سەلام سەعید مەولود : ژن ………

هێندەی ژیان بەئازارم هێندەی جەنجاڵی شەقامێك ماندووم من بەدوو چاو نیگا ئەکەم بە دڵێکیش خەم ئەچێژم من ئازاری ژنێ ئەم کوژێ رۆژگاری نەگریس یەخەم بەردە    ئەو لەحزوری هەموو جرکە […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

هێندەی ژیان بەئازارم

هێندەی جەنجاڵی شەقامێك

ماندووم

من بەدوو چاو نیگا ئەکەم

بە دڵێکیش خەم ئەچێژم

من ئازاری ژنێ ئەم کوژێ

رۆژگاری نەگریس یەخەم بەردە

  

ئەو لەحزوری هەموو

جرکە ساتەکانی مندایە

من وەك قەقنەس بە ئاگاو

وەك سڵی مەلێکی بچوك

تۆڕ

گەمەی ئەم داوە بەمن ناکرێ

ئازادم کە ژن

  

من پێم ووت

کە ئەسوتێم تەمەنێك

ئاگر ئەدەم

مەم سوتێنە

نەمەستی دادم ئەداو

نەگریانم بن بەست ئەبێ

چ سەیرە بەسوتانم

گەورە ئەبێ

 

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
سەلام سەعید

ئەرشیڤی بەڕێز: سەلام سەعید