عه‌تا قه‌ره‌داخی : له‌ یادی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستاندا له‌ مهاباد .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

 

ئه‌مڕۆ یادی شه‌ست و هه‌شت ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستانه‌ له‌ مهاباد . ئه‌و کۆماره‌ی که‌ به‌رژه‌وه‌ندی داکیرکه‌رانی کوردستان و ده‌وڵه‌تانی بڕیار به‌ده‌ست نه‌یانهێشت هه‌ستێته‌ سه‌ربێ و هه‌ر به‌ ساوایی له‌ ناویان برد . به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی ئاشکرایه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌لی کورد له‌ ئێستادا نه‌ک خواست و ویستی سه‌ربه‌خۆیی و یه‌ککرتنه‌وه‌ی کوردستانی له‌ ده‌ست نه‌داوه‌ به‌ڵکو ئه‌و هه‌سته‌ له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریی زۆر به‌هێزتر بووه‌و ده‌بێ بڕوامان به‌وه‌ش هه‌بێت که‌ کورد ده‌کاته‌ ئه‌و ئاواته‌ی و سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی یه‌ککرتووی کوردی ده‌بێته‌ ئه‌مری واقیع و نه‌ داکیرکه‌رانی کوردستان و نه‌ ده‌وڵه‌تانی بڕیاربه‌ده‌ستی به‌رزه‌وه‌ندی خۆبه‌رست ناتوانن رێکا له‌ داخوازییه‌ ره‌واکانی که‌لی کورد بکرن .

ئه‌وه‌ی تاکو ئێستا له‌ کوردستاندا به‌ ئاراسته‌ی سه‌ربه‌خۆیی و درووستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی کارناکات ئه‌وه‌ گه‌ل نییه‌ به‌ڵکو ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه‌ سیاسییه‌یه‌ که‌ تاکو ئێستاش به‌رزه‌وه‌ندی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ که‌ بچوکی بۆ عه‌ره‌ب و تورک و فارس بکات به‌ڵام ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه‌ش ناتوانێت بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت چونکه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مه‌و دوا سه‌رکردایه‌تی کوردی نه‌توانێت رابه‌رایه‌تی داخوازییه‌ نه‌ته‌وه‌یی و میللیه‌کانی کورد بکات له‌ سه‌ربه‌خۆیی و درووستکردنی ده‌وڵه‌تدا ئه‌وا ناتوانێت سه‌رکردایه‌تی کورد بەرەو ئایندە بکات بکات و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له‌ ده‌ست ده‌دات و ئه‌و کاته‌ جه‌ماوه‌ر خۆی سه‌رکردایه‌تی بۆ خۆی دیاری ده‌کات، سه‌رکردایه‌تیه‌ک که‌ بتوانێت رابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ بکات بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و پێکهێنانی ده‌وڵەتی سه‌ربه‌خۆ . بێگومان ئێستا به‌ ئاشکرا دیاره‌ که‌ ناسیونالیزمی کوردی به‌ره‌و فۆرمه‌له‌ بوون ده‌چێت ، وه‌کو ئاشکراشه‌ سه‌ربه‌خۆیی و پرۆژه‌ی بنیادنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی پرۆژه‌ی ناسیونالیزمی کوردییه ‌. ئێستا بنه‌ماکانی ناسیونالیزم له‌ شێوه‌ی نوێ و هاوچه‌رخدا به‌ره‌و خه‌مڵاندن ده‌چێت که‌ ئه‌ویش له‌لایه‌ک په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵایه‌تی رۆڵی کاریگه‌ر له‌و بواره‌دا ده‌بینێت ، له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ بارودۆخی سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تی و نێو ده‌وڵه‌تیش ره‌نگه‌ بۆ ئه‌مه‌و دوا نه‌ته‌وانن رێگری سه‌خت له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کورددا دابنێن. هه‌روه‌ک له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ئه‌و شێوازه‌ حیزبایه‌تی کردن و سیاسه‌تکردنه‌ ته‌قلیدییه‌ی تاکو ئێستا له‌ کوردستاندا کراوه‌و خاوه‌نی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌بووه‌ ، پێناچێت بتوانێت بۆ داهاتووی درێژخایه‌ن به‌رده‌وامی به‌خۆی بدات .

به‌ڵی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌گه‌ر له‌ ئێستاشدا به‌ مه‌ترسیه‌وه‌ سه‌یر بکرێت ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ ئاینده‌ی نزیکدا ده‌بێتە ئه‌مری واقیع . له‌ یادی شه‌ست و هه‌شت ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستاندا هه‌زار سڵاو له‌ کیانی باکی قازی محه‌مه‌دو هاوڕێکانی و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاری و سه‌ربه‌وخۆیی کوردستان و هیوادارم له‌م یاده‌دا له‌ ئاینده‌ی نزیکدا ببینین ئاڵای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی یه‌ککرتووی کوردستان له‌ کوردستانی که‌وره‌دا بشەکێتەوەو له‌ ریزی ئاڵای ده‌وڵەتانی تردا به‌سه‌ر بینای نه‌ته‌وه‌ یه‌ککرتووه‌کانه‌وه‌ بشه‌کێته‌وه‌.