Barzani-u-Ardogan

کوردانی تورکیا بە فەڕمی وەڵامی بارزانی و ئاردۆگانیان دایەوە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بوڵدان : پێویسته‌ هه‌موو که‌سێک بزانێت ئۆجالان پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌ستپێکردووه

جێگرى سه‌رۆکى فراکسیۆنى BDP و په‌رله‌مانتارى شارى ئیدر ( په‌روین بوڵدان ) ده‌رباره‌ى چوونى سه‌رۆک وه‌زیرى تورک ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆکى هه‌رێمى باشوورى کوردستان مه‌سعود بارزانى بۆ شارى ئامه‌د ، رایگه‌یاند که‌ ئه‌ردۆغان و بارزانى باسى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالانیان نه‌کرد و ووتى : ” ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی که‌ رێبه‌رى گه‌لى کورد به‌رێز ئۆجالان له‌ناویدا نه‌بێت ئێمه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قه‌بولى ناکه‌ین  و سه‌ریش ناگرێت .”

 رێکخستنى BDP له‌شارى ئیدر ده‌رباره‌ى قۆناخى چارسه‌رى دیموکراتى و هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێمى له‌گه‌ره‌کى ئوزگور ، که‌ره‌کاچ و جمهوریه‌ت کۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى ئه‌نجامدان . له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌رێوه‌به‌رانى BDP ، په‌رله‌مانتارى BDP په‌روین بوڵدان و ژماره‌یه‌ک نوێنه‌رى ده‌زگاکانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ئاماده‌بوون . له‌کۆبوونه‌وه‌که‌ى گه‌ره‌کى ( ئوزگور) جێگرى  سه‌رۆکى فراکسیۆنى BDP  و ئه‌ندام په‌رله‌مانى شارى ئیدر ( په‌روین بوڵدان ) ووته‌یه‌کى پێشکه‌ش کرد و ده‌رباره‌ى چوونى سه‌رۆک وه‌زیرى تورک ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆکى هه‌رێمى باشوورى کوردستان مه‌سعود بارزانى بۆ شارى ئامه‌د ، رایگه‌یاند که‌ ئه‌ردۆغان و بارزانى له‌ئامه‌د باسى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالانیان نه‌کرد و ووتى : ” ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی که‌ رێبه‌رى گه‌لى کورد به‌رێز ئۆجالان له‌ناویدا نه‌بێت ئێمه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قه‌بولى ناکه‌ین  و سه‌ریش ناگرێت .”

بوڵدان  له‌به‌رده‌وامى ووته‌کانیدا ده‌ستنیشانى کرد که‌ گه‌لى کورد بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌کانى چه‌ندین قوربانى گه‌وره‌ى داوه‌ و هیچ کاتێک ئه‌و قوربانیانه‌ له‌بیرناکه‌ن و ووتى :” ئێمه‌ پشتیوانى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ده‌که‌ین که‌ به‌رێز ئۆجالان ده‌ستى پێکردووه‌ . له‌گه‌ڵ به‌رێز ئۆجالان تێکۆشانمان به‌رده‌وام ده‌که‌ین ، به‌هه‌موو هێزى خۆمان له‌پشت ئه‌و قۆناخه‌وه‌ین که‌ به‌رێز ئۆجالان ده‌ستى پێکردووه‌ . ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌خوازن له‌به‌رده‌م قۆناخه‌که‌ ئاسته‌نگى دروست بکه‌ن ، رێگاى له‌به‌رده‌م ده‌گرن و به‌پرسیار هه‌ڵه‌ نیشان ده‌ده‌ن . به‌ڵام پێویسته‌ هه‌موو که‌سێک بزانێت که‌ به‌رێز ئۆجالان ئه‌و پرۆسه‌ى ده‌ستپێکردووه‌ و  به‌رپرسیارى ئه‌و قۆناخه‌ش هه‌ر به‌رێز ئۆجالانه‌ . بۆیه‌ ئه‌و پرۆسه‌ى  که‌ ئۆجالان له‌ناویدا نه‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قه‌بول ناکرێت و سه‌ریش ناکه‌وێت . ده‌بێت رۆڵ و ئه‌رکى به‌رێز ئۆجالان باش بزانرێت .”

 S/F