سەعدوڵڵا محەمەد حوسێن : سەربردەی نەفەق لێدانەکەی بەندیخانەی حیللە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کە شۆڕشی ١٤ی تەموزی ١٩٥٨ بەرپابوو ، کاروباری رامیاری بە ئاشکرا دەستی پێکردو چین و توێژەکانی گەل رێکخراوی تایبەتمەندیان بۆ خۆیان دروست کرد ، لەگەڵیدا رێکخراوێک بۆ جوتیارانیش دروست بوو ، ئێمەش لەبەر ئەوەی ساڵی ١٩٥٣ بەشداریمان لە ڕاپەڕینی ( خێرمان خێرو شەڕمان شەڕ ) ی جوتیارانی دەشتی هەولێر دژی چەوسانەوەی دەست زوڵم و زۆرداریی ئاغاوات کرد بوو ، یەکێک بووین لە خێزانە دەرکراوەکانی شار ، کۆمەڵەی جوتیاران کە ڕێکخراوێکی مەزنی ڕامیاری بوو و سەرپەرشتی هەموو کاروبارێکی جوتیاران و زەوی و زاریان دەکرد ، بە باشیان زانی من بکەن بە نووسەر لە کۆمەڵەکەیان . تا ماوەیەکی زۆر کار بەم شێوەیە ڕۆیشت ، تا ڕێکخراوەکە نسکۆی هێناو بەرەو کزی و نەمان ڕۆیشت ، منیش ئەو کات گەڕامەوە سەر دوکانەکەمان ، کە ڕادیۆو کاتژمێر و شتی لەو بابەتەمان دەفرۆشت .

تاوەکو ساڵی ١٩٦٣ زۆر جار تووشی ماڵ پشکنین و گرتن بووین ، بەتایبەتی کاکم لە ساڵی ١٩٦٢ گیراو بردیانە گرتووخانەی ( فەزیلییە ) لە بەغدا بۆ ماوەی دە مانگ مایەوە .

کە کودەتای ٨ی شوباتی ساڵی ١٩٦٣ ڕوویدا ، ڕەشبگیرییەکی وابوو کاربەدەستان بەناو خەڵک کەوتن و ، شەلم کۆرێ ناپارێزم خەڵکێکی زۆریان لە بەندیخانەکان پەستا ، سەرتان نەیەشێنم منیش لە ٢٠/٢/١٩٦٣ بەر ئەو ڕەشەبایە کەوتم و بوومە میوانی کاکم لە بەندیخانەی هەولێر ، ئەوەندە خەڵک گیرابوون هەر مۆنجەی دەهات ، هی ئەوە نەبوو مرۆڤ تێیدا بژیت ، بەڵام کە گوتت ناچاری دەبڕێتەوە ، ئیتر بەرەبەرە هەندێک لە گرتووەکانیان برد بۆ لێدان و کوتان لە بارەگای ( حەرەس قەومی ) ، هەروەک دەگوترێ کەس نەیدەزانی چ باسەو چ هەڵڵایە .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی پەرتوکەکە کلیک بکەرە سەر — سەربردەی نەفەق لێدانەکەی بەندیخانەی حیللە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت