Dw-Gyan

منداڵەکەی سکم کچ بو ، بۆیە تەڵاقەکەم کەوت‌و بێوەژن بوم …

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

سیستەمی کوردستان  هێندە لاوازە ، تا ئەم چرکە ساتە نەتوانراوە کۆمەڵگا هێندە هۆشیار بکات ، تێگەیشتنەکانی بگەیەنێتە ئەو ئاستەی بەکلیکێکی سەرکۆمپیتەری ماڵەکەی دەستی ڕابگات بەسەرچاوەی  ورژاندنی ئاڵۆزییەکانی خێزان و کۆمەڵگاکەی . نە تاکی کورد هێندە هۆشیارە و نە حکومەت و نە دادو دادپەروەر ، دەنا لەم زەمەنەدا بووە ژنێک لەسەر بوونی دووگیان بەکچ بوون  , تەلاقی بکەوێت و دادگاش بڕیار لەسەر تەڵاقدانی بدات ..
ئاخر ناکرێت یاسایەک لەم وڵاتی قەزاو قەدەرەدا هەبێت بۆبەرگری لەمافی ژنانێک کە هاوتای خاتوو شیرین و لەدادگا بۆ پیاوێکی هێندە دەبەن و تێنەگەیشتوو ڕونبکریتەوە ، کە بوونی کچ یان کوڕ هۆکارەکەی دەگەڕیتەوە بۆ لاوازی و بەهێزی هۆرمۆنەکانی پیاو و ، ژن هیچ گوناحێکی نییە جگە لەو نۆمانگە ژیان و مردنەی کە بەری دەکەوێت  .. وتاریکورد .

ئەم کورتە باسە ، کەلە ویکیپیدیا وەرمان گرتووە بۆ زیاتر تێگەیشتن لێی . 

سپێرم
وشەی سپێرم لە وشەی یۆنانی سپێرما (σπέρμα) بە واتای ‘ دان ‘ گیراوە و بە خانە زاوزێییەکانی نێر دەگوترێت . لە جۆرەکانی زاوزێی سێکسی دا کە ناسراون بە ئەنیسۆگەمی (anisogamy) و ئووگەمی (oogamy) ، جیاوازییەکی بەرچاو ھەیە لە ئەندازەی گامێتەکان و بە ئەوانەی کە بچووکترن دەگوترێت خانەی نێر یان خانەی سپێرم .
خانەی سپێرمی مرۆڤ ھاپلۆیدە ، بە شێوەیەکە کە ٢٣ کرۆمسۆمەکەی ئەو دەتوانن بلکن بە ٢٣ کرۆمسۆمەکەی گەرای مێوە بۆ ئەوەی خانەیەکی دیپلۆید دروست بکەن . خانەیەکی سپێرمی تەکتاڵی (uniflagellar) کە دەجووڵێت پێی دەگوترێت سپێرماتۆزوون ، و بە خانەیەکی سپێرم کە ناجووڵێت دەگوترێت سپێرماتیۆم (spermatium) خانەکانی سپێرم ناتوانن دابەش ببن وە تەمەنێکی سنوورداریان ھەیە ، بەڵام پاش ئاوێتەبوون لەگەڵ خانەکانی گەرا (ھێلکۆکە) لە ماوەی بەبەربوون دا ، زیگۆتێکی تۆتۆوتێنت دروست دەبێت کە توانای ئەوەی ھەیە گەشە بکات و ببێت بە ئۆرگانیزمێکی نوێ .

سپێرماتۆزوای ئاژەڵان لە ڕێی سپێرماتۆجێنەسیس لە نێو گونادەکان ( گونەکان ) ی بە دابەشاندنی میتۆسیس دروست دەبێت . پاشان لە نێو شلەیەک دا کە پێی دەگوترێت تۆو لە جەستەی نێر دەچنە دەرەوە . خانەکانی سپێرمی گوانداران دەتوان ھەتا سێ ڕۆژ لە نێو سیستەمی زاوزێی مێ دا زیندو بمێنن .
خانەکانی سپێرم لە گامێتۆفیتە کەوزەییەکان و گیاییەکان دا لە ڕێی دابەشاندنی میتۆسیس لە نێو گامیتانجیای نێر ( ئانتێریدیا ) دا دروست دەبن .
شیرین به‌مەلۆتکە سی‌و پێنج رۆژیەکەیەوە لەبەر ژوری چاودێری پزیشکیدا ڕاوەستابو ، تا منداڵەکەی بکوتێت‌و بەدەم گریانەوە وتی ” کە خوا نەگبەتی کردی کچت ئەداتێ ، سكم حەوت مانگ بو کە سۆنەرم کردو به‌مێردەکەم وت سکم هەیە ، کردی به‌شەڕ لەگەڵمدا ، چونکە ئەوە پێنجەمین کچمان بو بۆیە جنێوێكی زۆری‌ پێدام‌و قوتوی شەکرەکەی تێگرتم‌و هەر لەوێدا تەڵاقی دام “.

ئا : سارا قادر ئەو لەکاتی قسەکردندا فرمێسکی خۆی‌و گریانی کۆرپەکەی تێکەڵ بەیەک ببون‌و هەر زو زو دەیوت ” خوایە پێنج کچی هەتیو به‌چی بەخێو بکەم ، ئەگەر بشیاندەمەوە دەست باوکیان بێباکانە دەیانخاتە ژێر دەستی باوەژن‌و خۆشم لەخەفەتدا دەمرم ، بەڵام ئێستا ئاواتەخوازم خۆم بمرم‌و دوریی کچەکانم نەبینم “.
شیرین ژنێکی نەخوێندەواری تەمەن ٣٨ ساڵەو وەک باسیکرد لە١٧ ساڵییەوە شویکردوە به‌پیاوێک کە زۆر لەگەڵیدا خراپبوە ، بەڵام لەبەرئەوەی خۆی باوەژنداربوە ، نەیویستوە تەلاقبدرێت‌و هەمو شتێکی لەمێردەکەی قبوڵکردوە ، بەڵام ” دواجار بەهۆی نەبونی کوڕەوە تەڵاقیاندام ، بەڵام ئاینیش بێرەحمانە مامەڵە لەگەڵ ژن دەکات ، بەو سکەوە كه‌ چومەوە لای باوکم هەرچەندە چەند کەسێک وتیان تەڵاقی ناکەوێت بەڵام مامۆستا ئاینیەکە وتی لەبەر ئەوەی سکەکەی کچە تەڵاقی کەوتوەو پێویست بەوە ناکات چاوەڕێ بکات “.
مامۆستایانی ئایینی رای خۆیان هەیە لەسەر  ئەو بابەتە کە ئەگەر ژنێکی سكپڕ منداڵەکەی کوڕبێت تەڵاقی ناکەوێت لەبەرئەوەی کوڕ میراتگری باوکە ، بەڵام ئەگەر سکەکەی کچ بێت تەڵاقی کەوتوە .   مامۆستا دکتۆرئەحمەد شافیعی ئەندامی لیژنەی هەرێم باسی لەوە کرد کە ئەگەر پیاوێک ژنێ تەڵاق بدات منداڵەکەی سکی کوڕ بێت یان کچ تەڵاقی دەکەوێت ” چونکە بەپێی هەر چوار مەزهەبەکەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام جیاوازی لەنێوان کوڕو کچدا نەکراوەو تەنها پەیوەندی بەبەسەرچونی عادە ( سوڕی مانگانەوە ) هەیە کە ئەویش هەر بەدانانی سکەکەی عادەکە تەواو دەبێت‌و تەڵاقەکە دەکەوێت “.

مامۆستا کامەران عەلی خوارەحم هاوڕا لەگەڵ مامۆستا شافیعیدا وتی : ئه‌وه‌نده‌ی‌ به‌نده‌ زانیبێتم به‌دواداچونم كردوه‌ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ له‌شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلامدا هیچ بنه‌مایه‌كی‌ نیه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئافره‌تی‌ سكپڕ ئه‌گه‌ر سكه‌كه‌ی‌ كوڕبێت ئه‌وه‌ ته‌ڵاقی‌ ناكه‌وێت خۆ ئه‌گه‌ر كچ بێت ئه‌وه‌ ته‌ڵاقی‌ ده‌كه‌وێت له‌بنه‌مادا موناقه‌شه‌ی‌ نێوان زانایانی‌ ئیسلام‌و فقیهه‌كان ئه‌سڵه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ كوڕبێت یان كچ به‌ڵكو مه‌داری‌ نیقاشه‌كه‌ له‌نێوان‌و زانایان‌و نه‌ریتێكی‌ بێبنه‌مادا هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئافره‌تی‌ سكپڕ ته‌ڵاقی‌ ده‌كه‌وێت یان نا ؟ له‌عورفێكدا هاتوه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌گه‌ر ئافرت سكپڕبو ته‌ڵاقی‌ ناكه‌وێت ! بێ‌ جیاوازی‌ نێوان كوڕ‌و كچ له‌م كاته‌شدا زانایان به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌ پرسیار له‌سه‌رچاوه‌ی‌ ئه‌م قسه‌یه‌ ده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن ئەسڵەن شتی‌ وا نیه‌ له‌شه‌رعداو به‌كۆده‌نگی‌ زانایان‌و بێ جیاوازی‌ ئافره‌تی‌ سكپڕ ته‌ڵاقی‌ ده‌كه‌وێت‌و ته‌ڵاقه‌كه‌ش به‌هه‌میشه‌یی‌ سونه‌تییه‌ چونكه‌ ئافره‌ت كه‌ سكپڕبو ئیتر خوێنی‌ سوڕی‌ مانگانه‌ی‌ نامێنێت‌و ته‌ڵاقه‌كه‌ی‌ ده‌بێت به‌ته‌ڵاقی‌ سونه‌تی‌ واته‌ داده‌مه‌زرێت‌و حسابی‌ بۆ ده‌كرێت بۆ زانیاری‌ زیاتر ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ له‌ئیسلامدا شێوازی ته‌ڵاقدان دو جۆره‌ :

1 / ته‌ڵاقی‌ سونه‌تی ‌: واته‌ به‌وشێوه‌ی‌ كه‌ له‌قورئاندا ئاماژه‌ی‌ بۆ كراوه‌و پێغه‌مبه‌ری‌ ئازیزیش (د خ) فه‌رمانی‌ پێكردوه‌ له‌كاتی‌ پاكێتیه‌ك كه‌ سه‌رجێگه‌یی‌ تێدا نه‌كرابێت یان كاتی‌ سكپڕیی ‌، له‌و دو كاته‌دا خێزانەکانتان ته‌ڵاقبده‌ن ئه‌گه‌ر ناچاربون به‌و كاره ‌.

2 / ته‌ڵاقی‌ بدعی ‌: واته ‌: داهێنراو پێچه‌وانه‌ی‌ سونه‌ت ، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌سێك خێزانه‌كه‌ی‌ ته‌ڵاقبدا له‌كاتی‌ خوێنی‌ سوڕی‌ مانگانه‌ ، یان خوێنی‌ منداڵبون ، یان له‌كاتی‌ پاكێتیداو سه‌رجێگه‌یشی‌ كردوه‌ له‌گه‌ڵی‌ له‌و پاكێتیه‌دا ، كه‌ ته‌ڵاقی‌ داوه‌ ئەو ته‌ڵاقە هیچ ئیعتیباری نییەو به‌ته‌ڵاقی بیدعی دادەنرێت .
بۆیه‌ حاڵی‌ ئافره‌تی‌ سكپڕ هه‌میشه‌ له‌پاكێتیدایه‌و هه‌ركات ته‌ڵاق بدرێت تێیدا با ئه‌گه‌ر سه‌رجێگه‌یشی‌ تێدا كرابێت ، به‌ڵام هه‌ر ته‌ڵاقی‌ ده‌كه‌وێت‌و هیچ جیاوازییه‌كیش نیه‌ له‌نێوان ئه‌وه‌ی‌ سكه‌كه‌ی‌ كوڕه‌ یان كچ .
سەرباری ئەو زانیاریانە ئێستاش شیرین باوەڕی وایە ئەگەر سکەکەی کوڕ بوایە تەڵاق نەدەدراو خۆی‌و پێنج کچ سەرگەردان نەدەبون .

لەئاوێنە وەرگیراوە .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکای خوارەوە ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت