Zana-Osman..

زانا عوسمان : یەکیەتی دەبێتە یەکگرتوو یان ! .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

دوابەدوای ئەو شکستە گەورەیەی کە یەکیەتی بەخۆیەوە دی هەر لە هەڵبژاردنی یەکەمی بەژداریکردنی بزوتنەوەی گۆڕان 25/7/2009 تا ئەو هەڵبژاردنەش 21/9/2013 یەکیەتی بەرەو شکستی بەردەوام چووە ، بەڵام ئەو شکستە لەبەختی یەکیەتی بەهۆی دابەزینی لەگەڵ پارتی بەیەک لیست یەکیەتی بەشۆفێرە نوستوو و مۆڵەت بەسەرچووەکانی لە شکستی دوو هەڵبژاردنی ڕابردوودا ( هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2009 و 2010 ) گوێیان بەو شکستە نەدا کەتێی کەوتن لە ئەنجامی دەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان کەوەک ئاشکرایە ئەو بزوتنەوەیە هێزی یەکەم بوو نەک لە ئێستادا بەهۆی بەجیاوازی دابەزینی پارتی و یەکیەتی بەڵکوو لە ڕابردووشدا واتە لە هەڵبژاردنی 25/7 یش هەر هێزی یەکەم بووە لە پارێزگای سلێمانی و وە لە هەولێریش دووەم ، کە چۆن ئێستا بەڕوونی بەهۆی بەجیاوازی دابەزین لە هەڵبژاردندا بۆ یەکیەتی و پارتی دەرکەوت کە بزوتنەوەی گۆڕان یەکەمە بەبێ‌ ساختەو دووەمە بەساختەی جیاوازوو مۆدێرنی پارتی ، لێرەدا قسەم لەسەر پارتی نیە ئەوەی لێرەدا مەبەستمە یەکیەتیە ، یەکیەتیە بەستافێک لە چەند کەسێکی کەم کەهەڵگری مەبدەئی خۆتێرکردنی خۆیانوو بەس واتا ستافێکی بازرگان کە ئامانجیان دووشتە :

1- هەناردەکردنی پارە بۆ دەرەوە لەڕێگای دزینی پارەی ئەو میللەتە ڕەشوو ڕووتە ، بەلای ئێمەوە بەلای بازرگانەکانی یەکیەتیەوە نا .

2- هاوردەکردنی دیکتاتۆریەت بۆ ناوەوە مەبەست خۆسەپاندنی خۆیان بەسەر کۆمەڵگا ، واتا وەرگرتنی هەموو شتێکی ئەو گرووپە بچکۆلەیە لەلایان خەڵکەوە بەچاکوو خراپیەوە ( ببورن شۆفێرەکانی یەکیەتی مۆڵەتەکەتان بەسەر چووە کۆمەڵگا پێشتان کەوت لە جیاتی ئەوەی دواتان کەوێت ئەو مۆڵەتەی ئێوە شۆفێری پێناکرێت لە ئێستادا ، مۆڵەتی وەرگرتنی دیمووکراسیە ) .

ئەو بازرگانانە ویستیان لەڕێی بەستنی پلنیۆمەوە ڕێگای هەستانەوەی یەکیەتی بدۆزنەوە بەڵام لەمەشدا نەک هەر شکست بەڵکو مێژوویەکی گەورەو سەیریان بۆ خۆیان تۆمارکرد ئەویش بەستنی پلنیۆم بە زیاتر لە (1000) ئەندام بە 35خولەک بەبێ‌ هیچ ڕێنیشاندانێک بۆ دەربازبوون لەو شکستەی تێی کەوتوون ، لەم پلنیۆمەدا تەنها دەستکەوتێکیان بەدەستهێنا ئەویش بوونە یەکەم حزبی کات شکێنی سۆسیال لە سەر ئاستی جیهان ، ئەمە جگە لەئەگەری چوونە ناو کتێبی گینس ، کە پێم وایە دەستکەوتی ڕیکۆردی کات شکاندنەکە و ئەگەری چوونە ناو کتێبی گینسەوە دوو دەستکەوتی زۆر گەورەو نایابن بەنسبەت هەر بازرگانێکوو ئەوانەی بەدوای ناوبانگ دەکەون لەسەر مافی خەڵکی ترەوە ، بەو شێوازە بێدەنگیەی جەماوەری یەکیەتیوو وە پێداگری مانەوەی بازرگانەکانی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە یەکیەتی دەگەیەننە ئاستی یەکگرتوو ، ئاستی یەکگرتوو لە ڕووی سیاسەت و ئایدۆلۆژیەوە …. هتد نا ، بەڵکو لەڕووی بەدەستهێنانی کورسیوو سەنگ و قورسایی سیاسی یەکیەتی لە هەرێمی کوردستان وەلەبەرامبەر ئەمەشدا بەرزبوونەوەی زیاتری کورسیەکانی ئۆپۆزسیۆن واتە زیادبوونی قورسایی پێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسیان ، هەروەکو بینیمان یەکیەتی لە 29کورسیەوە بوو بە 18کورسی پەرلەمانی وە ئەم جارەش لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەبێگومان یەکیەتی خۆی لە دۆخێکی زۆر خراپتری ئێستای دا دەبینێتەوە هەرچەندە هێشتا لەوانەیە زۆربەمان بڵێین هێشتا زووە بۆ دیاریکردنی سەنگی یەکیەتی لە داهاتوودا بەڵام ئەو سیاسەت و ستراتیژیەی ئێستای یەکیەتی ئەوەمان بۆ بەدەستەوە دەدات کە یەکیەتی لە لێواری مەرگ نزیک دەکاتەوە مەبەست کۆتایی پێهێنانی خوودی یەکیەتی نا بەنەمانى یەکجارەکی بەڵکوو کۆتایی پێهێنانی ئەو خۆسەپاندن و دەسەڵاتەی ، دەرکەوتنی بەشێوەی حزبێکی بچوک کەچۆن خۆی دەستێکی باڵای هەبووە لە دروستبوونی حزبی بچوکو سێبەر بۆ کارکردنی بەرژەوەندی خۆی ئاواش خۆی دەکەوێتە چوارچێوەی جێهانی حزبی بچوکەوە ، حزبێک کەهەموو سەرکێشیەکانی ڕابردوو ئێستای دەبێتە هەوێنی مەرگی خۆی ، کە هەرچەندە دڵنیاشم کە چۆن بەرژەوەندخوازەکانی ناو یەکیەتی لە ڕابردوودا بڕوایان بەدۆڕان و ئەو پێشبینیوو شێوە قسانە نەدەکرد بەهەمان شێوەش باوەڕ بەم پێشبینیەش ناکەن بەڵام من ئەوە هەڵدەگرم بۆ ئەو کاتەی کە چۆن بە ڕاستی خۆیان لەوەدا دەبیننەوە لەڕێگای ئەو بڕینەی کەکات بەئەوانی دەبەخشێت لە ڕێگای زیاتر هۆشیاربوونەوەی کۆمەڵگاکەمان هەروەکو چۆن لە ئێستاوە لەدوای ئەو شکستەی یەکیەتی تێی کەوت دەبینینوو دەبیستین کەچۆن ئەندامە باڵاو ئاسایەکانیان ئەو حزبە بەجێدەهێڵن کەئەمەش نیشانەو سەرەتایە بۆ کەوتنی زیاتری ئەو حزبە تا ئاستی 10کورسیوو کەمتر ، کەئەمەش یەکیەتی دەکاتە یەکگرتووی ئێستاو وە کەمتر ، حزبە خزمەتکاروو کۆمەڵایەتیەکانیش دەبنە هێزوو توانا بۆ پێشخستنى کۆمەڵگاو لەگۆڕنانى دیکتاتۆریەت .