muhamad-genawi

دکتۆر محەمەد ئەمین گەناویی : به‌هاکانی خۆراکی به‌فیڕۆدراو .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ساڵانه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان (1.3) ملیار ته‌ن خۆراک به‌فیڕۆ ئه‌درێ که‌ ئه‌کاته‌ ( 3/ 1 ) یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌و خۆراکانه‌ی ‌ساڵانه‌ به‌رهه‌مدێن .

لای شاره‌زایانی بواری ئابوری و خۆراک ئه‌مه‌ زه‌نگێکی ترسناکه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی که‌سه‌خته‌ تێیبگه‌ی ، که‌ ئه‌م قه‌باره‌ی خۆراکه‌ به‌فیڕۆدراوه‌ به‌ئه‌ندازه‌ی به‌رزی (143.0000) بورجی ئیڤڵه‌ یان ده‌ ترلیۆن مۆزه‌ له‌ڕوی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ له‌کاتێکدا ئه‌مرۆ (840) ملیون مرۆڤ رۆژانه‌ دوچاری برسیه‌تی به‌رده‌وامن و چه‌نده‌ها ملیۆن مرۆڤی تر له‌برسیه‌تی بێده‌نگیدان و دوچاری که‌م خۆراکین ئه‌م به‌فیڕۆدانه‌ی خۆراک گه‌لێ پرسی ئەخلاقی هه‌ڵئه‌گرێت له‌ روی ئابوریه‌وه‌ .

ئه‌و بڕه‌ خۆراکه‌ زۆره‌ی که‌ساڵانه‌ به‌فیڕۆئه‌درێ به‌هاکه‌ی به‌ (750) ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ئه‌کرێ ئه‌م بڕیاره‌ زۆره‌ له‌جیاتی به‌فیڕۆچون ئه‌توانرێ به‌کاربێ بۆ قه‌ڵاچۆکردنی هه‌ژاری و نه‌خۆشی و نه‌خوێنده‌واری له‌به‌شێکی زۆری وڵاتانی جیهانی سێهه‌م .

له‌ڕوی ژینگه‌وه ‌، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م هه‌موو بڕه‌ خۆراکه‌ به‌فیڕۆچوه‌ به‌به‌کارهێنانی وزه‌یه‌کی زۆر به‌رهه‌مهاتوو، ‌ئه‌زانرێ به‌کارهێنانی وزه‌و به‌رهه‌مهێنانی زۆر زیان به‌ژینگه‌ ده‌گه‌یه‌نێ ، هه‌روه‌ها ته‌ندروستی گشتی . 

له‌ روی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ له‌هه‌ر وڵاتێک ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌ له‌ڕێگه‌ی به‌فیڕۆدانی خۆراکه‌وه‌ ون ئه‌بێ ، ئه‌گه‌ر به‌کاربهێنرێ له‌سه‌رمایه‌گوزاری ته‌ندروستیدا ئه‌وا ئه‌توانرێ چه‌نده‌ها پڕۆژه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی، ته‌ندروستی و به‌رهه‌مهێنانی پێ دروستبکرێ . 

له‌ده‌ستدانی خۆراک له‌کاتی ئه‌وه‌ی که‌ له‌کێڵگه‌وه‌ به‌رهه‌مدێ (به‌روبومی کێڵگه‌یی) تاده‌گاته‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌و دروستکردن و ناردنی بۆ بازاڕه‌کان به‌ له‌(40%) به‌رهه‌می خۆراکی مه‌زه‌نده‌ ئه‌کرێ ئه‌مه‌ش بۆ خۆی لاوازکردنی ئاسایشی خۆراکه‌ له‌زۆربه‌ی وڵاتانی تازه‌گه‌شه‌سه‌ندوو . 

له‌وڵاتانی پێشکه‌وتوش به‌فیڕۆدانی خۆراک له‌هه‌موو ئاسته‌کان بونی هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ هه‌تا بۆ میوه‌کان هه‌ندێ ستانده‌ری تایبه‌تیان هه‌یه‌ تابتوانرێ له‌بازاڕ بفرۆشرێ وه‌کو قه‌باره‌ی یان جوانی رواڵه‌ته‌که‌ی.بۆیه‌ ئه‌بێ خه‌ڵک رابهێنرێ به‌ئاگا بهێنرێته‌وه‌ که‌خۆراک یان میوه‌یه‌ک ناشیرین بوو مه‌رج نیه‌ خراپ بێ . 

لای خۆمان له‌کوردستان، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و میوانه‌ی که‌هه‌مانه‌ بۆ نمونه‌ وه‌کو ترێ، خه‌یار یان قه‌یسی ره‌نگی وه‌کو ئه‌مانه‌ جوان نیه‌ که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌کرێ به‌ڵام من دڵنیام به‌رهه‌مه‌ کوردیه‌کان هه‌م باشترن هه‌م ته‌ندروستترن .

به‌فیڕۆدانی خۆراک له‌کوردستانیش به‌شێوه‌یه‌کی فراوان به‌دیده‌کرێ له‌به‌کاربردن چونکه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ به‌رهه‌ممان نیه‌ تابڵێین له‌کاتی به‌رهه‌مدا .

ئه‌توانم بڵێم ماڵ نیه‌ رۆژانه‌ به‌لای که‌م به‌به‌های یه‌ک دۆلار و زیاتر خۆاک به‌فیڕۆنه‌دات، ئه‌گه‌ر بژمێردرێ رۆژانه‌ به‌لای که‌م یه‌ک ملیۆن دۆلار به‌فیڕۆ ده‌ڕوات که‌ له‌ساڵێکدا ده‌بێته‌ سه‌دان ملیۆن . بۆیه‌ پێویسته‌ ده‌زگاکانی ئابوری، ته‌ندروستی، میدیایی هه‌ڵمه‌تی وه‌ستاندنی به‌فیڕۆدانی خۆراک ده‌ستپێبکه‌ن .

* سود له‌وتاری هاوبه‌شی جوزی کره‌زانیۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێکخراوی (FAO) و‌ ئه‌کیم شتاینه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری کارگوزاری (UNED) وه‌رگیراوه‌ له‌سه‌ر به‌فیڕۆدانی خۆراک .