PKK

شۆڕشگێڕەکانی کورد لەڕۆژئاوادا لەپێشڕەویدان .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بەپێی سایتی فوڕاتنویز کوڕانی گەل  ناوچەی  تل خه‌له‌ف  – یان لە چەکدارە تیرۆریستەکان پاککردۆتەوە  . فوڕاتنویز بەم جۆرە دەنوسێت .

شارۆچکه‌ى تل خه‌له‌ف که‌ (4) کم ده‌که‌وێته‌ رۆژئاواى سه‌رێکانى و ماوه‌ى زیاتر له‌ساڵێکه‌ وه‌ک باره‌گایه‌کى سه‌ره‌کى گرووپه‌ چه‌ته‌ و چه‌کداره‌کانى ئه‌لنوسرا، ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و شامى سه‌ر به‌ رێکخراوى ئه‌لقاعیده‌‌ به‌کارده‌هێنرا ، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى YPG به‌یه‌کجارى رزگارکرا .
 له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ده‌ستکه‌وتون یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG له‌چوارچێوه‌ى ( ئۆپه‌راسیۆنى شۆرشگێرى و دڵسۆزى بۆ شه‌هیدانى سه‌رێکانى ) شه‌وى رابردوو له‌هه‌رێمى تل خه‌له‌ف چالاکیه‌کى به‌رفراوانیان ده‌ستپێکردووه‌ . 
له‌چالاکییه‌که‌دا شه‌وى رابردوو هه‌رێمى ئه‌سفه‌ر نه‌جار رزگارکرا و به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆش شارۆچکه‌ى تلخه‌له‌ف به‌ته‌واوى له‌ده‌ستى گرووپه‌ چه‌ته‌ و چه‌کداره‌کانى ئه‌لنوسرا، ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و شامى سه‌ر به‌ رێکخراوى ئه‌لقاعیده‌‌ رزگارکران .