Bextiar-Sharazuri

بەختیار شارەزورى : کێشە ناوچەییەکان و دواخستنى پێکهێنانى حکومەت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەموو ئەو گۆڕانکاریانەى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ڕوو دەدەن وەک تەونى جاڵجڵۆکە پێکەوە گرێ دراوە بە جۆرێک هیچ کێشەیەکى سەربەخۆ بونى نێە و بەستراوە بە کێشەکانى ترەوە وە لە نێوان وڵاتانى باڵادەستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا گۆڕانەکان بونەتە وەرەقە و یەک بەرامبەر یەکتر بەکار دەهێنرێت لە چوارچێوەى ئەو سیناریۆیانەى کە بەرامبەر یەکتر دایدەڕێژن کە بناغەى ئەم ململانێیانە و بەکارهێنانى وەرقەکان تەنها بەرژەوەندیە وەک کایەکى مکیافیلانە لەم نێوەندەشدا وڵاتانى زل هێزى دنیا بۆ سەقامگیر کردنى ئابورى خۆیان درێژکراوەى ئەم سیناریۆیانەن و بە کۆنتڕۆل لە دورەوە بەرژەوەندیەکانى خۆیان دەپارێزن بە جۆرێک شەڕ دەکەن و لە پشتى کەوالیسیشەوە ڕێکدەکەون لەسەر دێژەدان بەم شەڕانە و کارتەکانیان خستوەتە ناو گۆڕپانى ململانێکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە.. بە مانایەکى تر سەکۆى شەڕەکانیان گواستوەتەوە بۆ ناو وڵاتانى تر ، هەموو ئەمانەش بەدەر نین لە ڕەگى مێژووى بە جۆرێک کارتەکان زۆرن و هەمە چەشنن وەک کارتى مێژووى کارتى ئابورى و جیۆسیاسى و جیۆپۆلەتیکى و هەتا ڕۆشنبیرى و فەرەهەنگیش و … هتدد .

کاتێک سەرەتاى شۆڕشێک ئەگەر سپى بێت یان ڕەش دەردەکەوێت لە ئاستى ناوخۆى وڵاتێک یەکسەر سیناریۆکانى وڵاتانى زل هێزى دنیا ئامادەیە لە ڕێ ى بەکارهێنانى وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناەوەڕاستەوە کە دەکرێت ئەم بەکارهێنانە دوولایەنە بێت و وڵاتەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستیش کارتى خۆیان هەبێت بۆ خۆ لێلادان لەو کێشانەى کە هەر ئەو وڵاتە زل هێزانە دروستیان کردوە بۆیە کاتێک بەهارى عەرەبى ڕوو دەدات ئەو ڕەگە مێژوویە بیردەهێنیتەوە بە ئەگەرى دوبارە بونەوەى مێژوو لە بەرامبەر سیناریۆکانى قائدە و بەکارهێنانى بەرامبەر ڕوسیاو بلۆکى شیعە و هەڵگەڕانەوەى بەڕوى ئەمریکا و دور تر دروستکردنى بلۆکى شیعى لە بەرامبەر پەیمانى وارشۆ و هەڵگەڕانەوەى بە ڕوى ئەمریکاو ئەورپادا وە بونى هێزێکى گەورەى شاراوەى ئیسلامى توندڕەو ئەگەرى هەڕەشە بۆ سەر وڵاتنى دیموکرات بە حوکمى مافەکانى مرۆڤ و دروست بونى ئیسلامیەکى توند ڕەو کە هەڕشە بێت بۆ سەر هەردوو بلۆکى ململانێکەر لە چیچان و 11 سبتمبەردا جارێکى تر بەهارى عەربى زەمینە خۆش دەکات بۆ دروست بونى بەرەیەکى ئیسلامى توندڕەو و پێچەوانەى ئاراستەى بەرژەوەندیەکانى هەموو وڵاتە زل هێزەکانى دنیا دەبێتە پاڵنەرێک بۆ کۆکردنەوەى هەموو وڵاتە زلهێزەکانى دنیا لەسەر مێزى پاراستنى بەرژەوەندیەکانى خۆیان بە جۆرێک ئەمریکاو ئەوروپا دەیانویست ئەو کارتە بەکار بهێنن کە ئیسلامى میان ڕەو بەرامبەر ئیسلامى توند ڕەو و سونە بەرامبەر شیعە بۆیە کاتێک میسر بەم ئاقارەدا دەڕوات و سەرکەوتو نابن لەم سیناریۆیە جارێکى تر سیناریۆى تر بەکار دەهێنن بۆ ئەوەى گۆڕەپانێک دروست بکەن بۆشەڕى توند ڕەوەکان لە سوریا و عێراقدا واتا بەکار هێنانى بەهێزکردنى دوولایەنە بۆ ئەوەى بتوانن شەڕەکان بەردەوامى بدات و لە هەموو دنیاوە توندڕەوەکان ڕو بکەنە ئەم دوو وڵاتەو و لەوێ هەم لە ناو بچن و هەم و لە شەڕى نادیارەوە ( شەبەحی) وە بیان کەنە شەڕکەرێکى دیار و ئەو هەڕەشەیەش لەسەر ئەمریکاو ئەورپا و ڕوسیا دور بخەنەوە و چیچان و 11ى سبتمبەر دوبارە نەبێتەوە واتا لە ڕێ ى وڵاتانى درێژکراوە ئابورى خۆیانەوە هەم هاوکارى ئۆپۆزسیۆن و هەم بەشار ئەسەد بکەن و ئەم هاوسەنگیە بپارێزن شەڕەکە بەردەوام بێت تا توندڕەوەکان ڕوو بکەنە سوریا ، بۆ زل هێزەکان لە هەر بەرەیەکیان بکوژرێت قازانجیانە بەڵام بۆلیبیا و تونس چونکە پێگەیەکى جیۆپۆلەتیکىگرنگى نیە گرنگ نیە بەڵام سوریا پێگەیەکى ئابورى و جیۆپۆلەتیکى گرنگى هەیە ئەمەش وا دەکات شەڕەکان بەردەوام بێت تا توندڕەوەکان ڕوى تێبکەن ، ئەوەشى پێ ى دەوترێت نەوت دەتوانرێت لە ڕێى وڵاتانى خلیجەوە قەرەبوى ئەو وڵاتانە بکرێتەوە کە شەڕەکەى تێدایە ، لەم نێوەندەدا وڵاتانى ناوچە بە تایبەت ئێران و تورکیا بەدەر لەوەى لە پشت کەوالیسەوە بە ڕازى بونى وڵاتانى زل هێزى دنیا ڕێککەوتون لەسەر بەشى خۆیان لە عێراق و سوریا و هەتا لوبنان و هەرێمى کوردستان وە لەگەڵ ئەمریکاشدا ڕێکن لەسەر پاراستنى وڵاتانى خلیج لەسەر بەرژەوەندیەکانیان هەر ئەمەشە ناهێڵیت کیشەى تنبى گەورە و بچوک بتەقێتەوە ئەگەر چى ڕەگێکى مێژویشى هەیە ، بۆیە کاتێک دەمانەوێت خوێندنەوەکى سیاسیانە بۆ دۆزى هەرێم بکەین ئەوا بەدەر نیە لە بەکارهێنانى وەک وەرەقەیەک بەرامبەر وەرقەکانى تر کاتێک ئێران و تورکیا ڕێککەوتون بە دابەشکردنى سنورى دەسەڵاتى هەردوکیان (ئەو دیو دێگەڵە و ئەم دیو دێگەڵە ) وە هاتنە ناوەوەى کۆمپانیا زەبەلاحەکانى وڵاتانى زل هێز ، خۆ ئەگەر بە پێ ى ئەم ڕێکەوتنە بێت ئەوا ئەگەر لە سنورى ئێراندا گۆڕانى ئەنجامى هەڵبژاردن ڕووى دا بێت ئەوا ئێران بەمە ڕازى نابێت سنورەکەى لێبسێنرێتەوە و یان تەسک بکرێتەوە بۆیە ئێران هێندەى وەرەقەى پێیە کە نەهیڵێت هەیمەنەى تورکیا لە هەرێمى کوردستاندا زیاد بکات هەر لە ناوخۆى عێراق و سوریا و لوبنان و تنبى کەورە و بچوک کە بەس بەبەکارهێنانى وەرەقەى پەکەکە دەتوانێت نەهێڵێت سنورى دەسەڵاتى کەمتر ببێتەوە وە تورکیاش نایەوێت ئەم شەڕە بکات بۆیە بەردەوامى شەڕى سوریا وەک کێشەیەک و کێشەى ناوخۆى عێراق و کێشەى نێوان ئیسرائیل و ئێران و کێشەى گۆڕانى دەسەڵاتەکانى ناو هەرێم و کێشەى کوردەکانى ڕۆژئاوا و پەکەکە هەمویان بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەو تەونى جاڵجڵۆکەیەن کە بەستراون پێکەوە وە لەبەر ئەوەى جگە لە بزوتنەوەى گۆڕان کە دواى ستراتیژى سەربەخۆى هەرێمى دەکات هیچ هێزێک ئەو ئیرادەیەى نیە و بە بێ ئەو هێزانەش حکومەت دروست نابێت کە دەکاتە ئەوەى بڵێن سیناریۆکان و ئاماژەکانى پشتى پەردە ئەوە دەردەخەن کە تا تورکیاو ئێران ڕازى نەبن لەسەر جۆرى پێکهێنانى ئەو حکومەتە زەحمەت بتوانرێت حکومەت دروست بکرێت و وە لە هەردو لاوە پارتى و گۆڕان دەتوانرێت وەک کارت بە کارت ئەم یارایانە بکرێت و هەموو هێزەکان بەشدار بن لە حکومەتى بنکە فراواندا ..

ئەوەى جێگەى داخە هێزە کوردیەکان ناتوانن خاوەنى سینارێو و کارتى بەهێزى خۆیان بن یاریەکان لەسەر ئاستى گشتى ( سیاسى ، ئابورى ، جوگرافى و … هتد . ) بکەن بۆیە پێ دەچێت لە پێکهینانى ئەم حکومەتەشدا نەتوانرێت ببینە خاوەن ستراتیژى سەربەخۆى خۆمان چونکە ئیرادەیەک نیە لاى کۆى هێزەکانى ناوخۆ بۆ ئەم دۆسیەیە وە نەتوانراوە قەناعەت بە ئێران و تورکیا بکرێت کە ستراتیژى سەربەخۆ قۆناغێکە لە قۆناغەکانى کوردى ئەم هەرێمە نابێتە هۆى هەڕەشە بۆ سەر ئێران یان تورکیا بەڵکو وەک دوو وڵاتى دراوسێ بەرژوەندیەکانى هەردو لامان دەپارێزرێت ئەمە جگە لەوەى کە وڵاتانى زل هێزى دنیا ڕازین بە دەسەڵاتى ئێران وەک بونى خۆى لە ناوچەکەدا و وە دەسەڵاتى تورکیاش بۆیە لەبەر دەم ئەگەرێکى بەهێزداین کە بە پێ ى سنورى دەسەڵاتى ئێران یەکیتى و گۆڕان ناچار بکرێن و تورکیا گوشار بۆ پارتى دروست بکات تا حکومەتى بنکە فراوان دروست ببێت ،، دەکرێت خوێندنەوەى زیاتر ورد تر هەبێت بەڵام بە پێ ى ئەم بۆچونانە سیناریۆکان و ئاماژە تاکتیکیەکانى پشتى پەردە و دواکەوتنى پێکهێنانى حکومەت پەیوەستە بەو کێشانەوە و ئەو وەرەقانە و ئەو سینارێویانەى کە لەم ناوچانەدا بونى هەیە وە دەبێت ئەم وەرەقانە یەکسان ببنەوە بە پاراستى بەرژەوەندى بونى دەسەڵاتى وڵاتان ئەو کات سەرەتاى دەستپێکردنى چۆنێتى پێکهێنانى حکومەت دەست پێ دەکات .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت