سلام سعید : ئەو ژنێك بوو لەگوڵ هەنار .

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

ئەو ژنێك بوو لە گوڵ هەنار

من خەمێك بووم پر لەباران

ئەو تازە دەم ماچی گوڵی ئەگرت

من ئەو کات ئەم ویست پر بە باوەش

لەسنگی نێم

ئەو ئیستا ژنێکە

پرە لە ماچ و پر لەسۆزو پراو پر لە عیشق

من ئیستا تەمەنێك بەرێ ئەکەم

خەیاڵ تەنها لەروحما جێی خۆی ئەکاتەوە

ئەو دەمی پر حەزی ماچەو

من دواپێك مەستم ناکا

ئەوسا ، من بۆ ماچێ شەوم لەکۆڵ ئەگرت

مانگە شەوم لەگەڵ خۆم ئەبردە ژوان

ئیستا نەدەمی ماچێ جەنجاڵیم جێ دێڵێ

نە بارانیش خەمەکانی سەردڵ

ئەشواتەوە

بە ئەندازەی خەیاڵ لێم جیا نابێتەوە

هەربۆیە کە ئەچمە دیداری سپێدە

بەدزی باخچەوە هەواڵت ئەپرسم

من لەیەکەم دیداری تۆدا

وێنەکانم هەمووی لەژێر دار هەنارەکەدا

حەشاردا

بۆیە لەحەسرەت تۆ گوڵ هەنارەکان

سنگیان شەقار ئەکەن

بەتەنیشت خەیاڵی پێکێکەوە

یەك یەك وێنەکانم نیشان ئەدا

لەبیرت دێ ئیوارەیەك دەستی لەگەڵ

گوڵ ماچێکی تۆدا

لەژێر دار هەنارەکەدا

بەقردێلەیەك گرێ دا

من ئەوکاتە زۆر مەست نەبووم

کە بە عەشقەوە

لێوی پێکەکانمان ماچ کرد

تەمەنی عەشقمان چەند هەفتەیەكی

جێ هێشتبوو

 

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
سەلام سەعید

ئەرشیڤی بەڕێز: سەلام سەعید