ده‌ريا ره‌واندزى : ئه‌وانه‌ی دژی ئازادین، شایانی ئازادی نین .
له‌ساڵى 1981 كاتێك پاپا ( John Paul ) لەناو ئوتومبێله‌كه‌ى خۆی ده‌بێت، هه‌روه‌ك له‌م وێنه‌يه‌دا دياره ، له‌لايه‌ن (محه‌مه‌د عه‌لى ئاخجه) كه به ره‌گه‌ز تورك بوو ته‌قه‌ى لێكرا و به سه‌ختى برينداربوو . بەڵام (پاپا) ميهره‌بانى و مه‌زنى خۆى به‌وه سه‌لماند كاتێك بە پێی خۆی چوو بۆ دادگا بۆ ئەوەی سەردانی ئەم کوڕە بکات ، به به‌رچاوى دادوه‌ره‌كاته‌وه مرۆڤ دۆستى خۆى نيشانى هه‌موو جيهاندا ، كه به (محه‌مه‌د) ى وت : کوڕم تۆ گەنجی ، من تیرۆرست نیم ، من ڕقم لە کوشتنە ، من حەز بە ئازادی دەکەم ، بۆیە تۆش ئازاد دەکەم .
ئه‌گه‌ر سه‌يرى وڵاته‌كه‌ى خۆمان بكه‌ين ده‌بێنين تاكو ئێستا پێناسه‌يه‌كى عه‌قلانى بۆ ئازادى نه‌كراوه ، ته‌نانه‌ت تاكو ئێستا ياساو رێوشوێنى لۆژيكى بۆ دانه‌نراوه ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وايكردوه كه كه‌سانێك خۆيان وه‌ك قارەمان و شەڕكەری ئازادی نيشان ده‌ده‌ن ، لە كاتێكدا ده‌بێنين چه‌نده بێ به‌زه‌ييانه دوور له‌به‌هاى مرۆڤايه‌تى بە گوڵڵه وەڵامی قەڵەمى ئازاد‌و بوێر دەدەنەوە !.
ئه‌و جۆره مرۆڤانه‌ى خه‌ونى ئازادى تاك ده‌كوژن ، باكيان به‌وه نييه ، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگايه‌كيش ژهر خوارد بن بۆ مانه‌وه‌ى خۆيان ، زۆر به‌لايانه‌وه ئاساييه هه‌موو پيرۆزييه‌كانى نيشتمان بفرۆشن بۆ ئه‌وه‌ى خۆيان به‌خۆشبه‌ختى بژين ، ئه‌گه‌ر ياسايه‌ك هه‌بێت ئه‌و جۆره مرۆڤانه ده‌بێت له‌نێوان چوار ديوار زيندانى بكرێن ، نه‌وه‌ك باسى دادپه‌روه‌رى و ئازادى بكه‌ن و خه‌ڵك گوێيان بۆ بگرێت .
ده‌مه‌وێت له‌و سه‌ركرده‌و سه‌رۆكانه‌ى هه‌رێمه‌كه‌ى خۆمان بپرسم : ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌قه‌تان لێ بكات و ويستى كوشتنى ئێوه‌ى هه‌بێت و ده‌ستگير بكرێت ، چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ؟ ئايا بۆ هه‌تايه چاره‌نوسى خانه‌واده‌كه‌شى ره‌ش ناكه‌ن ؟ ئايا رێگه‌ى پێده‌ده‌ن جارێكى تر رۆشنايى ببينێته‌وه ، نه‌وه‌ك ئازادى بكه‌ن؟! چه‌ند كه‌س له‌هه‌رێمه‌كه‌ى ئێوه تێيدا سه‌رۆك و سه‌ركرده‌و حوكمڕانن به‌هۆى وشه‌يه‌ك تائێستا بێ سه‌رو شوێنه ؟! چه‌ند كه‌ستان به‌ديلى كوشت له‌به‌ره‌كانى شه‌ڕ ، كه هاوزمان و هاوئايين و هاونيشتمانى ئێوه بوون ؟! بۆيه بيرتان نه‌چێت ده‌بێت كه‌سانێك باسى ئازادى بكه‌ن ميهره‌بان و لێبورده بن ، به‌ڵام ئێوه نه‌ميهره‌بانن بۆ ميلله‌ت ، نه لێبوردن ، چۆن ده‌توانن باسى ئازادى بكه‌ن ؟!
له‌كۆتايى من ده‌ڵێم :
خه‌و به نيشتمانه‌وه دەبینم ، دڵم دەسوتێ ، چاوم تەڕ بووە ، لە ناخەوە هاوارێ دەبیستم ، هەر دەنگی فیشەک دەبیستم ، مرۆڤی ئازاد قەڵەمی ئازاد ، وەک مەسیح، خوێنیان تێکەڵ بە باران دەبێت ، دڵم وەک دڵی ژنانی ئەنفال دەسوتێ ، ئەنفال لەبەر دەرگا دەست پێ دەکات ، چەند دڕندە بوون ، چه‌ند بێبەزەيی و بێ‌ویژدان بوون !.