بەهرۆز جەعفەر : بەرکوڵێک بۆ مەلاعەزەدین کاندیدەکەى پارتى لەکەرکوک .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەموو جارێ ، ئەو هەڵوێستە جوانەى ” قانع ” ى شاعیر ، بەنمونە ئەهێنمەوە ، پێیان ووت : ئەمرەکەت دەرچووەو تۆمان کردووە بەقایمقامى شارەزوور . ئەویش لەوەڵاما وتى : دیارە ئەوەى ووتومەو نوسیومە هەر هەمووى درۆبووە لەگەڵ خەڵکى !.

هیچ کاتێک ڕێگە بەخۆم نادەم،قسە لەسەر کەسەکان بکەم ، چونکە سروشتى ژیان و گەمەکان وان ، کە دەبێت مامەڵە لەگەڵ تۆپەکە بکەیت ، نەک بەشەق لەیاریزانەکە بدەیت . ڕوونتریش ئێمە هەمیشە گرفتمان لەگەڵ کەیسەکانە نەک کەسەکان . جونکه کەسەکان هەرچییەک بن ، لەهەرکوێیەک بن،مەیلیان هەیە بۆ لادان و تاوان و ، بەپێی ” فرۆید ” حەزى خۆسەپاندن و زاڵبون و غرورییان هەیە .

وەلێ .. چەند ساڵێکە هەروا کەسێک دێت و چوار هاتوهاوار ئەکات و،لەپڕ کاتێکمان زانى ،بوو بە “کانددددیدددد” و،داواى هەق و دەنگى خۆى لەخەڵکى بەشمەینەت ئەکا،وا بڕوات: نە باوەڕ بە بەهەشت و جەهەنەم دەمێنێت،نە بەقسەى باق و بریقى کەس .

مەلا عەزەدین : ئەوپیاوەى نزیکەى ساڵ و نیوێکە ئاگام لەجموجوڵەکانى هەیە ، لەناو عەدەسەى نوسین و ڕۆژنامەوانى خۆم دامناوە ، ئەگەرچى خەڵکى کەرکوک ئاگایان لێ نەبو ، تا بوبە کاندیدى ژمارە (1)ى پارتى لەکەرکوک ، بەڵام ئەز زیاد لەساڵێکە خۆم بۆ ئەم بەرکوڵە حازر کردووە . بەرکوڵێک ، کە سەرکەفەکەى پێمان ئەڵێت ، بەپێی (نەسی قورئان و فەرمودەى سەحیح ) ناوبراو دەچێتە ڕیزى (فاسقان و مونافیقان و قاتلەکان و فاسیدەکان) ەوە . ( دەبەس بڵى وانییە! )

پێم ناڵێی مەلا تۆ دەچیتە پەرلەمان چى دەگۆڕیت ؟. ئاخر ئەم دۆڵى ڕافیدەینە (2000) ساڵە ، هیچ حەججاج و هیچ هارونە ڕەشیدو مەئمون و مەنسورێک ، هیچ باقر یاسینێک ، نەى توانیووە بەباڵى مێشولەیەک کاریگەریی هەبێت بەسەر مرۆڤدۆستى و دادپەروەرییەوە ، ئەمریکایەک کە لەسەر مەریخ بەدواى ئاودا ئەگەرێت ، لەزوحەلەوە پەیام بۆهەسارەکانى تر ئەنێرێت ، پەنجەى پەشیمانى لەهەوڵەکانى خۆى دەگەزێت بۆ بە دیموکراسیزەکردنى عیراق ، تۆچیت پێدەکرێت لەپەرلەمانێکى پڕ پشووى بێ کاریگەر کە تیرۆریستێکییش بەخۆى ڕەوا نابینێ ببێتە سەرۆکى ؟. تو لەبەرامبەر داعش و ماعش و نوسرەو سیاسەتى ناوجەکە جیت بی دەکرێت ؟.ئەرى بەراست ” مەلا ” تۆ بۆجى هیج هەلوێستێکى جوامێرانەت نەبوو،لەسەر تیرۆرکردنى ” مەلا رەمەزان ” ى هاوبیشەت لەکەرکوک ؟. ئەویش مەلا نەبو ؟.

مەگەر نازانیت ، سروشتى سیستەمە شەرقیەکان وایە ، هەرکە چویتە ناوییەوە ” گەندەڵ ئەبیت “. نازانى تۆ ناتوانى لەبەرامبەر فەرمان و سیاسەتەکانى پارتى جق بکەیت ؟. ئەرى ئەوە تو نەبوى جیاواز لەهەموو مەلاکان دوعات دەکرد ، لەبرى بەبیی ریساکانى ئیسلام بلیی ئەوەى خرابە هیدایەتى بەى،ئەتوت : ئەوەى خرابە لەناوى بدەیت !!

مەلا،لەکۆمەڵدا هەوەسی خۆیەتى ، چۆن دەعوە دەکات و خەڵک ئەبات بەرەو بەهەشت ، بەڵام هەرکاتێک هاتیت ، دەستت برد بۆ شۆردنەوەى مێشکى خەڵک و دەستکاریی کەیسە هەستیارەکانى ناوکایەى ئەقڵ و سیاسەتتان کرد ، دڵنیابە جێی قبوڵ نیت . هاتیت و تێر هاوارت کرد ، تاخەڵک پێت بڵێن پیاوێکى چاکیت ، تا لەئایندەیەکدا ببیتە هۆکار بۆ کۆکردنەوەى دەنگ ، بۆ هەر حزبێک ، ئەوا تۆ لەگەڵ پەیامەکەى خۆتدا ڕاستت نەکردووە. با تائێرە کۆتایی ئەم بەرکوڵە بێت .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت