دکتۆر محەمەد ئەمین گەناویی : گه‌شه‌ی پایه‌دار .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

له‌گه‌ڵ دیارده‌ی گڵۆبالیزم و جیهان و سه‌رده‌مێكی نوێی ژیان به‌ هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه‌ له‌ ڕووی فۆرم و نۆرمی ژیان و شۆڕشی تكنۆلۆجیای په‌یوه‌ندیه‌كان و بازاڕی جیهان و دیدی نوێ بۆ ئابوری و سیاسه‌ت و ئایدۆلۆجی وه‌ هه‌روه‌ها كرانه‌وه‌ی سنوره‌كانی جیهان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ تێبینی وه‌ك ( سیاسه‌تی ئابوری و گومرگی ده‌وڵه‌تان ) گه‌شه‌ی ئابوری وڵاتان بۆ یه‌كه‌م جار به‌ تایبه‌تی له‌ جیهانی سێ هه‌م پێش كه‌وتنێكی بێ وێنه‌ی به‌خۆوه‌ ئه‌بینێ. لێره‌دا ئه‌م پرسیاره‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ هۆكاره‌كه‌ی چی یه ‌؟ هه‌ڵبه‌ته‌ گه‌لێ هۆكار هه‌یه‌ كه‌ لێره‌دا ماوه‌ نیه‌ به‌ درێژی باس بكرێ به‌ڵام به‌ كورتی :

1- به‌هۆی كرانه‌وه‌ی بازاره‌كان و پێشبڕكێی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئازاد له‌سه‌ر ئاستی جیهان .

2- كۆمپانیاكان به‌هۆی كرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنوری و فه‌رهه‌نگی و سیاسیه‌كان ئه‌مڕۆ ده‌ستیان ئه‌گاته‌ هه‌موو گۆشه‌یه‌كی جیهان و هه‌موو سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كانی جیهان هه‌ر له‌ كه‌ره‌سه‌ خۆراكیه‌كانه‌وه‌ له‌ جه‌نگه‌ڵ و ڕووه‌كه‌كانه‌وه‌ تا ئه‌گاته‌ نه‌وت و غاز و كانزاكان گه‌لێ سه‌رچاوه‌ی تری سروشتی ئه‌گه‌ر بۆ ئێستاش نا به‌ڵام بۆ داهاتوو ئه‌بنه‌ بایه‌خدار .

له‌م كاته‌دا كه‌گه‌شه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانا له‌ ئارادا هه‌یه‌ وه‌ ئه‌بێ ئه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵا ئه‌كرێ به‌ ئاراسته‌یه‌ك كه‌ پایه‌دار بێ ؟

ئه‌م گه‌شه‌ جیهانیه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌یه‌. له‌ ته‌واوی بواره‌كانی ژیانا له‌ ڕێگه‌ی ئابوری پایه‌داره‌و كه‌ هه‌ر دوو كه‌رتی سه‌ره‌كی پیشه‌سازی و كشتووكاڵ له‌ سه‌روی هه‌موو كه‌رته‌كانی تری ئابوری ئه‌گرێته‌وه‌ ، ئه‌بێ به‌م ئامانجه‌ بێ كه‌ ژیانی ئابوری تاكه‌كان، فه‌رهه‌نگی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، زانستی ، وه‌ سیاسی چاك بكات چونكه‌ ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ ته‌نها له‌ بواری ئابوری دا بێ وه‌ گه‌شه‌ و چاك كردنی بواره‌كانی فه‌رهه‌نگی و معرفی وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و دابینكردنی دادپه‌روه‌ری نه‌گرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ پێچه‌وانه‌ی مفهومی گه‌شه‌ ئه‌بێ وه‌ دژه‌ به‌ره‌ له‌ناو كۆمه‌ڵدا دروست ئه‌بێ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی دروست بوونی حاڵه‌تێكه‌ كه‌ گه‌شه‌ ئه‌وه‌ستێنێ و وڵات به‌ره‌و نادیاری ئه‌بات بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ گه‌شه‌كردنی پایه‌دارمان هه‌بێت ، ئه‌وا پێویسته‌ لایه‌نه‌كانی معرفی، په‌روه‌رده‌ ، كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ دابینكردنی دادپه‌روه‌ری گه‌شه‌ پێ بدرێ .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.
دکتۆر محەمەد گەناویی

About دکتۆر محەمەد گەناویی