Abubakir-Caf-2

ئەبوبەکر جاف : ماکینەکانی بەرهەمهێنانی ڕق و کینە لە پارتی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم هەمو ڕق و کینەیە بۆچی لە پارتی ؟ کەبەست لەم هەمو ڕق و کینەیە چییە ، ئەو هێزە ماکینانە کێن ، بەچی مەبەست ێک ، ئەم ماکینانە بونێکی غەریزەیی و کەڵکەڵەی مەیلێکی بیماریانەی کەسهایەکن ، یان هێزن؟. هەچییەک بێت کەسێک بێت ، هێزێک بیت ، گوتارێک بێت .. کۆی ئەمانە ماکینەی بەرهەمهێنانیان هیە ، بڕیارێکەو دراوە ، تەنیا و تەنیاش ڕقێکە لە خانەوادەی بارزانی . چون مێژوی ئەم خانەوادەیە نە جیاکراوەتەوە لە مێژوی خەباتی ناسیۆنالیستانەی میللەتێک ، نە جیاکراوەتەوە لە مێژوی هێزێک کە رابەرایەتی باڵی و هێزی ناسیۆنالیستانەی پارتی ئەکات.

کەواتە ئەم ماکینانە ئەبێت بیر لەوە بکەنەوە لە کوێوە پەلامار بدەن ، هەمیشە بیر لە دروستکردنی ” بەرە ” ئەکەنەوە ، بەرەیەک یان کۆمەڵێک بەرە تەنیا ستراتیژیان لێدانە لە پارتی ، ئەم بەرەو بەرەکارییە هەر ڕۆژەو فۆرمێکی سیاسی- ئیدۆلۆژی لە خۆ دەگرێت ئەو هێزانە تەنیا ، یاخود ئەتوانین بڵێین نەیارێکی سیاسی- ئیدۆلۆژی پارتی نین ، ئەمانە تەنیا دوژمنن ، واتە هەر لە ڕوزی پرانسیپەوە بە مەبەستی نەهێشتن و لاوازکردنی پارتی یان دروستبون ، یان کار ئەکەن .

پرۆسەکە لەوە تێپەریوە نەیاربونێکی سیاسیانەی و ئیدۆلۆژیانە بێت. وەستانە لە سەر دروستکردنی( وشیارییەکی ساختە و بارگاوی بە حوکمی ئەخلاقیانەی نا ئەخلاقی). شەڕ و بەرنانبەرگرتن و هێزدروستکردن و لێدانی تەنانەت سەرمایەیی لە پارتی تازە نییە و فۆرمی زۆر جیاوازیش لە خۆی دەگرێت ، ئەگەر لە فۆرمێکی سیاسیانەدا بۆیان نەکرا ، ئەوادا لە زۆر کایەدا ، بە زۆر پردی ساختەو نا مۆراڵیانەدا دائەبەزێنە خوارەوە بۆ ئاستێکی بازاڕیش ، مێژوی ئەم ڕق و کینەو ترس و بیمارییە بەرانبەر بە پارتی تازە نییە . با تەماشا بکەین : ئەو کاتەی شەڕ ێک هەیە بەرانبەر دوژمنانی نەتەوەو کورد و کوردبون ، کاتێک پارتی لە بەرەی بەرگریکردن بێت لە ” کوردبون” تەنیا بۆ ئەوەی دژی پارتی بن ، هەمیشە ماکینەیان هەیە بە مەبەستی گوماندروستکردن و گومانخستنە سەر ئەم ” هەڵوێستە نەتەوویی ئەخلاقییەی پارتی . کە پارتی لە بەر کورد” نەک لە بەرچاوی کاڵی خۆی” دەکەوێتە ململانێەوە لە گەڵ هێزەکانی بەغدا ، ئەوا ماکینەکانی ئێرە ، ئەو ماکینە کوردیانەی بە وزەی بەغدا ئیش ئەکەن ، ململانێکە بچوک بچوکدەکەنەوە ، بۆ ململانێی پارتی و مالکی ، پارتی و بەغدا.

ئەمە ناو بنرێت چی ، یان چی سترتیژێک لە ناونانی ئەم گەمەیەدا هەیە؟ بیرکردنەوەیک قوڵی ناوێت ، تەنیا بەرهەمهێنانەوەی  ڕق و کینە لە پارتی. پارتی چۆن دەتوانێت ئەم هەموو شەڕە بکات ، بڕێکی زۆر شەڕی ناحەق کە ڕۆژانە یەکەی دەگرن ، دارو بەرد ئەزانێت دوا کەوتنی پێهێنانی حوکومەت و پەرلەمان ، بۆچی وای لێهات ، تەنیا و تەنیا ڕازیکردنی چەند هێزێکە کە مەگەر پارتی بتوانێت کۆیان بکاتەوە! پارتی نەک هیچ تاوانبار نییە لە دواکەوتن ، بەڵکە تەنیا تاوانێک کگە پارتی هەیبێت ” ئەم خەمی ڕازیکردنەیە کە ناچار بووە دڵی زۆربەیان ڕازی بکات ” پارتی ئەم تەوقی ملانە چی لێبکات ؟ کەی لە سیاسەت و سیاسەتکردندا’ ئەگەر خەمێکی ” نەتەوەیی- ئەخلاقی” نەبێت! خەمی ڕازیکردن و دڵنەوایی هەبووە. پارتی نەک تەنیا خەمی نەتەوەیەک ، خەمی ئەو هێزانەشی لە ئەستۆ ناوە کە لە هەناویاندا پڕ پڕن لە ڕق لە پارتی و پرۆژە ناسیۆنالیستەکانی ، کەم هێز هەیە ئاوس نەبێت بە وردەو زبرە هێ دژ بە پارتی ، بەڵام ئەگەر لە سەروبەندی لە دایکبونیاندا گۆج و ئیفلیج نەبن ، ئەوە مێژوییەکی ئیفلیجانە تۆمار ئەکەن .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت