Islam

شنۆ محەمەد ؛ فه‌تواى هه‌ندێك له‌ موفتيه‌كان ده‌رباره‌ى سێكس!!!

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ماوه‌ ماوه‌ گوێ بيستى هه‌ندێك له‌ شێخ و موفتيه‌ ئيسلاميه‌كان ئه‌بين كه‌ فه‌تواى سه‌ير سه‌يرو عه‌جايب ده‌باره‌ى سێكس و ژن ده‌ر ئه‌كه‌ن ، ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ش به‌شێكن له‌و فه‌توايانه‌ى رۆژانه‌ له‌ كه‌ناڵه‌ جياوازه‌كان ، يا له‌ سايته‌كانى ئينته‌رنێت ئه‌يبيستين .

يه‌كێك له‌ موفتيه‌كان ووتى باشتر وايه‌ پياو كامێراى چاودێرى له‌ حه‌مام دابنێ چونكه‌ ئه‌گه‌رى هه‌يه‌ ژنه‌كه‌ى سێكس له‌گه‌ڵ جنۆكه‌ بكات .

– موفتيه‌كى تر ووتويه‌تى ، ژن نابێت چاوی ديار بێ چونكه‌ چاوى ژن هيچ جياوازيه‌كى نيه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامى مێينه‌ى ژن .

– موفتيه‌كى تر ووتويه‌تى ، هه‌ر ژنێك به‌ ته‌واوى خۆى رووت بكاته‌وه‌ له‌ كاتى سێكسدا ئه‌وا ته‌لاقى ئه‌كه‌وێ .

– موفتيه‌كى تر ووتويه‌تى ، پياو نابێ بۆ ته‌مێ كردنى ژن په‌نا به‌رێته‌ به‌ر دووركەوتنه‌وه‌ له‌ سێكس .

– موفتيه‌كى تر ووتويه‌تى ، ژن نابێ له‌ كاتى سێكسكردندا ده‌نگ به‌رز بكاته‌وه‌ چونكه‌ شه‌يتان گوێ ى له‌ ده‌نگى ئه‌بێت و ئه‌گه‌رى هه‌يه‌ ئه‌ويش حه‌زى بچێته‌ سێكسى ژنه‌كه .‌

– موفتيه‌كى تر ووتويه‌تى ، گه‌ر ژن حه‌زى له‌ سێكس  بوو نابێ لاى پياو باسى بكات ، چونكه‌ سێكس ته‌نيا و ته‌نيا مافى پياوه ‌، نيعمه‌تى پياوه  .‌

– موفتيه‌كى تر ووتويه‌تى ، ژن نابێ لاى كۆمه‌ڵێك پياو قسه‌ بكات  ، چونكه‌ ده‌نگى ژن شه‌هوه‌ت ئه‌به‌خشێته‌ پياو و حه‌زى سێكسى ئه‌جولێنێ ، بۆيه‌ باشتر وايه‌ له‌ كاتى قسه‌ كردندا به‌ردێك بخاته‌ ده‌مى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى گر بێت و پياو نه‌وروژێنێت .