ئەڵماس مستەفا ; شهومـــــــــــــاچ .
ئه‌و کاته‌ی که
ماچت کردم
بیرمه .. شه‌وێک بوو؛
پر بوو له نوور ..
یه‌که‌م ماچ و
یه‌که‌م ژوان و
یه‌که‌م ساتی به‌خته‌وه‌رییمان و
یه‌که‌م تێکئاڵانمان بوو ..
له حه‌سره‌تا ؛
رووباره‌کان ره‌وینه‌وه
دره‌خته‌کان شین بوونه‌وه ،
گه‌رووی دارهه‌نارێک ته‌ڕ بوو
من و تۆ ته‌ڕتر
له گه‌ڵای سه‌ر ده‌ریا
نوقمی حه‌زه‌کانمان بووین ..
چاو و رووح و هه‌ستمان
ببوو به یه‌ک ..
جگه له ( با )
هیچی تر
له نێوانمان نه‌بوو ..!