Muhemed-Ahmed-Reshan

ئازاد حەمدى : کەوەرەکەى پوورە ڕەحمەم ..

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هەرچەند تەمەنم لە حەفتا بەرەو ژوور بۆتەوە ، تام و چێژى پارووە کەوەرێک ، گێڕاومیەوە بۆیادى تەمەنى مێرد مناڵیم .. پاش ئەوەى باخەکەى کاکە حەمەى ئەحمەد رەشان ( حەمەشەل ) کە لە دامێنى مزگەووتى جامعەدا بوو ، کردبووە باخێکى سەوزوات و بە ئاوى زێرابى مزگەووتەکە سەوزەى بەرهەم دەهێنا ، پاش ئەوەى ئەم باخە نەما و کرا بە خانووی ماڵى شێخ جەمیل … بۆیە ڕۆژانە ئەبووایە دەستم لە یاریکردنى کۆڵان هەڵبگرتایە و [ پوورە ڕەحمەم ] کە دایکى هەر دووبرای بەڕێزان ( حاجى على حاجى فەرەج و کاکە عارفی برای ) بوو ، کە باڵی دڵسۆزی و میهرەبانى کێشابووە سەرخێزان و خزمان و دەوورو بەرى منیش یەکێک بووم لەوانە ، یەک ئانەى ( ئەوکاتە چوار فلس بوو ) ئەدامێ کەبچمە باخە بەرینەکەى { وەستا ریحان } کەلە دەشتى تەیارە خانەکە ، لە ڕۆژ ئاواى شارەوە باخێکى بەرینى فراوانی پەروەردە دەکرد ، چەشنەها سەوزەى بەرهەم دەهێنا ..

بەو ئانەیە یەک دەسکی گەورە کەوەرو کەرەووزم دەهێنایەوە ، لە کاتى نان خواردندا سەرنجم ئەدا ئەم پووەرەى من ڕۆژانە خواردنى سەرەکى ئەو کەوەر خواردن بوو زیاتر لە چێشت خواردن ..؟؟!

پاش ساڵانێکى زۆر ئێستاکە هەست بەو تامو چێژە دەکەم کە پوورە ڕەحمەى دڵسۆزو میهرەبان تام و چێژی لێوەر گرتوە و نۆشی گیانى کردووە .