کەژال عەلی : خۆزگە .

مەودا چییە کەمنی قەزەم نەتوانم ، لەخاڵێکی ناو خۆمەوە ، راستە هێڵێکی ناکۆتایی هاورێیەتی ، بگەیەنم بە دووری تۆ . زەمەن چییە کەبۆم نەبێ لەدەرەوەی گومڕایی خۆم جێگورکێ بکەم بەچرکە […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

مەودا چییە

کەمنی قەزەم نەتوانم ،

لەخاڵێکی ناو خۆمەوە ،

راستە هێڵێکی ناکۆتایی هاورێیەتی ،

بگەیەنم بە دووری تۆ .

زەمەن چییە

کەبۆم نەبێ لەدەرەوەی گومڕایی خۆم

جێگورکێ بکەم بەچرکە هەڵواسراوەکانی ،

لەگەڵ تۆ بوون .

دوینێی بخەمە ناو ئێستا و

ئێستای پڕ کەم لەسبەینێێی دوودڵی تۆ .

 

دنیا چییە

کەبەدووباڵی ئاسنینەوە ،

فرینم کڵۆم درابێ

نەکرێمەوە بەرەو لای تۆ .

دیدگا چییە

کەبە دوو چاوی ئاسۆیینەوە

پووچ گەراییم نەرژێتە بیناییت

جیهان بینیم نەگاتە دەرگای مالەکەت .

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
کەژاڵ عەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: کەژاڵ عەلی