کەژال عەلی : ئەگەر بارکەی برۆی ! .

  جەڵتەی گول لێمدەدا کارەبای وەنەوشە دەمگرێ دلم پڕ دەبێ لە سووتووی دابڕان .   ئەگەر لێرە برۆی ئەم ناوە دەبێ بە مەیدانی مەراق وڵات پڕ دەبێ لە دووپشکە ڕەشە […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

 

جەڵتەی گول لێمدەدا

کارەبای وەنەوشە دەمگرێ

دلم پڕ دەبێ لە سووتووی دابڕان .

 

ئەگەر لێرە برۆی

ئەم ناوە دەبێ بە مەیدانی مەراق

وڵات پڕ دەبێ لە دووپشکە ڕەشە

جەجاڵ هەلدەستێ

نیشتمان دەبێ بە عەقلی سلیکۆن .

ئەگەر سەفەر بکەی

بانۆفەکان دەبن بە توونێڵی مەرگ

گلایسەکان پڕ دەبن لە بێچووە فێڵی زۆڵ

لە فەرخە پەیوەندی حەرام .

  

ئەگەر ئێرە چۆڵ کەی

ئارەزووم دەفرۆشم

دلم هەراج دەکەم

وشەو متوو و میرووی شعرم ،

دەکەمە تەنزیلات .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
کەژاڵ عەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: کەژاڵ عەلی