سلام سعید : پەنجەرە بەوخانمەی وەك گوڵ لەگوڵدانی شیعردایە — پێشکەشە .

دەبێ پەنجەرەکان واڵاکەیت دەبێ هەموو ئاوێنەکانی جەستەت بدەیتە بەر خۆر دەبێ بۆن بەگوڵە کانەوەبکەی ژوانەکانت واڵاکەیت وردەماچەکان بچنیتەوە پێویستە لەئاوێنەکان بروانی سیمات پێت ئەڵێت تەمەنی ژوانەکانت چەندی ماوە یان رەونەقی […]
سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

دەبێ پەنجەرەکان واڵاکەیت

دەبێ هەموو ئاوێنەکانی جەستەت

بدەیتە بەر خۆر

دەبێ بۆن بەگوڵە کانەوەبکەی

ژوانەکانت واڵاکەیت

وردەماچەکان بچنیتەوە

پێویستە لەئاوێنەکان بروانی

سیمات پێت ئەڵێت

تەمەنی ژوانەکانت چەندی ماوە

یان رەونەقی نیگات تاکوێ ئەروات

تۆ هێشتا بێ هێزی ماندوی نەکردوی

تا خەیاڵ بتباتە کۆڵانەکانی بیرکردنەوە

ناسکیت نیگاکانت

چاوەکان بەدوتا دێنێ

من دەبینم چاوەکانت پرن لە نەسیم

پرلە ئاواز

من چی بکەم رەنگی چاوت

سەرنجەکانت

هەموو چیرۆکەکانی تۆم پێ ئەڵێت

 

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
سەلام سەعید

ئەرشیڤی بەڕێز: سەلام سەعید