بەختیار عەلی ، شەرعیەتی بەبکوژانی کاوە گەرمیانی داوە .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.

 نوسەرو ڕوناکبیر کامیار سابیر  : لەکورتە نوسینێکدا ، ڕەخنەو گازندەی ئاراستەی بابەتێکی نوسەری گەورەی گەلەکەمان ( بەختیار عەلی ) کردووەو ، داوای کردووە ، ئێستا  کاتێتی بەختیار عەلی ”  داوای لێبوردن لە کاوە گەرمیانی  و خێزانەکەی بکات .

لەو کورتە نوسینەدا  ‘ کامیار ” وەبیرمان دێنیتەوە ، کاتێک بەختیار عەلی کتێبەکانی لەکەلاردا دەسوتێت ، هێرشێکی توند دەکاتە سەر بکەرانی و بە فازشیزم ناوزەندیان دەکات  ، کاوە گەرمیانی وێنەگری ڕووداوەکە دەبێت و ئەویش دەخاتە خانەی بکەرانییەوەو  بەهۆکارێکی دەستپێکی دەروازەکردنەوەی دەزانێت بۆ تیرۆرکردنی   ..

ئەمەی خوارەوە کورتە نوسراوەکەی نوسەر ( کامیار سابیر ) ە .

کاوە گەرمیانیی فاشیست …

کاوە ، یەکێک بوو لەوانەی لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی کەلارییدا ، کتێبەکانی  بەختیار عەلییان بە ئاوا دا ، چونکە لە  ” باس” دەینووسی و دەنووسێ . کاوە وێنەی ئەو پرۆتێستە سیمبۆڵیی و مەدەنییەی بە کامێراکەی خۆی گرتووە . لێرەوە تۆفانێکی فیکریی ! و ئایدیۆلۆژیی ! لەلایەن بەختیار عەلی یەوە ، دژ بە فاشیزمی کوردیی!!! دەستی پێکرد . بەواتایەکی تر، بە دیدی بەختیار، کاوە گەرمیانیی ،  پێش تێرۆرکردنی ، یەکێک لە فاشیستەکانی کورد ، بووە .  پێموایە ، مرۆڤ ئەگەر خەلەلێکی گەورە لە فیکر و میتۆدی خوێندنەوەیدا نەبێ ، چەمکی فاشیزم بۆ پەرچەکرداری حەماسییانەی گەنجەکانی کەلار بەکار ناهێنێت . ئەوە جۆرێک لەشەرعییەتدان بوو ، بە تێرۆرکردنی کاوە گەرمیانیی … خۆزگە بەختیار جورئەتی تێدا دەبوو ، بە قووڵیی داوای لێبوردنی لە  گۆڕی کاوە و کەسوکاری دەکرد و کەمێکیش قووڵتر ، دوور لە لێکدانەوە سەقەتەکانی ستالینیستێکی وەک ژیژەک ، لەڕووی فیکرییەوە ،  لە فاشیزم ورد دەبووەوە .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە لەسەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە بۆ ئەوەی بگات بە هاوڕێکانت.
وتاریکورد

About وتاریکورد