کونجرینی : گەمە دۆراوەکانی ناو یەکێتی ….. .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دکتۆر بەرهەم ویستی بەهەمان سێرەی نەوشیروان مستەفادا بڕوات ، بەڵام سەرکەوتو نەبوو .

ماوەیەکە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی ، ئاراستەیەکی یەکلاکەرەوەی یەکجەمسەری لەخۆ دەگرێت ، قسەدەکرێت لەسەر گەورەبوونی کێشەکان ، بەڵام هەواڵ و سەرنج و تەمە ئاراستەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکە ، کە لەم قۆناخەدا باز بەسەر کۆمەڵێک بۆچوون و هەڵوێستەو گریماندا دەدرێت ، ئەم بۆچوون و گریمانانە ، دەشێت سەرنانەوە یان گێژاویی کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی دیاری بکات .. لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک فاکتەری دەرەکی و ناوخۆیی ، ونن لەبەرچاو و هێندە بەرتەسکانە تێدەڕوانرێت ، کە لەسیاسەتدا قسە لەسەر بەشە سەقەتەکەی بکرێت و ئەوەی ئایندە دیاری دەکات ، نامۆبێت لەبەڕچاویی میدیاو خەڵکدا .. بۆ ئەوەی بەسەرماندا بۆچوون و گریمانە ڕیزکراوەکان تێنەپەڕێت ، دەبێت وەک ئەوەی هەیە ، وا وتراوە ….

1 / لەکۆبوونەوەکانی سەرەتای ئەم مانگەی یەکێتیدا ، بەکۆی دەنگ پشتگیری لە هەوڵەکانی هێرۆخان کرا ، تەنانەت کەسە نزیکەکانی کاک کۆسرەت و کاک بەرهەم لەمەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو حیزبەدا لەشێوەی کودەتای سپی ، پشتیان تێکردن .

2 / ئەمەریکا بەحکومی ئەوەی قوباد تاڵەبانی ، خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانی و خێزانەکەشی یەهودی و کچی یەکێک لە سەرکردە بڕیاربەدەستەکانی نێو لوبی یەهوودییە ، دەخوازێت ئەم کەسایەتییە بهێنیتە پێشەوەو باڵادەستی هەبێت لەهەرێم و ناوەچەکەدا .

3 / پارتی و دەست ڕۆیشتووی ماڵباتی بارزانی ، لە سێرەی خواستی ئەمەریکا لایان داوەو لەگەڵ هەنگاوەکانیاندا خەتی سوری سیاسەتی ئەمەریکایان تێپەڕاندووە .

4 / بارزانی بەهۆی نەدانی ڤیزە بۆ ئەمەریکا ، نامەیەکی توڕە ئامێزی ئاراستەی ئەمەریکا کردووە ، لەڕێی باڵوێزیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر .

5 / بەرهەم ساڵح دەڵێت : مافی خۆمە ببمە سکرتێری یەکێتی نیشتمانی ، ئەمەش سەرەتاییە بۆ کۆتایی هێنانی ئەو بیرکردنەوەیە لەنێو ماڵباتی تاڵەبانیدا ، کەهاوتایە بە ڕێڕەوگرتنی ماڵباتی بارزانی ..

سیمای هەموو ناکۆکییەکان ، کێشەیە لەسەر دەسەڵات و تەنانەت ڕوونییەک نابینرێت کە خواستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لەخۆ بگرێت ، مادام ئەوان قسە لەسەر دەسەڵات دەکەن و ئەو دەروازەیە ناکەنەوە ، کەخەڵک دەخوازێت . با ئێمەش لەوێیەوە دەست پێبکەین ..

ئەمەریکا بەهەزاران میلی بڕیی و بەهەزاران کوژراو و زیاتر لە تریلیوێنیک خەرجی لەسەر رووخاندنی سەدام دا ، ئەمە لەبەرچاویی کاڵیی هیچ عێراقییەک یان بەوتەی خۆیان باهۆزیی بۆ دیموکراسی نییە ، بەڵکوو بۆ پانتایی دەسەڵاتی دارایی و سیاسیییە .. نەوای ئەوەشی کردووە ، کە چۆن داهاتووی عێراق لەڕووی جوگرافی و سیاسی و کلتورییەوە دیاریی بکات و ڕۆژانە هەنگاو بۆ داڕشتنی پیلانە درێژخایەنەکەشی لەسەر عێراق بنێت ، ئەو هێزو لایەنەشی دەوێت ، کە زۆرنبازیی باش بکات لەسەر بەرژوەندییەکانی ئەمەریکا . پێش بڕکێ تا پێشبڕکێی تر شێوەو کارەکتەری هێزە سیاسییەکانی عێراق دەگۆڕێت .

ئەمەریکا لەدووای جەنگی جیهانی دووەمەوە ، وەک هێزیكی سەرەکی لەداڕشتەی جوگرافی و سیاسی و هونەریی و کلتوریی و کۆمەڵایەتی جیهان بوونی هەبووە .. ئەو وڵاتانەی بەئاشکرا باڵادەست بووە بەسەر جومگەکانیدا ، هەمان سینارۆ و دارشتەی سەربازیی و سیاسی و ئیداریی تیا ئەنجام داوە ، دەکرێت لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر لەڕووی تەکنیک و دیزاینەوە جیاواز بێت ، بەڵام لە جەمسەرەکاندا هاوشێوەن .

لەوڵاتانی وەک ئەوروپاو ئوسترالیاو یابان و … هتد . یەک شێوە سیستەمی هەڵبژرادن دەبینرێت . بۆ نمونە لەو وڵاتانە تەنها دوو پارت دەبنە ڕکەبەری یەکتری و ، یان بەشێوەیەکی تر دوو پارت بۆ ماوەی پەنجاساڵە زیاتر حاکمن و دەسەڵاتی دەستاودەست دەکەن ، تەنها بە پەیڕەووی ناوخۆی حیزبەکانیان کاندیدی براوە بۆ دوو تا سێ جار هەڵبژاردنەوە دیاری دەکەن .

ئەم شێوە سیستەمە دەکرێت لە کوردستان و عێراقدا ، ئەمەریکا دووبارەی بکاتەوەو سەرەتایەک بێت بۆ ڕاماڵینی سیستەمە کۆنەکەی بەریتانیای عوزما ، کە لەپاش جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم بنیادی ناو ، کۆمەڵێک دەسەڵاتی میرنشینی و خێزانی درێژخایەنی لەخۆگرت ، لەناوچەکەو عێراقدا .

ئەم جۆرە سیستەمە ناگونجێت لەگەڵ ڕەوتی پارتی و هاوکێشەیەکی سیاسی نوێ دێنیتە ئاراوە ، کە زۆرشت دەگۆڕێت لەهەرێمی کورستاندا . بۆنمونە دوو هێز لەململانیی هەڵبژاردنەکاندا بوونی هەیەو ، بەئاستەم هێزی سێهەم گۆڕانکاریی لە پێکهاتەکاندا دەکات و هەمیشە هێزی سێهەم بڵانسی هێزی یەکەم رادەگڕیت و دەبێتە بەشێک لە پێکهاتەی زۆرینە بۆ پێکهێنانی حکومەت ، وەک ئەوەی لەهۆڵندا و ئەڵمانیاو بەریتانیا روویدا .

ئەمەریکا سەرەتاو کۆتایی بڵانسی دەسەڵاتەکانی عێراق و کوردستان ڕادەگڕێت ، بەو حوکمەی بەهێزی سەربازی و سیاسی و دارایی و ئیدارییەوە سەدامی رووخاندو کۆتایی بەدەسەڵاتەکەی هێنا . بەسەر هەردەسەڵاتێکدا زاڵ بووبێت لەجیهاندا ، لەو دەوڵەتەدا پێگەی سیاسی و سەربازی و ئابووریی خۆی سەپاندووە . دەکڕێت لەکوردستان و عێراق ـ یشدا هەمان سینارۆ دووبارە بکاتەوە ، بۆیە سیستەمێکی گوێگر دادەمەزرێنیت و هاوکێشە سیاسییەکان بەخواستی خۆی دادەڕێژێت ..

لێرەدا کەسایەتییەکان هێندە گرنگە ، تا ئەوساتەی مەئموریەتەکەی ، کە پێی سپێردراوە کۆتایی دێت . لەهەڕێمی کوردستان بۆ هەمان سیستەم ناگونجێت کەسێک یان خانەوادەیەک تا ماوەیەکی دورودرێژ دەسەڵات بکات .. بەڵام فاکتەری دەڵەمەیی ئەم سیستەمە بۆ کوردستانێکی نوی لە سیاسەت و ئاشنا بوو بە گڵۆباڵ دەخوازێت خاویی تیا بکرێت ..

پارتی لەسیاسەتی ئەمەریکا تێگەیشتووەو بۆ ئامانجێک هەنگاو دەنێت ، تەمیی بنەماڵەو خواستی بنەماڵە بۆ دوایی جێگیر بوونی ئەم سیستەمە تێدەکۆشێت ، لەبیرکردنەوەی پارتیی بووندا بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ ، گەر خۆشیان بوونیان نەبێت لەدەسەڵاتی حیزبدا ، ئەوا بۆچوون و چاوساخی خۆیان زاڵ بکەن بەسەر جومگەکانیدا ، واتە بیری بنەماڵە وەک مەرجەعێک بەسەر داهاتووی پاتیدا بوونی هەبیت .

زۆرانبازییە یەکلاکەرەوەکەی ناو ماڵی یەکێتی

قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان لەسەر جێگیرەوەیەک بۆ خیابی تاڵەبانی ، یاخوو بۆ دوای تەڵەبانی باوک ، لادانێک لەتێگەیشتن لای هەندێک لەسەرانی یەکێتی دروست بووە لەسەر سیستەمی کارکردن لەو شوێنەی ئەمەریکا بەفەرمی بوونی هەیە .. هێرۆخان و کاک کۆسرەت و دکتۆر بەرهەم لەلوتکەی ئەو ململانییەدان لەسەر جێگرەوەیەک بۆ ئێستاو دوایی تاڵەبانی .

بێ ئاگاییەک دەبینرێت لەسەر تموح و ستراتیژ و ئەدای کارکردنی ئەمەریکا لای هەندێک لەسەرانی یەکێتی . ئەمەریکا سینارۆ و ئەجندای تایبەتی خۆی هەیە ، نە ئەو کلێشەی کارکردنەی پارتی لاپەسندەو نە خوزیاری دەست لێبەردانێتی ، بەهەمان شێوە لەسەر یەکێتی . قوباد تاڵەبانی هەڵگری ڕەگەزنامەو فۆڕمی ژیانی و کلتوریی بەریتانیاو خۆرئاوایە ، هاوسەرگیری لەگەڵ یەهود و خێزانێکی ئەمەریکی کردووە . دکتۆر بەرهەم ، هەڵگریی ڕەگەزنامەی ئەمەریکی و ڕۆژئاوایە و خێزانەکەی کوردە . لەنێوان ئەو دوو بەڕیزەدا دوو پونتی گەورە هەیە کە یەکێکیان زاڵ دەکات بەسەر ئەوی تریانداو لەخاڵیکدا هاوبەشیان دەکات .

خاڵی یەکەم / قوبات تاڵەبانی بەهەگبەیەکی دەوڵەمەندی باوک و خێزانەکەیی و بەهەموو جبەخانەی سیاسی و ئیداری و سەربازیی یەکێتی پێشترە .

خاڵی دووەم / خێزانەکەی هۆکاریی پشتیوانی سیاسی و تەکنیکی زیاترە بەسەر کاک دکتۆر بەرهەمدا ..

کێشەکانی ئەم دواییەی یەکێتی بنەماو بەدواچونی لوتکەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی دەسەڵاتی زاڵ بوو ، یەکێکیان بەسەر ئەوانی تردا ، لێکترازان و کۆتایی کوتلەگەریی بەخۆوەگرت . کاک دکتۆر بەرهەم ماوەیەک بوو جوڵەی سیاسی یەکلاینەو خۆ قایمکردنی دەست پێکرد بوو ، دەیویست لاسایی کاک نەوشیروانی بکاتەوە ، دەیویست پێگەیەکی کوتلەیی هەبێت لەناو یەکێتی دا لەکویادا ویستی خۆیی یەکلایی بکاتەوەو زاڵ بێت بەسەر هەموو جومگەو دەسەڵاتە ئیداریی و سیاسییەکانی تردا ، بێ یەک و دوو هێزو توانای ئەندامان و لایەنگرانی خۆی بەکار بهێنێت .. بۆئەمە سەرەتا لەکۆمەڵێک وڵاتانی ئەوروپادا ، کۆمیتەکانی یەکێتی دووقاش کردووە بەناوی چاکسازیی و دروشمیان کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بنەماڵەیە ..

وەک دەردەکەوێت کاک کۆسرەت یان فڕیوی کاک بەرهەم بووە ، یان هێرۆخان .. بۆیە دەبینین لەکۆبوونەوەکانی یەکێتیدا بۆیەکلایی کردنەوەی کۆنگرەو کۆتایی هاتن بە کێشەکان ، کاک بەرهەم و کاک کۆسرەت هاوڕابوون ، بەڵام سەرچاوەکان دزەیان کردووە ، کە لەکۆبوونەوەکاندا خەڵکە نزیکەکانی کاک کۆسرەت هیج کامێکیان لەدەنگدان و لایەنگری بۆ پڕۆژەکانی کاک بەرهەم و کاک کۆسرەت لەمەکتەبی سیسی و سەرکردایەتی دا ، دەنگیان نەداوەو لایەنگریی خەتی خاتوو تاڵەبانیان کردووە . سەرئەنجام کاک دکتۆر بەرهەم بەدەستی بەتاڵەوە پێگەو کارەکتەرو توانا سیاسیەکانی لەناو یەکێتی دا لەدەستداوە . کەچی لەکۆبوونەوەکەی چەند ڕۆژەی ڕابردوی بارزانی لەگەڵ سەرانی یەکێتی ، کاک کۆسرەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەکانی کردووە ، لێرەدا دوو خوێندنەوە ڕەچاو دەکرێت ،، خوێندنەوەی …

یەکەم / گەر کاک کۆسرەت لەهاوڕاییەکەیدا لەگەڵ کاک بەرهەم ، پیلان بووبێت ، تەنها بۆ وەدەرنانی کاک بەرهەم بووە ..

دووەم / گەر کاک کۆسرەت دوای سەرنەکوتنەکەی لەگەڵ کاک بەرهەم ، گەڕابێتەوە بۆ ناو یەکێتی ئەوا هەموو توانا سیاسی و ئیداریی و سەربازییەکانی لەدەست داوەو لەئێستا تەنها بەکار دەهێنریت و ماوەنادرێت وەک جاران براگەورە بێت ..

پارتی لە کوێی ئەم سینارۆیەدایە ؟ .

وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێدا . کۆی ئەجەندای کاری سیاسی ئەمەریکا جوودایە لەگەڵ بەریتانیایە .. ئەم ئەجەندایەی ئەمەریکا بۆ داهاتووی پارتی ڕێگرە لەبەردەم خەوەنەکانی بنەماڵەی بارزانی ، لەبەرئەوەی کڵێشەی کاری پارتی بنەماڵەییەو میرادگریی دەسەڵاتە بەسەر ئەو حیزبەوە ، ئەمە لای ئەمەریکاییەکان قابلی قبوڵکردن نییە . هەرئەمەشە دەبینین لەئەوروپا و یابان و کۆریا و … هتد . دوو حیزبی گەورەو دوو حیزبی بچووک لە شوێنی یەکتریی ڕاوەح دەکەن و دوو حیزبە پچووکەکە هاوتای دوو حیزبە گەورەکەیە ، جار جارە یەکێکیان نفوسی زاڵ دەبێت بەسەر ئەویی تردا، بەڵام ڕاگریی هاوکێشەی حیزبە گەورەکانن و ناتوانن جێگایان بگرنەوە .. هەنگاویی پارتی بۆ ئەوەی بنەماڵەی تاڵەبانی بێنە سەرخەت و ئەجندای ئەمەریکا سڕبکەن لەهەرێم ، واتا هاوتایەک بۆ خۆیان پەیدا بکەن ، بەڕەیی من دوو خوێندنەوە هەڵ دەگرێت ..

یەکەم / پارتی دەخوازێت سیستەمی کارکردن لەهەرێم بەدوو بنەماڵە بسپێرێت ، و بیکاتە نەریتی سیاسی و وەک پەیامێک بەگوێی ئەمەریکادا بدات : ئەوان بەم شێوەیە سیستەمی ئەوان دەگونجێنن و هەرێم وا دەخوازێت ..

دووەم / پارتی کار لەسەرئەوە دەکات وەک ئەوەی لەخاڵی یەکەمدا ئاماژەم پێدا ، بەڵام یەکێتییەکی لاواز ، نەک بەو حەجمەی لەوەوبەر ، هەبووە .

پارتی لەدوای رووخاندنی سەدامەوە ، لەسەر چەند چەمکێک کاریی کردووە ، یەکێک لەو چەمکانە دەستتێوەردانی یەکێتی بووەو تا لەو ڕێوەوە ، ئامانجەکانی خۆی دابڕێژێت .. بەڵام وەک میکاڤێل دەڵێت : سیاسەتی دروست بۆشایی گەورە بنیاد نانێت . بزوتنەوەی گۆران پڕکەرەوەی ئەو بۆشاییە لە سیاسەتە نادروستەکەی پارتی لەدایک بوو و ڕیسەکەی کردە خوریی .. سەرئەنجام ئەوەی لەناو یەکێتیدا ڕوودەدات بەئەمڕۆشەوە بەرهەمی هەڵەکانی پارتییە لەو ستراتیژییەی کەدەیخواست سەرکەوتوبێت لێی ، یەکێتی و خۆیشی کردە قوربانیی .

کۆتایی ململانییەکانی یەکێتی .

پارتی بەهۆی سەرکەوتنی بەسەر یەکێتی دا ، وەک هێزێکی بەهێزو زاڵ بوو بەسەر هەموو رەوشە سیاسی و ئیداری و دبلۆماسی و داراییەکانی هەرێم ، جێگای ترس و نەخوازیاریە بۆ ئەمەریکایەکان ،، لەهەمان کاتدا هەڵوەشاندنەوەی سەفەری بارزانی بۆ ئەمەریکا ، واتایەکی نێگەتیڤی زۆر خراپ جێدێلێت لەسەر قبوڵکردنی ئەمەریکا بۆ پارتی . هەمیشە ئەمەریکا بەدیلی ئامادەی بۆ دوای رووداوەکان هەبووە ، قوباد تاڵەبانی بەدیلی گرنگە وەک کەسێکی نادیار ، بەڵام ئامادەکراو بەسوود وەرگرتن بە ناو و پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیەکەی باوکی و ماڵباتەکەیان بۆ هێنانە پێش ، هەوڵەکانی هێرۆخان ، تەنها هەوڵێک نییە لەتەسکایی هەرێم دەرنەکەوێت ، بەڵکو سنوری هەرێم دەبەزێنێت و پاڵپشتی بەهێزیی دەرەکی بۆناو هەرێم دێنیت . کارکردن بۆ ئامانجێک ، بەربەستەکان هۆکاری دوواخستنین ، بەڵام شێلگری و ئالە ئاسانکارییەکانی بەردەم نێوەبڕەو هێزو فاکتەری دەرەکی و ناوەکی دەگەیەنێتە مەبەست ..

هەمیشە ئەمەریکا کەسانێکی کردووەتە جەنتەڵمانی سیاسەت جگەلەوەی ناو و لێکتێگەیشتن و گونجاندن ، هەڵگری مەبەست بووبێت . تاسەریش ئەو کەسایەتییەی لامەبەست نەبووە هەر پێشڕەوبێت ، هێندە پاڵپشتی بووە ، تائەو ساتەی ڕەوشی سیاسی ئەمەریکا لەو وڵاتەدا بخوازێت . تەنانەت لابردن و کۆتایی دەسەڵاتیشی بەسینارۆ و تراژیدیا بووبێت . ڕەفتارکردن لەگەڵ ئەم شێوە دەسەڵاتانەی ناوچەکەدا ، کە بەرتیانیا داڕێژەرێتی ، لەوە دەچیت لەکوردستانەوە سیستەمی خۆی دەست پێبکات لەناوچەکەدا .

دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بەوشێوەی هەیە ، گەر قوباد تاڵەبانیش پێشڕەوی یەکێتیش بکات ، دەسەڵاتەکانیان مەودا کورت دەبێت ، واتە هاوتای دەسەڵاتە درێژخایەنەکانی ناوچەکە نابێت ، هەربۆیە هۆکاری خێرانەکردنی ئەمەریکا لەبەگەرخستنی سیستەمەکەی ، پەیوەستە بە نەمەینیی ڕەوشە نەگونجاوەکە ، تا بنیادیی کۆنکرێتی مەودا دورودرێژ بۆداڕێژێتی .

سەرچاوەکان /

  * زۆربەی ڕۆژنامەکانی کوردی

* ڕۆژنامەی الشەرق الاوسط

* ویکیپیدیا

*  سەرچاوەی تر

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت