فەتاح حەسەن : پیاسەیەك لە کەناری داموسئۆن .

  سەمای گەڵای زەردی زییوین بەرامبەر پرچی سەوزی سنەوبەر، هەڵکووڕمانی سێ پاساری ئەمە بۆخۆی قەشەنگ نییە ؟ *** خلسکێنەی منداڵانی پاکوبێگەرد لەسەر بەفر ئەمە بۆخۆی سەما نییە ؟ *** گمە […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

 

سەمای گەڵای زەردی زییوین

بەرامبەر پرچی سەوزی سنەوبەر،

هەڵکووڕمانی سێ پاساری

ئەمە بۆخۆی قەشەنگ نییە ؟

***

خلسکێنەی

منداڵانی پاکوبێگەرد

لەسەر بەفر

ئەمە بۆخۆی سەما نییە ؟

***

گمە گمی کۆترەکان و

جیکە جیکی نەورەسەکان

کە دان دەچنن

لەسەر سەهۆڵی دەریاچە

ئەمە بۆخۆی ئاواز نییە؟

***

قاز و قوڵینگ بە پۆل بێن و

بە دەنوکیان

سەهۆڵی دەریاچە بشکێنن

ئەمە بۆخۆی تابلۆ نییە ؟

***

کچ و کوڕێك

لە ژێر وێستگەی چاوەڕوانی

دەست لە نێو دەست

منیش ، نووقمی نائارامی

لەناو سەمای دوکەڵی ، دوایین جگەرە

ئەمە بۆخۆی ، هەم سەماو ،

هەم ئاواز و ،

هەم تابلۆیەکی قەشەنگ نییە ؟

 

Damhus Søe

دەریاچەیەکە روبەرەکەی ( 46 هیکتارە کە دەکاتە 460 هەزار مەتر دوجا )

سەر بەشارەوانی ( کۆبنهاون ) ی پایتەختی دانیمارکە ، دەکەوێتە نێوان هەردوشاری ( ڤانلوسە ) و ( غودەوە ) و شاڕێی رۆسکیلا .

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
فەتاح حەسەن

ئەرشیڤی بەڕێز: فەتاح حەسەن