دکتۆر محەمەد ئەمین گەناویی : زانكۆ چۆن كارا ده‌بێت له‌ئابوریدا ؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

به‌ر له‌وه‌ی پێناسه‌و باسی رۆڵی زانكۆ بكه‌ین له‌بواری ئابوریی‌و ته‌واوی بواره‌كانی تری ژیان‌و كۆمه‌ڵدا ، كه‌هه‌ڵبه‌ته‌ لێره‌دا مه‌به‌ست ته‌نها باسی سه‌ره‌كی ئێمه‌ ئابوریه‌ ئه‌مه‌ گرنگه‌ كه‌ئێمه‌ بزانین‌و ئاگاداربین كه‌ زانكۆ چۆن ده‌بینین .

ده‌شێت هه‌ر كه‌سه‌و دامه‌زراوه‌و ده‌وڵه‌تێك به‌گوێره‌ی هه‌ڵومه‌رج‌و پێویستی تایبه‌تی خۆی وه‌ ( كات ) ته‌ماشای زانكۆ بكات‌و بیبینێ وه‌ ڕۆڵی بۆ دیاری بكات له‌چوارچێوه‌ی ئامانجێكی دیاری كراودا .

وه‌ك پێناسه‌ بۆ زانكۆ ، به‌نده‌ پێی وایه‌ زانكۆ یان هه‌ر فێرگه‌یه‌كی تر له‌ ئاستی زانكۆدا شوێنی به‌رجه‌سته‌ كردنی ئایدیاو زانین و معریفه‌تی مرۆڤه ‌، وه‌ گواستنه‌وه‌یانه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ تا له‌ زه‌مینه‌ی واقعدا جێ به‌جێ بكرێن ، جا ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ئه‌شێ كارخانه ‌، كۆمپانیایه‌كی دیاری كارو یان كێڵگه‌یه‌ك بێ وه‌ یاخود زه‌مینه‌یه‌كی بواری كاری كۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی ئابوری یان فه‌رهه‌نگی بێ .

ئه‌مڕۆ له‌دنیای هاوچه‌رخدا ، پێشبڕكێی ناو بازاڕو بازاڕی ئازادا ،  به‌تایبه‌تی له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوی پیشه‌سازی زانكۆ وه‌كو كۆمپانیایه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی زانین‌و زانستی كه‌ خۆی به‌رجه‌سته‌ی كردوه‌و سه‌لماندویه‌تی رۆڵده‌بینێ كه‌ زانین‌و ئایدیاكانی ، كه‌ به‌شێوه‌ی بێ جوڵه‌و كارابون بونیان هه‌بوه‌، به‌رجه‌سته‌ كردوه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ئه‌م زانین‌و زانستانه‌ له‌بواره‌ جۆراوجۆره‌كان له‌شێوه‌ی جۆراوجۆردا ده‌جوڵێنێ له‌ڕێگه‌ی ئامێره‌كانه‌وه‌ كه‌ ئه‌مجار زانستی ته‌كنیك رۆڵ ئه‌بینێ له‌ به‌كارهێنان و فۆرمی جیاوازدا .

بۆ وه‌ڵامی پرسیاری بابه‌ت كه‌ زانكۆ چۆن كارا ئه‌بێت وه‌كو له‌ سه‌ره‌وه‌ شی كرایه‌وه‌ ئه‌بێ

1- زانكۆكان رۆڵی به‌رجه‌سته‌ كردنی زانین و معرفه‌كان بكه‌ن له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كانا وه‌ هاوڕێك له‌گه‌ڵ پێویستی و هه‌ل و مه‌رجی ژیان و ئابوری و پێشكه‌وتنا .

2 – ده‌بێ ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ئاماده‌كرابێ بۆ جێبه‌جێكردنی زانسته‌ جۆراوجۆره‌كان ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ئاماده‌ نه‌كرابێت ، هه‌تا ئه‌گه‌ر زانكۆ به‌هره‌و داهێنانیشی تیا بێ ناتوانێ رۆڵی خۆی ببینێت ، واته‌ ئه‌م دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كتربن‌و به‌ته‌نها هیچ كامیان ناتوانێت كاراو كاریگه‌ر بێ . ئیتر ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ ئێمه‌ له‌كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆو ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ كاراو به‌رهه‌مهێنبن بیری خلاق ، كاتی پێویست وه‌ كاری زۆرمان پێویسته‌ .

* بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌ڵك له‌ ڕاپۆرتی ( هه‌ڵسه‌نگاندنی تكنولوجیا ) وه‌رگیراوه‌ . له‌ وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی علم له‌ زانكۆی كبنهاگن له‌ ساڵی 1993 له‌ لایه‌ن به‌نده‌وه‌ .