ئەڵماس مستەفا : چرکەی کاتژمێرەکەم پەستم ئەکا .

هارەی دەنگی هەیاسەکەی ئەوزەنگوڵانەی کەپێشبرکێ لەگەڵ زەمەنی مەرگا ئەکەن چرکەی ئەوکاتژمێرەی کە بەبێ ئۆقرە تەلیسمی کاتەکان ئەژمێرێ ئەوچرکانەی کە بازبەسەررووداوەکانی ژیانمدائەدەن چاوشارکێ لە گەل کچێنیمدا ئەکەن ئەوچرکانە پەستم ئەکا کەئاورلەدواساتەکانی […]
سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هارەی دەنگی هەیاسەکەی ئەوزەنگوڵانەی

کەپێشبرکێ لەگەڵ زەمەنی مەرگا ئەکەن

چرکەی ئەوکاتژمێرەی کە بەبێ ئۆقرە

تەلیسمی کاتەکان ئەژمێرێ

ئەوچرکانەی کە بازبەسەررووداوەکانی

ژیانمدائەدەن چاوشارکێ لە گەل

کچێنیمدا ئەکەن ئەوچرکانە پەستم ئەکا

کەئاورلەدواساتەکانی ژیانم نادەنەوە

هەمیشەلەگەڵ تارمایدا

کاتەکانم پێ بەرێ ئەکەن .

 

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
ئەڵماس مستەفا

ئەرشیڤی بەڕێز: ئەڵماس مستەفا