Akram-Ali-Kamal

ئەکرەم محمدئەمین : هەرگیز بێدەنگ نەبوم .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەرلەسەرەتای شۆڕشی نوێ وە سەرەڕای بیرورای جیاواز لە نێو ڕیزەکانی یەکێتیدا کە ئەمەش بەکارێکی زیندوو سروشتی ئەزانرێت .

ئەم شۆڕشە نەیتوانیوە ساتێك بە ئارامی تێپەرێنێت لە مێژوی خەبات و تێکۆشانیدا .

ئەگەر دوژمن بۆ ماوەیەکیش وازی هێنا بێت لە پێناوی خۆڕیکخستنەوە و داڕشتنەوەی پلانی تازەی پەلامارداندا بوە ، ئەوە حزبە نەیارەکانی جاران دۆستەکانی ئیمرۆ نەیانهێشتوە یەکێتی ئارام بێت ، مرۆڤ زۆر گرنگە بەدوو چاو ببینێ و بە گوێچکە ببیستێ بە ویژدانیش بریار بدات .

ئەندام و کادر ئازا هەرگیز نابێت بێدەنگی هەڵبژێرێت لە ئاستی هەلەکاند کە سەرکردایەتی حزبەکەی پیادەی بکات ، پێوستە رون کردنەوەی رونتر داوابکات بۆ راست و دروستی پەیامەکان .

جێگەی شانازیە بۆ هەموو پێشمەرگەو ئەندامەکانی یەکێتی لە رۆژگارە سەختەکاندا بەرنگار بونەوەیان هەلبژارد ، ئەم هەڤالانە زۆربەیان دەرچوی خوێندگا بون لە هەموو قۆناخەکاندا بەشداری شۆرشیان کرد ، کەسانی هەست بەرزو بە ویژدان بون خۆنەویست و ئازا بون .

بەداخەوە کەسانێك هەن ئەگەر ئاورێك لە مێژوی خەباتی کۆمەلایەتی خۆیان بدەنەوە نەیان توانیوە بەردێك بخەنە سەر بەردێك لە خەباتی رزگاری کوردستاندا ، لەسایەی ئەم ئازادیەدا بەراست و چەپدا دەم لە هەموو بابەت ئەسوێ دژ بە یەکێتی .

من لەگەڵ بێدەنگی نیم ، خەڵکی وولاتەکەم پێوستی بە خزمەت و حوکمەتێکی نیشتمانیە ، هێندەم قوربانی داوە لەم پێناوەدا شایەنی سەربەخۆیی و ئارامیە .

کاتێك سەرکردە و ئەندامانی کۆمەڵە و یەکێتی لە ناو زیندانەکانی ڕژێمی بەعسدا ئازایانە بەرەوڕوی دوژمن ئەبونەوەو بە سرودی نیشتمانی و خۆی بە بەرزتر ئەزانی کە دوژمن لەژێر پێوەیەتی کاتێک ئەم بە سێدارەوەیە مێژوی ئازایەتی و قارەمانیان ئەگەیاندە هەمومان ، لەکاتێکدا دوژمن لە بەهێز ترین دەسەڵاتدا بوە .

ئێستا لەسەردەمێکی زۆر جیاوازلە جاران ، کوردستانێکی ئازاد و گرنگ لە ناوچەکەدا و خاوەنی هێزێکی پێشمەرگەی زۆر و ئابوریەکی بەهێز .

هەروەها لەسەر ئاستی جیهانیش کوردستان پەیوەندیەکی باش و بەهێزی هەیە لەگەڵ زۆری ووڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش ، لە هەموو گرنگتر هەموو لایەنە سیاسی دەسەڵاتەکان باسی دیموکراسی ئازادی بیرو ڕای جیاواز ئەکەن گرنگی ئەدەن بە مافی مرۆڤەکان گفتوگۆ بە چاکترین چارەسەر دائەنین زۆر گرنگیشە ڕاشکاوانە قسە بکرێت .

لە بەشداری کۆنگرەی( بەدەپە) لە کوردستانی باکوربەڕێز ( مەلا بەختیار) دەنگی یەکێتی گەیاند وەکوی ئەوەی کرا بەڕاستی جێگەی خۆشحالی و پێزانین بوو با برا کوردەکانمان بزانن هەموومان یەك داوامان هەیە و هەرئەم دەوڵەتانە بون نەیان هێشت کورد دەوڵەتی خۆی هەبێت .

زۆر پرسیارهەیە کە بێ وەڵامن تاکو ئێستا چی کراوە یان لە ئاستی داواکاندا نەبون بۆ کوردەکان باکور راستی و دروستی سەردەمی ئیستا و میژووی باس کردوە .

سەرکردە کە قسە ئەکات خوێنەوەی باشی بۆ دوور و نزیك هەیە و تێئەگات لە گۆرانکاریەکان .

لە هەشتا بۆ سەد ساڵی ڕابوردوا کوژرانی هەموو مرۆڤەکان لە ئەستۆی ووڵاتانی ناوچەکەدابون ، ئەگەر دەوڵەتی سەربەخۆمان هەبوایە ئەو ماوەیە نەکەس ئەکوژرا نە کەس دەربەدەر ئەبو ،

بگرە لەوماوە زۆرەدا چاکترین پەیوەندی دوو وولات دروست ئەبوو لەسەر هەموو ئاستەکان .

جا ئیتر چۆن پێوست ئاکات میژویەکی راستی نەلێم ، هەتا کەی لە نێوسکتا قەتیسی بکەیت قەتیس کردنی ئەبێتە تەقینەوەی سکت و خۆتی پێئەکوژیت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت