Czire-Kanton

حکومەتی کانتۆنی جزیرە لە هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەنرا ..

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ورده‌کاریه‌کانی راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رى خۆسه‌رى کانتۆنى جزیره‌ .

کانتۆنى جزیره‌ که‌ یه‌ک له‌ سێ کانتۆنه‌کانى رۆژئاواى کوردستانه‌ ، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رى خۆسه‌رى دیموکراتى خۆى راگه‌یاند ، کانتۆنى جزیره‌ که‌ سێ زمان لێى فه‌رمیه‌ ، به‌ سیسته‌مى سه‌رۆکایه‌تى و ( 22 ) وه‌زاره‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێ .

ئه‌نجومه‌نى یاسادانانى خۆبه‌ڕێوبه‌رى دیموکراتى کاتى ئه‌مڕۆ له‌ شارى عامودێ کۆبونه‌وه‌ و  به‌ڕیوه‌به‌رى خۆسه‌رى کانتۆنى جزیره‌ راگه‌یه‌نرا . ئه‌نجومه‌ن هه‌ندێ له‌ خاله‌کانى هاوپه‌یمانى کۆمه‌ڵایه‌تى ( ده‌ستورى بنه‌ڕه‌تى ) رۆژئاواى کوردستانیشى گۆڕی .

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ى عاموده‌ هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى یاسادانان ئاماده‌بون و سه‌رۆکى دیوانى یاسادانان ( عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر ) لێدوانى کردنه‌وه‌ى پێشکه‌ش کرد و پاشان ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن به‌ زمانى کوردى ، سوریانى و عه‌ره‌بى وته‌یان پیشکه‌ش کرد و پاشان یه‌ک به‌ یه‌ک سوێندیان خوارد .

پاشان هاوپه‌یمانى کۆمه‌لایه‌تى خوێندرایه‌وه‌ و  هه‌ندێ خالى داڕێژرایه‌وه‌ .

له‌ هه‌ر وه‌زاره‌تێک دا نوێنه‌رانى سێ گه‌ل هه‌ن

له‌ کۆبونه‌وه‌ه‌که‌دا دواى ئه‌وه‌ى که‌ پێشنیار کرا بۆ سه‌رۆکایه‌تى کانتۆنى جزیره‌ و وه‌زاره‌ته‌کانى ، به‌ڕێوه‌به‌رى کانتۆنى جزیره‌ى خۆسه‌رى دیموکراتى راگه‌یه‌نرا ، به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ له‌هاوسه‌رۆکى حکومه‌ت و ( 22 ) وه‌زاره‌ت پێک دێت . بۆ سه‌رۆک و وه‌زاره‌ته‌کان مۆدێلى به‌ڕێوه‌به‌رى سێ که‌سى په‌سه‌ند کرا ، به‌و پێیه‌ ئه‌گه‌ر وه‌زیر کورد بێ ئه‌وه‌ جێگرانى له‌ عه‌ره‌ب و سوریانى ده‌بن .

سه‌رۆکى کانتۆنى جزیره‌ش هه‌ڵبژێردرا 

( ئه‌کره‌م حه‌سۆ ) بۆ سه‌رۆکى کانتۆنى جزیره‌ هه‌ڵبژێردرا و بۆ هه‌ردوو جێگره‌که‌شى ( ئه‌لزابیت گه‌ورێى ) سوریانى و، ( حسێن ئه‌عزه‌مى ) عه‌ره‌ب ده‌ست نیشان کرا .

( 22 ) وه‌زاره‌ت 

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا ( 22 ) وه‌زیر ده‌ست نیشان کرا و هه‌موویان به‌ سوێند خواردن ده‌ستیان به‌ ئه‌رکه‌که‌یان کرد . بۆ وه‌زاره‌تى دارایى ، وه‌زاره‌تى بازرگانى و ئابورى وه‌زیرانى ژن ده‌ست نیشان کران .

وه‌زیرى کاروبارى ده‌ره‌وه‌ : ساله‌ح گه‌دۆ 

وه‌زیرى کاروبارى ناوخۆ :  که‌نعان به‌ره‌که‌ت

 وه‌زیرى داد : عه‌بدلحامید به‌کر

 وه‌زیرى به‌رێوه‌به‌رى هه‌رێمى و شاره‌وانیه‌کان : عه‌بدولمه‌نار یۆخۆ

 وه‌زیرى دارایى : ڕه‌مزیه‌ محه‌ممه‌د

 وه‌زیرى په‌روه‌رده‌:  محه‌مه‌د ساڵح ئابۆ

 وه‌زیرى کشتوکاڵ :  عه‌بدولمه‌جد سه‌بر

 وه‌زیرى بازرگانى و ئابورى :  سوهام کریۆ

 وه‌زیرى بازرگانى ناوخۆیى :  ته‌مه‌ر حه‌سه‌ن جاهد

 وه‌زیرى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان:  ڕێزان گولۆ

 وه‌زیرى رۆشه‌نبیری:  مه‌هاوان محه‌مه‌د حه‌سه‌ن

 وه‌زیرى ڕاگه‌یاندن :  محه‌مه‌د حه‌سه‌ن عوبه‌ید

 وه‌زیرى زانیارى :  سالال محه‌مه‌د

 وه‌زیرى وه‌زرش و لاوان:  محه‌مه‌د عیسا فاتمی

 وه‌زیرى ژینگه‌ و گه‌شتوگوزار :  لوقمان ئه‌حمێ‌‌

 وه‌زیرى کاروبارى ئاینى :  شێخ محه‌مه‌د قادری

 وه‌زیرى کاروبارى ژنان و خێزان:  ئه‌مینه‌ عومه‌ر

 وه‌زیرى مافه‌کانى مرۆڤ :  سه‌نحه‌رد باسۆم

 وه‌زیرى پاراستنى ره‌وا :  عه‌بدولکه‌رم ساروخان

 وه‌زیرى کاره‌با ، پیشه‌یى و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌کان :  سوله‌یمان خه‌له‌ک

 وه‌زیرى کاروبارى کرێکاران :  دژوار ئه‌حمه‌د ئاغا

 وه‌زیرى ته‌ندورستی:  عه‌بدلمه‌جد سه‌بری

هه‌ر کانتۆنێک ده‌بێته‌ به‌ڕێوبه‌رییه‌کى خۆسه‌ر

ئه‌نجومه‌نى یاسادانانى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى دیموکراتى ڕۆژئاواى کوردستان له‌ کۆبونه‌وه‌ى 6-7 ى کانوونی دووه‌مدا سێ کانتۆنى له‌ رۆژئاواى کوردستان گه‌لاله‌ کرد : جزیره‌ ، عه‌فرین و کۆبانێ . هه‌ر کانتۆنێکیش خۆبه‌ڕێوبه‌رى دیموکراتى خۆى ده‌بێ . له‌ هه‌مان کۆبونه‌وه‌دا هاوپه‌یمانى کۆمه‌ڵایه‌تى که‌ وه‌ک ده‌ستوورى بنه‌ڕه‌تى قه‌بوڵ کرا ، ئه‌نجومه‌نى یاسادانى له‌سه‌ر چوار ستون دارێژرا : سیسته‌مى کانتۆن ، ئه‌نجومه‌نى یاسادانان ، خۆبه‌ڕێوبه‌رى ، داد و ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردن .

ئه‌نجومه‌نى یاسادانى کورد ، عه‌ره‌ب ، ئاسورى و سوریانی ، چه‌چه‌ن و ئه‌رمه‌نى نوێنه‌راتیان هه‌یه‌ ، ڕۆژئاواى کوردستان وه‌ک پارچه‌یه‌ک له‌ سوریایه‌ به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌ماى سیسته‌مى  ناوه‌ندى نیه‌ .

سەرچاو/  ف ن