بەهرۆز جەعفەر : بەخوا درۆکەن بەقسەیان نەکەن ..!

لەدونیادا وا باوە ، ڕۆژنامەمووس خەریکى کارى پیشەیی خۆیەتى ، ڕۆشنبیرانیش تیۆرو مەعریفە بەرهەم ئەهێنن ، کۆمەڵگە ئەگۆڕن ، ڕۆڵەکەى خۆیان بەو شاخە زێڕە ناگۆڕنەوە ، گوایە ئەڵێن لەهاتنى دەجاڵدا […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لەدونیادا وا باوە ، ڕۆژنامەمووس خەریکى کارى پیشەیی خۆیەتى ، ڕۆشنبیرانیش تیۆرو مەعریفە بەرهەم ئەهێنن ، کۆمەڵگە ئەگۆڕن ، ڕۆڵەکەى خۆیان بەو شاخە زێڕە ناگۆڕنەوە ، گوایە ئەڵێن لەهاتنى دەجاڵدا لەناوەڕاستى دیجلەو فوراتەوە دەرئەکەوێت . کەچى لاى ئێمە خەریکى گەوجاندن و موزایەدات و خۆڵ کردنە چاوى خەڵکن . تا لەپڕێکا ببنە ئەندامى پەرلەمان و کاندید وشتى وا. هەریەکەو لەئاخیرو بنکڕەکەى (17) ى شوباتیشدا بێت ، نزیک لەخۆپیشاندانەکان وێنەکەیەکى خۆیمان نیشان ئەدات ، (17) شوبات (5) ڕۆژ بو لەسولەیمانى و کۆتایی هات. ئیتر ڕۆژانى دوایی نییە. لەم ساڵیادەشدا بۆخۆم دووجار بانگکراوم بۆ تەلەفزیۆن ناچم و قسەى لەسەر ناکەم .. سەرۆکى پێشوى سەنیگال وازى لەپۆستەکەى هێناو ، وتى : من شاعیرم ، پۆستى شاعیرێتى گەورەترە . گەلۆ عەیب و شورەیی هەریەکەو تڕە هەڵوێستێکمان وەبیرئەخاتەوە کە وەقەى خشەى عەلاگەیە کاریگەریی دروست نەکردووە . وەک بێژى شێرو خەت لەگەڵ کوێرا بکەن .

ئەیانەوێ هەر بەدەم قسەو فشەو فاڵەوە هەر بەزۆر ببن بە پارێزگارو پەرلەمانتارو وەزیرو مودیر عام . ئەى زەخمەت نەبێت (5) مانگە حکومەت پێک نەهاتووە ، بۆچى نقە ناکەن ؟. ئەگەر دانەنیشتون بەدیار کێک و قەیماغەکەى سەرییەوە . ڕەنگە پەیوەندیی بەو بەڵێنەوە هەبێت ، کەداوتانەو دەتانەوێ شەقام ئارام بکەن ، شەقام هى هەلپەرستەکان و ئینتیهازییەکان نییەو نەبوە . نازانم ! خەڵکى کوردستان کەى ڕائەچڵەکێت ، کەى واى لێدێت کەئیتر شوێن مافەکانى خۆى بکەوێت ، کە تێ ئەگات گۆڕان چییەو چۆن ئەکرێت ؟.

لەتەنشیتى خوم هاوڕێیەکى ئەزیزى ( کادرى پێشکەوتوى یەکێتیم !) ، ئێوارە وەها خۆى تێکدابو، وەها توڕە بوبو ، ترسام شتێک بکات ، یان شتێکى لێبکەن . زۆر ناڕازیی بو ، لەعادل مورادیش زیاتر خۆى وە بێدەسەڵات نیشان ئەدا . شەو لەتەلەفزیۆن بینیم : سەدو هەشتا پلەى پێچەوانە هەڵوێستى ئەنواندو قسەى ئەکرد ،!. زۆر گەشبین بو ، ئەیوت : ئێمە هەموو شتمان هەیە . بەس یەک کەمێک کێشەى ئیدارەى یەکێتیمان ماوە ، ئەویش بەمزوانە چاک ئەبێت !. تکایە خەڵکینە باوەڕ بەهیچ سایت وگروپ و حزب و هێزێکى ئۆپۆزسیۆن نەکەن ، خۆتان لەهەناوى خۆتانەوە خۆڕسکانە بجەنگن .

 

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
بەهرۆز جەعفەر

ئەرشیڤی بەڕێز: بەهرۆز جەعفەر