talaban-u-Newshirwan

شادمان مەلا حەسەن : مام جەلال و کاک نەوشیروان

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

زۆرجار ئەو قسەیەم کردوە و نووسیوە لە دوای مام جەلال تاکە کەسێک کە بتوانێ شوێنی مام جەلال بگرێتەوە بەچەند پلەیەک لە خوارتر کاک نەوشیروانە .

ساڵی1992 لەدوای یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان حزبەکانی وەک سۆسیالیست و پارتی گەل و بەشێکی ئالای شۆڕش و پاسۆک سەرنەکەوتن بۆ پەرلەمان چونکە دەبوایە لە 7% زیاتر دەنگ بهێنن . مام جەلال یەکسەر ئەم دۆخەی قۆستەوە و لە بانگەوازێکدا داوای یەکگرتنەوەی لەگەل ئەو حزبانە کرد ئەوە بوو زۆربەیان بە پیر ئەم بانگەوازەی مام جەلال هاتن و لەگەل یەکێتی یەکیان گرتوە و سەرکردە و کادر و فەرماندەی زۆرباشیان لێ هەڵکەوت بۆ یەکێتی  .

لەدوای ئەم هەڵبژاردنەی 21/9/2013دا گۆڕان دەنگی لە یەکێتی و زۆر حزبی تر زیاتر هێنا .کاک نەوشیروان دەبوایە هەمان سیاسەتی مام جەلالی بگرتایە بەر یەکسەر پەیوەندی بە سەرکردەکانی یەکێتی بکردایە و سەردانی بکردانایە و یەکسەر پێشنیار یەکخستنەوەی مالە گەورەکەی بکردایە جا لە هەر شێوە و قاڵب و جۆرێک بوایە لەولاش پەیوەندی بە مەسعود بارزانی و پارتی بکردایە کەوا ئەم یەکگرتنەوەیە بۆ دژایەتی ئێوە نیە بەلکو بۆ یەکخستنەوەی ناو مالی زۆنی سەوز کوردە . نەوەک ئێستا بەدیوێکی تر هەموو مڵملانێکە لە گەل یەکێتی و لەسەر پارێزگاری سلێمانی چڕ بکاتەوە . چونکە ئەم دیوەیان زیانی زۆرە و لە گەورەیی و توانای کاک نەوشیروان کەم دەکاتەوە . هەروەها زۆر بۆچوونیش بە نزیکە سەڵماندن دەخاتە ڕوو کەوا ئەو تەنها خەمی سلێمانی و مڵملانێی یەکێتیەتی .

لە ئێستاشدا درەنگ نیە کاک نەوشیروان دەتوانێ بجولێ . دلنیام ئێستا مام جەلال بوایە زۆر شتی جولاند بوو زۆریش ئاسایی بوو لای بچوبایە لای گۆڕان و ئەم دەست پێشخەریەی بکردایە . جەماوەر و قاعیدەی یەکێتی و گۆڕان زۆر تێک هەڵکێشن و ئەوەندە کێشەیان نیە . ئەوەی هەیە جورئەتی سەرکردەکانی دەوێ .بەتایبەت کاک نەوشیروان چونکە زۆرینە بە برا گەورەیی ئەو ڕازین .

تێبینی : ئەم بیرۆکەم بۆ برادەرێکی خۆشەویستم لە بزووتنەوەی گۆڕان باس کرد ئەویش هەمان ڕای هەبوو هەندێ شتیشی بۆ باسکردم و بۆ زیاد کردم سوپاسی دەکەم .هیوادارم نموونەی زۆربێ .