فەتاح حەسەن : ئەنفال .. نەورۆز .. نەوت .

  دنیایەکی سەیرە گوڵم لەم هەرێمە ، لە چواردەی چوار کەسوکاری ئەنفالەکان گۆشت لە خۆیان حەرام دەکەن. کەچی گوڵم ، لەو رۆژەدا هەر سەرکردەو هەر ئەندام پەڕلەمانی گەندەڵە لە راوە […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

 

دنیایەکی سەیرە گوڵم

لەم هەرێمە ، لە چواردەی چوار

کەسوکاری ئەنفالەکان

گۆشت لە خۆیان حەرام دەکەن.

کەچی گوڵم ، لەو رۆژەدا

هەر سەرکردەو

هەر ئەندام پەڕلەمانی گەندەڵە

لە راوە مامز دێتەوە.

بەخوا سەیرە ..!

بۆ چارەکە سەدەیەك دەچێ

ویژدانی خاوەن دەسەڵات

لە نێوەندی دەوڵەتیدا

لەبانقدایە .

گەلۆ، خێرە .. ماوەیەکە

لێرەو لەوێ

ئەنفال، دەخرێتە رستەوە ..!

خۆیان فێری کوردی دەکەن .. !

لە دووهەزارو دوانزەدا

هەر بە کوردی

جەژنەپیرۆزەمان لێکرا *!!

قونسوڵخانە

لە هەولێردا ، جمەیان دێت !!

 

چەندین ساڵە ، لە ( تورکیا ) دا

نکولی لە بوونی کورد دەکرێ

نەورۆزیان لێ یاساغ دەکرێ

کەچی .. ئا ، کەچی

لە دووهەزاروسیانزەدا

لە ( ئامەد ) دا

نەورۆزێکی دوو ملیۆنی

پیرۆزکرا.

وا هەست دەکەم ، بۆگەنی نەوت

کلیلی بانقی ویژدان بێ .

قوربانی ، بۆنی .. بۆگەنتم

ئەی ، نەوتی .. خاکی کوردستان.

قوربانی

بۆنی

بۆگەنتم .

ئەی ……….          

( نەورۆزتان پیرۆز ) ، پیرۆزبایی سەرۆك وەزیرانی کەنەدا                        

                                             

 

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
فەتاح حەسەن

ئەرشیڤی بەڕێز: فەتاح حەسەن