Frokey-mi35

عێراق ١٣ هەلیکۆپتەری ڕووسی پێشکەوتویی ڕادەست کرا .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بەغداد / فورات نویز  :

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری عێراق  ١٣ هەلیکۆپتەری  پێشکەوتوی ڕادەستکرا لەلایەن وڵاتی ڕوسیاوە  لەجۆری M135  ، ناسراو بەراوکەری شەو ..  هەروەها لەگەڵ کۆمەڵێک ڕۆکێت کەلەئەریکاوە بۆی هاتبوو تابەکاری بهێنێت لە دژی تیرۆرستان  لە پارێزگای ئەنبار  .

سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی بەرگری عێراق  ،  ڕۆژی شەممە  بەفورات نویزی ڕاگەیاندووە ، تەواوی ئەو کەلوپەلانە لە ڕێگای دەریایی و لە بەنداوی ( ام قصر ) رادەستی عێراق کراوە .

هەروەها  ڕۆژنامەی ( نوێرک تایمز ) ئەو هەواڵەی فورات نویزیی پشتراست کردۆتەووە ، وە ئەوەشی راگەیاندووە ، کە ئەمریکا 75  ڕۆکێتی لەجۆریی ( هێلڤایر ) و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تا کۆتایی مانگی مارتی 2014 ڕادەستی دەکات ، بۆ رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر ..

هەمان سەرچاوە دەڵێت : پەیوەندییەکی توندوتٶڵ هەیە لە نێوان  هەواڵگریی عیراق و  ئەمەریکادا بۆ دەستنیشانکردن و بڕیارلیدانی گورزیی کاریگەر لەبنکە جۆراو جۆرەکان ڕێکخراوی  ( قاعیدە ) لەو ناوچەیەدا .

mi35_Hélicopter