ardogan-Shvan-Tatlisis

شیروان شیروانی : زیرەکی ئەردۆگانم بۆ سەلما .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لەسەر ماڵپەڕی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، ڕۆژنامەنوس شیروان شیروانی کورتە نوسینێکی هەڵسەنگاندنی بۆ هاتنی ئەردۆگان بۆ ئامەد بڵاوکردۆتەوە . لەو کورتە نوسینەدا نوسیوییەتی  ( زیرەکی ئەردۆگانم بۆ سەلما ) کە لە حەوت خاڵدا شیکاریی بۆ پیلانی ئەردۆگان لە گەشتەکەیدا بۆ ئەو شارە کوردیەی باکور نوسیووە .. ئەمەی خوارەوە نوسینەکەیە ..

زیره‌كی ئەدوگانم بو سه‌لما ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانی :

1- شاری ئامه‌دی ئابوچی ، بكات به‌ دیاربه‌كری توركچێتی .

2- بارزانی له‌ كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسیه‌وه‌ بكات به‌ كور وكچ شوده‌رێك !

3- شڤان په‌روه‌ر له‌ گورانی بێژێكی دژه‌ نه‌یار بخاته‌ ژێر وێنه‌ی ئه‌تاتورك .

4- پرسی باكور بكات پرسێكی جڤاكی به‌ زه‌ماوه‌ندێك .

5- جه‌وێكی عاتفی بو كوردان بخولقێنێ ، بو ده‌ستكه‌وتێكی عه‌قلانی .

6 – له‌ خاوه‌نداری ئیسلامیه‌كان خۆی كرد به‌ باوكی ناسیونالیسته‌كانیتریش .

7- توانی زامنی ده‌نگ بكات له‌ ناو كوردان بو هه‌لبژاردنی داهاتوو .