Fatih-Hesen

بەڵگەکان خۆیان دەدوێن *

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشی یەکەم

بەڵگەنامەی ژمارە ( ١ )

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش

ژمارەی بڕیار ٥٢٩

رۆژی بڕیار ٢٣/ محەرەم/ ١٤١٠ ز

٢٤/٨/١٩٨٩ ك

بەگوێرەی بڕگەی ( أ ) ی ماددەی ٤٢ لە دەستور ، ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش بڕیاریدا :-

یەکەم :- هەمو عێراقییەکی دانیشتوی پارێزگاکانی دەرەوەی ناوچەی ئۆتۆنۆمی ، دەتوانێت پارچەزەوی لە پارێزگاکانی ناوچەی ئۆتۆنۆمیدا هەبێت ، سەرباری ئەوەی کە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیدا هەیەتی ، وەدەتوانێت قەرزیش لە بانکی خانوبەرە وەربگرێت .

دووەم :- هەمو عێراقییەکی دانیشتوی ناوچەی ئۆتۆنۆم ی، دەتوانێت پارچەزەوی لە شاری بەغداو پارێزگاکانی تر بێجگە لە ( نەینەوا { موسڵ } ، تأمیم { کەرکوك } ، دیالە ) دا هەبێت ، سەرباری ئەوەی کە لە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیدا هەیەتی ، وە دەتوانێت قەرزیش لە بانقی خانوبەرە وەربگرێت.

سێیەم :- ئەم بڕیارە لە رۆژنامەی رەسمی { حکومی } دا بڵاودەکرێتەوە ، وە بە هیچ دەقێك کارناکرێت کە دژ بەئەم بریارەبێت .

سەدام حسێن

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش

* ئەم بەڵگەنامانە بەشێکی گرنگن لە بەڵگەنامەکانی پاشکۆی کتێبی ئەنفال – کورد و دەوڵەتی عێراق

کە برای نووسەر ( شۆڕش حاجی رسوڵ ) لە ساڵی ( ٢٠٠٣ ) دا لە لەندەن بە چاپی گەیاندووە ، بە رێز و سوپاسەوە ڕێگەی پێدام کە بەرچڤەی بکەم لە عەرەبییەوە بۆ کوردی ، لەم کارەمدا سودێکی زۆرم لە کتێبەکەی و سی دی ( دۆکۆمێنتەکانی ئەنفال ) بینییوە کە بەڕیزیان لە لەندەنەوە بۆی ناردم ، لەگەڵ سوپاس و پێزانیندا، بۆ بەراورد لەگەڵ دەقە عەرەبییەکەیدا هەمان ژمارەیان گرتۆتەخۆ . لەگەڵ پۆزشێکی بێسنوردا بۆ ( شەهید ، پێشمەرگە ، هاوڵاتی ، سەرکردەی لایەنەکان ) زاراوە دزێوەکانی ئەم بەڵگەنامانە زمان حاڵی حکومەتی بەعسە ، کە لە فەرهەنگیاندا سوکایەتییان بە بەها پیرۆزەکان دەکرد ، بۆ نمونە :-

شەهید ، سەرکردەی نەمر :- گۆڕ بە گۆڕ .

شۆڕش :- پیلانگێڕی دژی وڵات ، گێرەشێوێنی .

شۆڕشگێڕ :- تاونبار ، ئاژاوەگێڕ

پێشمەرگە ، خەباتگێڕ :- گێرەشێوێن ، تێکدەر ، ئاژاوەچی .

جاش :- جەنگاوەر.

گەڕانەوە بۆ سەر رێگای راست :- ملکەچبوون بۆ رژێمی بەعس .

هاتنەوە ریزی نیشتمان :- پەشیمان بونەوە ، پاکانەکردن لە کاری شۆڕشگێڕی.

سەرکردەی زیندوو :- نۆکەری بێگانە ، خۆفرۆش .

{ } رونکردنەوەی وەرگێڕ .

 وەرگێڕ / فەتاح حەسەن

دانیمارك

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت