Nabina

کورتە فلمێک ، مرۆڤ دەهاژێنێت .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کورتە فلیمێک لە یوتب بڵاوکراوەتەوە بە ناونیشانی ( ڕۆژێکی خۆشە بەڵام ناتوانم بیبینم )  . لەم کورتە فلیمەدا پیاوێک لە بەردەم دانشگایەک دانیشتووەو لەسەر ڕووپەڕی کارتۆنێک نوسییویەتی ( من نابینام ، تکایە یارمەتیم بدەن )  . خاتویەکیش لەڕووی داراییەوە هیچ کۆمەکێکی پێناکات . بەڵام ئەو کارتۆنەی نابیناکە لەسەر ڕووپەڕێکی نوسیویەتی تاخەڵکی بیبینن و وەک سۆزێک کۆمەکی پێ بکەن ، ئەویش لەسەر ڕووەکەی تری دەنوسێت  ( ڕۆژێکی خۆشە بەڵام ناتوانم بیبینم ) . ئیتر خەڵکی تێپەربوو لەبەردەم نابیناکەدا بەبێ کۆمەکی کردن تێناپەڕن و پارەیەکی زۆر کۆدەکاتەوە .

ئەم کورتە فلیمە هێندەی سەرنجی مرۆڤ وەک سۆز ڕادەکێشێت ، بەڵام ناوەڕۆکی ئەم فلیمە پڕە لەمانا … واتایەک لەنێوان داڕشتەی نابیناکەو خاتووە شۆخوشەنگەکەدا ، لەنێوان بیرکردنەوەی زاناو نازانادا . لەنێوان خوێندنەوەی مرۆڤێک لەچاو مرۆڤێکی تردا .. لەنێوان تێگەیشتن لە تیتڵێک بۆ تیتڵێکی تر ، کەتەنها لە سۆزەکەیدا جیاوازبێت . ئەمە سۆز و وتەیە بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەت بەوشیوەیەی خەڵکی دەیەوێت بییان راهێنیت ..

گەر ئەم کورتە فلیمە سەرانی کورد تێی بڕوانن ، لەنێوان کاری باشەو گفتی چاکەو نمایشی جواندا خەرقی خۆشەویستی و سۆز دەبن .. بەپێچەوانەوە ئامانجەکان ……………….. خۆتان پڕیبکەنەوە …

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت