە بۆ داڕشتنی بەرنامەی سیاسی ساڵی 2014 ، پاکێجی دیموکراتی پەیوەستە بە بڕیارو ڕەزامەندی دانیشتوانەوە ! هەرکاتێك هاوڵاتیان ئاماژەیان بە بەبەر فراوانی دیموکراتی کرد ئەوا شێوەکاری پاکێجی دیموکراتی لە خەڵکەوە سەرهەڵدەدات و باسی لێوەدەکرێت نەك بە پێچەوانەوە .

ئەوەی لە داهاتودادێت ئایندەی ئەو پێشبڕکێ دیموکراتیەیە، کە لە ڕابردوی چەند مانگێکدا سەری هەڵدا ئەویش دەست پێش خەری ئیمراڵی بوو بۆ دانوستانی ئاشتی ، ئێستا ئەردۆغان بە پاکێجی دیموکراتی وەڵام دەداتەوە ، دەستپێکی ڕێکەوتنی نێوان دەوڵەتی ترک و کوردانی باکور بە پێی لێدوان و پەیامە دیموکراتیەکەی ئەردۆغان بێت هێشتا زووەو سەری هەڵنەداوە وە پلانی تەواویشی بۆ ئەنجام نەدراوە ، لەکاتێکدا ئەگەر پلانی بۆ داڕێژرایە لە پڕۆژەی پاکێچی دیموکراتی ترکیادا باس لە سەرەتا یان نەخشە ڕێگای داهاتو دەکرا .

بۆئەوەی زیاتر لەدیموکراتیەکەی ترکیا تێبگەین با بە کورتی ،! باسێك لەمێژوی کورد بکەین لە باکوری کوردستان بزانین چۆن و لەکوێیوە دیموکراتی دەستی پێ کردوەو ئێستا لە چ ئاستێکدایە لەوڵاتە ، ئایە هەر بەوقەبارەی ڕابردوماوەتەوە یان ئاستی دیموکراتی بەر فراوانتربوە !؟

شۆڕشگێڕو یەکەم خۆبەخشی داواکاری دەوڵەتی سەربەخۆ شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری بوو ساڵی١٨٧٨ داوای سەربەخۆیی بۆ کوردستانکردووە، بەڵام دەوڵەتی عوسمانی گوێی بەداواکارییەکەی نەداوە، هەر بۆیە لەساڵی ١٨٨٠دا شۆڕشی بەرپاکرد، دەستی بەسەر ناوچەی شەمزینان و هەکاریدا گرت وەك پلان دژی شۆڕشەکەی رووسیاش سنووری خۆی لەناوچەی قەوقاس داخست، شێخ عوبەیدوڵا ناچار بوو لەناوچەی شەمزینان پاشەکشە بکات وخۆی تەسلیم بە دەوڵەتی عوسمانی کرد، ١٨٨٣ لەسەر داوای خۆی بەرەو حیجاز دوورخرایەوە و هەر لەوێ کۆچی دوایی کرد

شێخ سەعیدی پیران شۆڕشگێڕێکی هاوشێوەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری بوو سەرکردایەتی بزوتنەوەی چەکداری بوو ، لە شاری ئامێد ڕوژی ٢١ ئازاری ساڵی ١٩٢٥ بە یارمەتیی ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە دژ بە حکوومەتی تورکیا شۆڕشی ڕاگەیاند ، بۆ ماوەیەکی زۆر گەمارۆی شاری ئامەدیان دا بەڵام ھێزەکەیان تێکشکا ، لە کۆتایی مانگی نیسان بە ھۆی خیانەتی سەرۆکی ھۆزی جبرانان و قاسم بەگی جبرانەوە، شێخ سەعید و ٢٦ شۆرشگێڕی تر لەسەر پردی چەمی مۆراچ لە ناوچەی گەنج بەدیلی گیران پاشان شێخ سەعید لە سێدارە درا لە شاری دیاربەکر .

لەدوای شۆڕش و ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران و لەناو چونیان ، نەوە بەدوای نەوەدا هاتووە هەوڵی شۆڕشیان داوە و شکست خواردبون لەپێناو نیشتمان و کوردا ئەویش ( حیزبی تەرەقی و چەند پارتێکی دی کە دواکۆتایان لە دامەزران و خۆڕێک خستندا شکستیان هێناوە زۆر هەوڵی بەردەوامی ئەوە کراوە کە بتواندرێت گروپێك و لایەنێکی کوردستانی دروست بێتەوە لە کوردستانی باکوردا، دوابەدوایی چەند نەوەیەك گروپە چالاکەکەی ئۆجالان و هاوەڵەکانی ساڵی ١٩٨٤ پارتی کرێکارانی کوردستانیان دامەزراند بە خەباتی چەکداری لە کوردستانی ئیراق و ترکیا و ئیران شۆڕش و خەباتی کوردایەتی سەری هەڵدایەوە بەسەرکەوتویی و بەخوێنی گیانی هەزاران گیان فیدا بەردەوامە و پێگەی شۆڕشیان دیارە لە باکوری کوردستاندا.

وە تواندرا لەسەردەمی خە‌لیل تورگوت ئۆزال دا ساڵی ١٩٩٢ بڕوا بەو هێزە کوردیە بکرێت کە بەسەرۆکایەتی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخەری دەکرێت، کە ناوچە شاخاویە کوردنشینیەکانیان کردووە بە مەنزڵگەی خەباتیان لەپێناو مافە قۆرخ کراوەکانیان ، بڕیار درا مێزی دانوساند دابمەزرێنن و وتووێژەوەی ڕاستی لەسەر ئەنجام بدرێت تا چیدی خوێنی ترک و کورد نەڕێژرێت لە وڵاتدا .

بەڵام دوای نەخشە ڕێگای چەندین ڕیفۆرم و کێشە ، نەگەیشت سەرەتای ئەو پلانە دەستپێبکات کە ئاشتی و دیموکراتی لەناوچەکەدا بەبڕیار دەکرد، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکـــوموتی ناو ترکیا دژی ئەو ڕێکەوتنە شتراتیژیە ڕاوەستان و بە دەرمان خواردن و لەناوبردنی ئۆزال ساڵی ١٩٩٣ شکستیان هێنا بە نەخشە ڕێگاکە ، جارێکی دی سەرلەنـــوێ نەوە بەدوای نەوە لە چاوە ڕوانی ئەوەدابوو بەشۆڕشی چەکداری بێت یان بە ئاشتی هەوڵی بەرقەرار کردنەکانی ئاشتی و ئازادی بخەنەوە گەڕ ، ترکیا بەوەوە نەوەستا بەردەوام بو لە شەڕ بەرامبەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان تا بەپلانێکی نێودەوڵەتی سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا. دەستگیر کردو ڕاپێچی زیندانیان کرد لە ئیمراڵی .

دوژمنانی کورد وایان زانی بە زیندانی هەتاهەتایی ئەبدوڵا ئۆچالان لوتکەی خەباتی پارتی کرێکارانی کوردستان هەرەس دێنێت و خەباتی چەکداریان شکست دێنێت . بەپێجەوانەوە بەردەوام گەریلاکان لە شاخ و شارو لادێ لە شۆڕشی خۆیان نەکەوتن ، بەردەوام بوون لە خەباتی کوردایەتیان تا دەوڵەتی ترك جارێکی دی بڕوای بە شۆڕشی کورد هێنایەوە و دانوساندی دەستپێ کردەوە ئەمجارەیان لە زیندانەوە لەئیمراڵیەوە سەرچاوەی دانوساندەکان سەریان هەڵدایەوە .

وڵاتانی پێگانە هەمیشە لەبەرژەوەندی خاکدا هەوڵی فریونانیان داوە بەتاییبەت وڵاتی ترك ، ئەو پاکێچ ەی ئۆردۆغان بەناوی چارەسەری دیموکراتی و نیشانیدا وەك سەرەتایەك نەبوو بەڵکو وەك خۆی باسی لێوە کرد لەمێژە هەوڵی بەرفراوان کردن و چارەسەری کەلێنی دیموکراتی دەدەن بۆ ئەو کەموو کورتتیانەی هەیە تا پڕی بکەنەوە کە مەبەسدتیان یەکپارچەی ترکیایە بەتایبەت داخوازیو کێشە لەسەرەکانی کورد .

بەڵێ ئەوەی لێرەدا زۆر گرنگ بوو باسی لێوە نەکرا، ئیمڕاڵی بوو کە هیچ ئاماژەیەکی بۆ نیشان نەدرا ، لە کاتێکدا ئیمراڵی کلیلی چارەسەری دیموکراتی کورد و ترکە لەو وڵاتە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت