عەزیز وەیسی لە پشت تەقینەوەکانی ڕۆژئاوای کوردستانە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هێرشی بۆمبی و تیرۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ده‌ووترێت له‌باشووری کوردستانه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ ده‌کرێن . راگه‌یه‌ندرا که‌ ئه‌و گرووپه‌ چه‌ته‌ پێکهاتوون له‌ ( 300 ) که‌س و له‌لایه‌ن به‌رپرسی هێزی تایبه‌تی PDK ( عه‌زیز وه‌یسی ) مه‌شقیان پێکراوه‌ .
دوای ئه‌وه‌ی که‌ گرووپه‌ چه‌ته‌کان له‌رۆژئاوای کوردستان له‌دژی هێزه‌کانی YPG شکستیان خوارد ، له‌شاره‌ جیاجیاکانی هه‌رێمه‌که‌ هێرش و ته‌قینه‌وه‌و تیرۆریان ئه‌نجام دا . له‌وباره‌یه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ که‌ ئه‌و هێرشانه‌ له‌لایه‌ن گرووپێکی چه‌ته‌وه‌ له‌باشووری کوردستان مه‌شقیان پێکراوه‌ .
به‌ پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی ( www.lekolin.info  ,www.lekolin.org) ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی کوردستان ئه‌و گرووپه‌ پێکهاتوون له‌ ( 300 ) که‌س و له‌لایه‌ن به‌رپرسیاری هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی PDKوه‌ مه‌شقیان پێکراوه‌ . ئه‌و که‌سانه‌ له‌ که‌مپێکی نزیک دهۆک مه‌شقیان پێده‌کرێت و زۆربه‌یان ئه‌ندامانی ئه‌لپارتی و پارتی ئازادین .
له‌هه‌واڵه‌که‌دا راگه‌یه‌ندراوه‌ که‌سێک له‌باشووری کوردستان به‌ رێگای قاچاخه‌وه‌ چۆته‌ رۆژئاوای کوردستان و ده‌ستگیر کراوه‌ و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سه‌ چه‌ندین نووسراو و وێنه‌و به‌ڵگه‌ی هێرشی بۆمبی ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌  .
به‌پێی هه‌مان هه‌واڵ‌ له‌ ئه‌و نوسراوانه‌ى که‌ بۆ چه‌ته‌کان نووسراون و نێردراون  راگه‌یه‌ندراوه‌ :”ئه‌گه‌ر PYD گوێڕایه‌ڵمان نه‌بێت و پارته‌کانی سه‌ر به‌ ئێمه‌ دیسان په‌راوێز بخات ، ئێمه‌ رۆژئاوا ده‌که‌ینه‌ به‌غداد . هه‌ر رۆژ به‌ ده‌یان بۆمب ده‌ته‌قێنینه‌وه‌ . ئێوه‌ ده‌توانن هێرشه‌کانتان له‌دژی PYD و YPG به‌رده‌وام بکه‌ن . به‌ پێی ئه‌وه‌ ئاماده‌کاریه‌کانتان بکه‌ن “.
له‌و وێنه‌ی که‌ له‌هه‌واڵه‌که‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی جل و به‌رگی سه‌ربازیان پۆشیوه‌ و رۆخساریان داپۆشیوه‌ و له‌ژێر ئاڵای هه‌رێمی باشووری کوردستاندان .
عه‌زیز وه‌یسی کێیه‌ ؟
له‌هه‌واڵه‌که‌دا راگه‌یه‌ندراوه‌ که‌ عه‌زیز وه‌یسی له‌ساڵی 1992دا له‌ناو ریزه‌کانی PKK هه‌ڵهاتووه‌و پاشان له‌ناو پێشمه‌رگه‌کانی PDK دا له‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ناو PKKدا هه‌ڵهاتوون ، گرووپێکیان دامه‌زراندووه‌ . راگه‌یه‌ندرا که‌ وه‌یسی له‌گه‌ڵ‌ گرووپه‌که‌ی و به‌هاوکارى سوپای تورک به‌شداری ئۆپه‌راسیۆن له‌دژی PKKی کردووه‌ . “

سەرچاوە / فورات نویز

PDK_ Tiror

PDK - Tiror.2 PDK- tiror