فەرەیدون بێوار : ژیانى 111 پەرلەمانتێر ، یەکسانە بە ژیانى 16 هەزار و 650 کەمئەندام .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

* دزى و گەندەڵی لە بەرگى یاسا و سیستماتیک کراودا .

* موچەى مانگانەى پەرلەمانتێرێک ، یەکسانە بە موچەى 4 ساڵی کەمئەندامێک

موچەى مانگانەی پەرلەمانتێر 7 ملیۆن و نیوە ، بەڵام کەمئەندام موچەى مانگانەى 150 هەزار دینارە ، موچەى یەک مانگى پەرەلەمانتێرێک یەکسانە بە موچەى 150 کەمئەندام ، موچەى مانگانەى کۆی 111 پەرەلەمانێرەکە یەکسانە بە موچە و ژیانى 16 هەزار و 650 کەمئەندام ، موچەى ساڵانەی پەرەلەمانتێرێک دەکاتە (90) ملیۆن دینار، هی کەمئەندامێک موچەى ساڵانەى 1 ملیۆن و 800 هەزار دەکات ، بەهەر چوار ساڵەکە پەرلەمانتێر (360) ملیۆن دینار وەردەگرێ ، بەڵام کەمئەندام بە 4 سالڕ 7 ملیۆن و 200 هەزار وەردەگرێ .

بەم 49 ملیۆنەشەوە کۆی موچەى 4 ساڵیان دەکاتە (409) ملیۆن دینار، واتە (35) دەفتەر دۆلار زیاترە ، بە هەر 111 پەرلەمانتێرەکەوە دەکاتە 4 ملیارد و نیو ، واتە (3885) دەفتەر دۆلار . لەماوەى 4 سالڕدا .

بۆ هەمیشەش، هەتا هاتنى تەشریفی عیزرائیل و دواتریش هەتا شیرەخۆرەى بنەماڵەکەى مابێ، ئەوا مانگانەى خانەنشینى 6 ملیۆن و پێنج هەزار وەردەگرن .

ترۆمبێل ، ڤێللا ، پاسەوان ، گەشتى دەرەوە ، ئیفاد ، موچەى چەور، خۆیان وتەنى ئافرەتى جوان و ….. ئاخر ئەوە چی جۆرە پەرلەمان و چی جۆرە نوێنەرایەتی کردنێکە؟ ئەوە گەندەڵخانەیە …!!! لەم وڵاتەدا گەندەڵى و دزی بە یاسا و سیستماتیک کراوە .

زۆر بەداخەوە بۆ ئۆپۆزسیۆن، کە لە حەساسترین دۆسیەى نیشتمانى هاورا نەدەبوون لەگەڵ حزبەکانى دەسەڵات و بیانوو و پاساویان دەهێناوەو تەپڵیان دەکوتا و دەبەیان دەهاویشت ، بەڵام ئەمجارە لە ئاست پارە مت و کڕ و کۆک بوون و لەوەرگرتنى چەکەکە بە پەلەتر بوون لە پەرلەمانتێرانى دەسەڵات .

ئێستاکە زانیم، هەموو ئەوانەى لەماوەى 4 ساڵی رابردوو دەتانوت ، هەمووى قسەى سەر کاعەز و قسەى ناو رۆژنامەکان بوون ، هەمووى قسەى بێ کردەوە بوو، قسەکەى دەسەڵات راست دەرچوو، کە پێتانى دەوت : ئیچوەى موزائیدەى سیاسی دەکەن لەناو پەرلەمان .

ئێوە نوێنەری میللەت بوون بۆ وەرگرتنى پارە بوون نەک بۆ داکۆکی کردنى میللەت .

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت