فەتاح حەسەن : بۆ یادی هەشتی مارس .

    لە چاوەڕوانی ( عادلە خانمێك) دا رەشماڵ بە رەشماڵی ، هۆزی جافان گەرام . لەوێ نەبووی ! ( باخی میر ) و ( کانی ئاشقان ) گەڕام . […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

 

 

لە چاوەڕوانی ( عادلە خانمێك) دا

رەشماڵ بە رەشماڵی ، هۆزی جافان گەرام .

لەوێ نەبووی !

( باخی میر ) و ( کانی ئاشقان ) گەڕام .

لەوێ نەبووی !

بە ئەسپەشێ

شارەزوور و سنە و هەورامانیش گەڕام .

لەوێش نەبووی .

ئەی تۆ لە کوێی ؟

ئەی شاژنی بێ تاجی شاری شارەزور.

لەسەر گڵکۆکەی ( تاهیر بەگ )

لە مەزاری عەبابەیلێ

فاتیحام خوێند .

لەوێش نەبووی !

پیرێك وتی هێی بێخەبەر

( خان بەهادوور  ) * ئێوە خۆش

بڕوام نەکرد.

هەبێ و نەبێ خەڵەفاوە !

( ئەحمەد موختار ) شەهیدکرا .

وتم یاران

شاژنی بێ تاجی شاری شارەزوور

هەر دێتەوە ..

دە، وەرەوە، بێ قەزابی !

رادێو تەلەفزیۆن نەما

رۆژنامەو گۆڤار نەما

بۆ هاتنەوەت ..

بانگەوازی تیادا نەکەم

تاکو ئێستا، دەنگت نییە رەنگت نییە ..

دە، وەرەوە ، بێ قەزابی !

ئەمڕۆ، لە هەموو رۆژێك زیاتر

کچ و ژنی وڵاتەکەم

پێویستییان بە

( خان بەهادوور ) ێکی وەك تۆیە .

……………………………………………..

عادلە خانم ، کچی عەبدولقادر بەگی ساحێبقڕان و هاوسەری ( عوسمان پاشای جاف- وەسمان پاشای جاف ) بوو ، دایکی هەردو شاعیری ناودار ( ئەحمەد موختار بەگی جاف) و ( تاهیر بەگی جاف ) بوو .         

ساڵی ١٨٥٩ لە ( سنە ) لە دایك بووە ، لە ١٩/٧ / ١٩٢٤ لە هەڵەبجە ، کۆچی دوایی کردووە.

لە سەردەمی خۆیدا ئنگلیزەکان ، لەلایەن خۆیانەوە نازناوی بەرزی هیندی   *

( خان بەهادوور ) یان ، بە( عادلە خانم ) بەخشیوە ، بەهادوور بەمانای ئازا .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
فەتاح حەسەن

ئەرشیڤی بەڕێز: فەتاح حەسەن