بەهرۆز جەعفەر : ڕۆژنامەنووسێک ! نوسیویەتى : کوا حاکم شێخ لەتیف با ئەویش چەک هەڵبگرێت ؟.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

کەرکوک و هەماهەنگى هێزەکان .

دیاردەیەکى سەیر ، هاتۆتە پێش ، ئەویش نامە بۆ ئەم و ئەو دەنوسن : ” ئەگەر پیاوى تۆش چەک هەڵبگرە و ، وەرە بۆ کەرکوک ..” : ڕۆژنامەنووسێک ! نوسیویەتى : کوا حاکم شێخ لەتیف با ئەویش چەک هەڵبگرێت ؟. جارێ بەنیسبەت خۆمەوە ، ئەوانەى ئێمە دەناسن لەچەمچەماڵ و کەرکوک ، دەزانن ئەگەر پێوەر بۆ پیاوەتى ئەم وتە نابەجێ یانە ، بێت . ڕەنگە کەم کەس ئەوەنەى ئێمە پیاو بێت !. ڕاستە ئێستە قسە لەسەر فکرو دیراساتى ستراتیژیی ، ئەکەین ، بەڵام ئێمە مناڵى ناو باروت بوین ، پێش پرۆسەو دواى پرۆسەش ، لەم ڕێگەیە بریندار بوین . ئەو ( لەیلانە) ى ئەوان بەڕۆژ ڕێگەکەیان پێ ناپارێزرێ ، ئێمە بەشەو لەسەردەمى بەعس و بە (17) ساڵى بەبارێ چەکەوە پیاهاتوین و چوین . گشت لادێ موحەڕەمەکانى ناوچەى جەباریی و شێخان و بەشێکى زەنگنە . ئەم شایەدییەمان بۆ ئەدەن .

ئیشى ، هاوڵاتیەک ، کاسبکارێک ، ڕۆژنامەونوسێ . پەرلەمانتارێک ، بەرپرسی مەڵبەند و لقێک . ئەوەنییە : چەکێک بکاتە شانى و کامێرا مانێک بخاتە دواى خۆى و ، لەپەیجە خوازراوەکانەوە ، دیعایە بکات . هەموو وڵاتێک ، خاوەنى هێزێکى نیشتمانییە ، هێزێکى هەواڵگریی باشە ، بڕێکى زۆر لەبودجەى بۆ تەرخان ئەکا ، ئیتر کەس سبەى منەتى نییە بەسەر ئەوەى دیکە ، گوایە شەهیدى داوەو بریندار بووەو ، بەهەزار درۆو دەلەسەوە تا خانەنشینى بکەن و ، لەماڵەوە قسەى زل بکا. ئەم ڕووداوەى کەرکوک دوو ڕاستى گەورەى پێش چاو خستین :

یەکەم : هەموو نوسینەکانى ئێمە ، لەسەر بەحزبى کردنى کون و کەلەبەرەکانى کەرکوک ڕاست بون ، دواى دەساڵ یەکێتى و پارتى ، نەک هەر دەزگاى ئاسایش و پۆلیس ، بەڵکو بەڕێوەبەرو یاریدەدەرى خوێندنگەکانیشیان ، بە تەسکیەى کومیتەو ناوچەى فەرمانبەران داناوە .

دووەم : دەیان دەزگاى ئەمنى لەکەرکوکدا ، هەیە ، هیچ کامیان هەماهەنگیان لەنێواندا نییە . بەڵکو فرەکوێخاییەکە ، لەسلێمانیش ئەولاترە .!. ئاسایشى پارتى و یەکێتى بەجیا ئیش دەکات ، لیژنەى ئەمنى پارێزگا هەرلێدوانەدات ، عەمید سەرحەد ئەیەوێ ، ئەو ئەرکەى کێشاویەتی خەڵکى تر خۆى نەکا بەخاوەنى ، یەکێتى و دژە تیرۆر گەرەکیانە ، لەم ڕێگەیەوە حزبەکەیان بکەنە خاوەن قەزیەیەک ، کەئێستا ئامانجێکى نەماوە ، موخابەراتى عێراقى بەناو هەمویانا تەراتێن دەکات ، لقى (3 ) ى پارتى سەرقاڵە بەوەى ، ڕاى گشتى ئاگاداربکاتەوە ، کە لەمەولا پارتى و ماڵى بارزانى گڵۆپە سەوزەکەیان لە نەجمەدین کەریم کوژانۆتەوە .

کادرە ناڕازییەکانى یەکێتى لەکەرکوک ، هەریەکەى قەبرستانێ ، شەهیدى داوەو ، کوێخایەک نادۆزنەوە ، لەناو یەکێتى گوێیان لێبگرێت و ، بەشدارییەکیان پێبکات . هەندێ کەسی ڕاگەیاندنکارو سەندیکایی ، بەناوى ڕۆژنامەدەرکردنەوە ، بازاڕە شێواوەکەیان قۆستۆتەوە ، سەر بەهەموو کونێکا ئەکەن ، تالەگشت لایەک بخۆن و ، کەسابەتێکیش بەناوى کەرکوکەوە بکەن . ئێ ماڵێک ئاوها شێواو بێت . بەرنامەیەکى نەبێت . نەک (6) کەسى جەربەزە ، بەڵکو (2) کەسیش پەلاماریان بدات . سەرى دونیایان لێدێتە یەک و ، گورزى کوشندەى لێ دەوەشێنن .

ئەى لە (2006) لەکەرکوک ، بەجەنابى مام جەلالمان نەوت : کەرکوک ژوورێکى هەواڵگریی هاوبەشیی کوردیی پێویستە . کەرکوک پێویستى بەتەکانێکى سەحافى و سەقافى هەیە . ئەى بۆچى ئێمە بە (20) ساڵى تەمەنەوە. ئەوکات هەستمان بەوە کرد ، ئەوان نایکەن ؟. ئەى هەمان پرۆژە مان نەدا ، بە ئەنجومەنى پارێزگاو ، لە کۆمەڵەى ڕوناکبیریی گەلاوێژیش ، بۆیان کردین بەکۆڕ و ، تیشک خرایە سەرى ، ئەى ئەو هەموو نوسینە کێ خوێندیەوە .؟.

سەرەنجام ، ئەوەى قوربانییە ، کەرکوکییەکانن ، خاکى نیشتمانە ، کە نەک هەر کەناڵە ئاسمانییەکەى کەرکوک ، بەڵکو سەرکردایەتى سیاسیش ، زیاتر لە (2 ) ساڵە ، هیچ قسەیەکى لەسەر کەرکوک نەکردووە .

فۆتۆکە وەرگیراوە لەسایتی‌ كه‌ركوك