ئاڵاکەی کوردستان لەدەستی قاسملۆدا بوو ، تا لەهەرێمی کوردستان هەڵدرا .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
سه‌ید زاده فاتمه‌ی ئه‌حمه‌دین ، ناوی ئه‌و ژنه به‌ساڵاچووه‌ی شاری مه‌هاباده ، كه ئاڵاكه‌ی كۆماری مه‌هابادی به‌ده‌ستی خۆی نه‌خشاندووه .
سه‌یدزاده فاتمه ، هاوسه‌ری كه‌ریم ئه‌حمه‌دین ، وه‌زیری پۆست و ته‌له‌گراف و ته‌له‌فۆنی كۆماری مه‌هاباد بووه ، دراوسێی ماڵی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بووه له مه‌هابادو، بیره‌وه‌ری له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌ركرده ناوداره‌كانی كورددا هه‌یه .
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه بنه‌ماڵه‌ی سه‌یدزاده فاتمه به‌هاوكاری كامێرامانێك سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ مێژوو تۆماریانكردووه‌و، تۆماره‌كه لای چالاكوانی ناسراوی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات “كاوه‌سوور” پارێزراوه ، سه‌یدزاده فاتمه باس له‌وه ده‌كات ، به‌ر له ڕۆژی مه‌راسیمی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌رده‌می قازی محه‌مه‌د ، چه‌ندین جۆر ئاڵای جیاواز به‌ناوی ئاڵای كوردستانه‌وه له مه‌هاباد هه‌ڵكراوه ، تادواجار كاربه‌ده‌ستێكی باڵای قازی محه‌مه‌د وێنه‌ی ئاڵای ره‌سمی كوردستان له‌سه‌ر كاغه‌زێك دروستده‌كات و ، داوا له‌و ژنه ده‌كات له‌سه‌ر قوماش بینه‌خشێنێت .
سه‌یدزاده فاتمه ، باس له‌وه ده‌كات ، دوای ئه‌وه‌ی ئاڵاكه‌ی دوریوه ، قازی محه‌مه‌د ده‌ستخۆشیی زۆری لێكردووه ، دواتر قازی و ته‌واوی وه‌زیره‌كانی كۆمار به‌و ئاڵایه سوێندییان خواردووه ، له رۆژی راگه‌یاندنی كۆماری مه‌هابادیشدا هه‌ر ئه‌و ئاڵایه بووه كه له‌سه‌ر بینای شاره‌وانی مه‌هاباد به‌رزكراوه‌ته‌وه .
هه‌ر له‌و گرته ڤیدیۆیه‌دا ، سه‌یدزاده فاتمه ، ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات ، كه دوای رووخانی كۆمار توانیویه‌تی ئاڵاكه بگه‌ڕێنێته‌وه لای خۆی و بیپارێزێت ، به‌ڵام دواتر عه‌بدولره‌حمانی قاسملۆ ( سكرتێری تیرۆركراوی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ) پێش ئه‌وه‌ی بۆ خوێندن روو له فه‌ره‌نسا بكات ، چه‌ند جارێك له‌ڕێی دایكی و خوشكه‌كانییه‌وه داوای ئه‌و ئاڵایه‌ی كردووه ، سه‌ره‌نجام ناچار بووه ئاڵاكه‌ی بداتێ .
وه‌ك سه‌یدزاده فاتمه باسیده‌كات ، یه‌كێك له ئاواته‌كانی قاسملۆ ئه‌وه‌بووه ، كه پێش سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا ، ئاڵاكه‌ی سه‌رده‌می كۆماری مه‌هابادی ده‌ستبكه‌وێت و ، لای خۆی بیهێڵێته‌وه ، كاتێكیش ئاڵاكه‌ی پێگه‌یشتووه ، زۆر به‌په‌رۆشه‌وه ماچی كردووه‌و، وه‌ك شتێكی زۆر پیرۆز چه‌ند جارێك به‌سه‌ر ده‌موچاوی خۆیدا هێناوه .
چه‌ند كه‌سێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌یدزاده فاتمه كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین ، بۆ خه‌ندان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه كورد كه‌مته‌رخه‌مه به‌رامبه‌ر مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و، تائێستا هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن سه‌یدزاده فاتمه-ی به‌سه‌رنه‌كردوه‌ته‌وه ، له‌كاتێكدا به‌رده‌وام دیمانه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران رێكده‌خرێت و، بیره‌وه‌رییه‌كانیان تۆمارده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده تائێستا رای جیاواز هه‌یه ده‌رباره‌ی شێواز‌و دیزاینی ئه‌و ئاڵایه‌ی كوردستان كه له‌سه‌رده‌می قازی محه‌مه‌ددا هه‌ڵكراوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیاواز هه‌ڵناگرێت ئه‌و راستیه‌یه، كه ئه‌و ئاڵایه له لایه‌ن سه‌یدزاده فاتمه‌وه نه‌خشێنراوه ، جا دیزاینه‌كه‌ی هی هه‌ر كه‌س و سه‌رده‌مێك بێت .
ئه‌و ژنه، تائێستا له‌ژیاندا ماوه، ته‌مه‌نی 87 ساڵه‌و، له‌شاری مه‌هاباد نیشته‌جێیه .
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، رۆژی 17ی كانونی دووه‌می وه‌ك “رۆژی ئاڵا ” دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه له‌و رۆژه‌دا یادی بكرێته‌وه ، به‌ڵام جه‌لیل گادانی ، كه‌سایه‌تیی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له مه‌راسیمی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستاندا له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد به‌شداربووه ، ئه‌م مێژووه به هه‌ڵه ده‌زانێت و ده‌ڵێت : ” له‌رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی 1324ی هه‌تاوی ، كه ده‌كاته 16/12/1945 به‌به‌شداری قازی محه‌ممه‌د و سه‌ركرایه‌تی حیزبی دیموكرات و مسته‌فا بارزانی و نوێنه‌رانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان ئاڵای كوردستان هه‌ڵكراوه ” . دیۆ .. كێ ئاڵاكه‌ی كۆماری مه‌هابادی دووری و دواتر چۆن گه‌یشته ده‌ستی قاسملۆ
[gn_media url=”http://www.youtube.com/watch?v=ciuf35bADmU#t=25″ width=”600″ height=”400″]
سەرچاوە / خەندان
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
- بابەتەکانی تری وتاریکورد
-
ئەیوب شێخ بابۆ بارزانی: قڕکردنی بنەماڵەی حەمەد ئاغای مێرگەسۆری لە ئاداری 1975 و قرکڕدنی بارزانیەکان لە مانگی ئابی 1983.
- -
چراخان حەمە عەزیز: چۆن لەڕێگەی فەلسەفەو ژیانی سۆکراتەوە، مرۆڤ جارێکی تر خودی خۆی بنیات بنێتەووە.
- -
مەولوود ئافەند: دادگای باڵای ئەمریکا چۆن بەرپرسانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی ڕیســــــوا کرد.!
- All Posts