Nebez-colla

کادرێکی پارتی دەیەوێت خۆی بسوتێنێت لە کەرکوک ..

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

نەبەز جۆڵا کادری پارتی لەسەر ماڵپەڕەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، نوسینیکی بەوێنەی خۆی بڵاو کردۆتەوە ، لەو نوسینەدا دڵگرانی خۆی دەردەبێت لەئەدای کاری پارتی و بە وتەی خۆی  ، بە گڕبەردان لەجستەی خۆی کەرامەت دەگێرێتەوە بۆ تاکی کورد .. هەروەها بەچەند ڕستەیەک وەک پەیامێک بۆهەڤاڵان و دۆستانی خۆی داوای لێبوردن و بەرایی خۆی دەربڕیووە لەهەموو هەڵەو کەمووکڕییەکانی رابردووی  .

هەڤاڵان ..
خۆشەویستانم هاوبیر و برای رۆژانی سەخت ، ئەی ئەوانەی ئازار سەرتاپای جەستەتانی تەنیوە ، ئەی ئەوانەی لە ناو وەهمی دادپەروەرییدا نادادپەروەری خنكاندووتانی ، ئەی ئەوانەی لای منداڵەكانتان بەهای باوك بوونتان كاڵ بووەتەوە ، ئەی ئەوانەی بەدەست نوبەلا و لۆرد و فیرعەونەكانی سەردەمەوە ئەناڵێنن .. بەڵێنتان پێدەدەم ئەی هەڤاڵە پارتیەكانم بەجەستەی خۆم روناكی بۆ ناو ژیانی خۆتان و خانەوادەكانتان بگێڕمەوە… بە رووناكی جەستەم و شەپۆلی گڕ روخساری راستەقنەی پارتی بوون لەم سنورە دابڕاوە لە هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆكی پارتی روون بكەمەوە .
ئێوەش بە خۆشەویستی و گەورەیی خۆتان لێم ببورن كە گوێم بۆ رانەگرتن لەم بابەتەدا چونكە لێرە غیابی شكۆ و پاییەی مرۆڤە وا پێویست دەكات كەسێك قوربانی بدات لە پێناو زۆرینەدا ، ببورن لێم ئەگەر رۆژێك بەهۆی هەڵوێستێك یان وشەییەكی منەوە ئازارتان پێگەیشتبێ‌ ، بەڵێن بەهەموو ئەو هەڤاڵانەم ئەدەم كە دونیاییەك پرسیار لە گەروویاندا پەنگی خواردووەتەوە جەستەی هەڤاڵی خۆتان وەڵامی زۆر پێویست بۆ ئێوە بگێڕێتەوە .
دوا تكام ئەوەیە جۆڵا بێبەری مەكەن لە خۆشەویستی دڵەكانتان ئەوە تەنها گەورەترین سەرماییەی منە و هیچی دی شك نابەم و داوات لێ‌ ئەكەم لە دوا ی مەرگی من رێگە نەدەن جارێكی دی كەسانێك یاری بە ویستی مرۆڤ بوونتان بكات ، هەمیشە پێم خۆش بوو لە كارێكی نوێی هونەرییم تازەگەری بكەم بۆیە بڕیارمدا ئەمجارە تابلۆییەك لە جەستەی خۆم پێشكەش بە ئێوەی لە دڵدا شیرین بكەم . هەرلێرەوە ئاگادارتان دەكەمەوە بەرواری 3 / 11 / 2013 رۆژی یەك شەممە ، ئاگر لە جەستەی خۆمان بەردەدەین بۆ گەڕانەوەی شكۆی مرۆڤ بوون لەم سنورە ، بەچەند ساتێكی كەم شوێنەكە دیاری دەكرێت بۆ سەرجەم راگەیاندكاران .
نەبەز جۆڵا  /  كادری پێشكەتووی  پارتی دیموكراتی كوردستان
31 / 10 / 2013