24-06-2017 Dr-Muhamad-Ali

دکتۆر محەمەدئەمین گەناویی : پایه‌كانی سیاسه‌تی خۆراك

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

نه‌ ته‌نها ئه‌مڕۆ كه‌ به‌ چه‌رخی فره‌ میدیای و فره‌ فه‌رهه‌نگی و ره‌نگی و شارستانی و كرانه‌وه‌ی سنوره‌كانی دنیا دائه‌نرێ ، به‌ڵكو هه‌تا له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژووی ململانێی گه‌لان و مێژووی جه‌نگه‌كانی دنیا بكه‌ین، بۆمان ئاشكرا ئه‌بێت كه‌ خۆراك به‌ هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه‌ ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه‌ و ئه‌بینێ له‌ دیاری كردنی قۆناغه‌كانی پێش كه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و دیاری كردنی سه‌رنه‌وشتی شه‌ڕو ململانێ كان. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی خۆراك به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م خاڵانه‌ له‌خۆ بگرێ :

1- ئاسایشی خۆراك به‌ ئامانجی دابینكردنی خۆراكی پێویست بۆ هاوڵاتیان له‌ ڕێی سیاسه‌تی كشتووكاڵی و هاندانی به‌رهه‌م هێنانی به‌روبومی ستراتیجی.

2- به‌رهه‌مهێنانی جۆری باشی خوارده‌مه‌نی ته‌ندروست له‌ ڕووی خۆراكییه‌وه‌ تا هه‌موان هه‌ست به‌ ئاسایشی خۆراك بكه‌ن له‌ بواری چه‌ندایه‌تی ( واته‌ بوونی خۆراك ) وه‌ چۆنیایه‌تیه‌وه‌ ( واته‌ له‌ رووی به‌های خۆراكی و ته‌ندروستیه‌وه‌ ته‌واو بێ ).

ئه‌وا پایه‌كانی سیاسه‌تی خۆراك ئه‌م خاڵانه‌ له‌خۆ ئه‌گرێ .

1- دیاری كردنی سسته‌مێكی دیاری كراوی كارای كشتووكاڵی بۆ به‌رهه‌مهێنان و چاك كردنی به‌رهه‌می خۆراكی كه‌ بتوانێ ئاسایشی خۆراك بۆ هه‌ تاكێ دیاری بكات .

2- ده‌زگای چاودێری خۆراكی هاوڵاتیان به‌ هاوكاری ده‌زگاكانی خۆراكی له‌ ئاسته‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ ده‌زگاكانی ته‌ندروستی و ژینگه‌وه‌ تا بتوانرێ ئه‌و خۆراكانه‌ بخرێته‌ بازاڕ كه‌ به‌های خۆراكی و ته‌ندروستیان هه‌یه‌ بۆ ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان .

3- دامه‌زراندنی تۆڕی هاوكاری راسته‌وخۆ له‌ نێوان كه‌رته‌كانی به‌رهه‌م هێنانی خۆراك و كۆنترۆڵ كردنی خۆراك وه‌ك وه‌زاره‌تی كشتووكاڵ و ته‌ندروستی و كه‌رته‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی . بۆ ئه‌وه‌ی تاكێكی ته‌ندروستمان هه‌بێ وه‌ ئه‌مجاره‌ش كۆمه‌ڵێكی ته‌ندروست و وڵاتێكی به‌ سستم ئیداره‌ كراو پایه‌دار، پێویسته‌ به‌ جدی وه‌ دڵسۆزانه‌ كاربكرێ بۆ به‌هێزكردنی پایه‌كانی سیاسه‌تی خۆراك و فراوان كردنی پایه‌كانی .

به‌ سیاسه‌ت و دابین كردنی خۆراك ئه‌توانین داهاتوومان مسۆگه‌ر بكه‌نین ، وه‌ ئه‌بێ سیاسه‌تی خۆراك داهاتووی هه‌ر تاك و میلله‌تی ئه‌كه‌وێته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی جددیه‌وه‌ له‌ ڕووی ته‌ندروستی و ژیان و ئاسایشه‌وه‌ به‌ هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه ‌.