دێهات عوسمان : دوێنێ خۆم و رادێۆکەم هاورێ بووین ئیمرۆش خۆم و کۆمپیتەرەکەم !!!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو کاتەی گەنج بووم خۆم و رادێۆکەم هاورێ بووین
ئیستاش خۆم کۆمپیتەرەکەم هاورێین چەند خاڵێكی جیاواز دەبینم !!!
یادی بەخێر بیرم دێت شوان بووم لە چیاکانی کوردستانی خۆشەویست باشترین هاورێم و نزیك ترین کەس و گەورەترین کۆمەڵگا و زرۆترین گفتوو گۆم ئەم رادێۆیە بوو  …….
چەند ساڵێك بەر لە ئیستا لەگەڵ هاوشێوەیەکی ئەم رادێۆ قیسارەیە هاورێ بووم بەدرێژای رۆژ گوێگری هەواڵاکانی رادێۆی دەنگی گەلی کوردستان و رادێۆی مەڵبەندی ٣ هەولیر و رادێۆی دەنگی کوردستانی عیراق و رادێۆی ئازادی و رادێۆی دەنگی کوردی ئەمریکا و رادێۆی دەنگی کوردی بەغدا و چەند رادێۆیەکی تر من گوێگرێکی باشی درۆکانی ئەم رادێۆیانە بووم ،،  بەشەوانیش گوێگری بەرنامەی دەنگی بێ دارانی شەو بووم بە تایبەتی و بەگشتییش گوێگری رادێۆی نەوا بووم ئیستاش پیر بووم تەنها کۆمپیتەرەکەم جێگای ئەم رادێۆیەی بۆم گرتەوە  ،،،،،،، بەڵام لە ئیستادا چەند خاڵیکی جیاواز دەبینم لە نێوان هاورێیەتیم لەگەڵ کۆمپیتەر و هاورێیەتیم لەگەڵ رادێۆکەم و لە رابردووی ژیانم 
١_ ئەو کات من تەنها دەم بیست و گوێگر بووم نەدەم توانی قسەبکەم و نەدەم توانی بخوینەمەوە و نە بەچاوەکانم رووداوەکانم دەبینی ،،، بۆ یە بە باشی باوەرم بە درۆی درۆزنە سیاسیەکانی کورد دەکرد 

٢_ ئەوکات من هەستم بە راستی و درۆی درۆزنان نەدەکرد بۆیە هەڵخەڵەتانم ئاسان بوو هەر لەبەر ئەم کۆمەڵە کادرێکی باشی درۆزان دەوریان دابووم و هەوڵی هەڵخەڵەتانی منیان دەدا 
٣_ ئەوکات من وشەی سیاسەت و سیاسیم نە بیستبوو هەرچیم گوێ لێ بووایە دەم گوت وایە  .

٤_ئەوکات من مانای دزین و گەندەڵی و بەرتیل خواردنی بەرپرسان و زوڵم و رۆژنامە نوس کوشتنوو ژن کوشتن و دەست بردن بۆ ناموس و کەرامەتی هاوڵاتیانم نەبیستبوو . 
٥_ ئەوکات من لە دڵەوە حیزبە کوردیەکان بەگشتی و بە تایبەت یەکێتی و پارتیم زۆر خۆش دەویست .

  ٦_ ئەوکات من مێژووی قەترانی رەشی حیزبە کوردی و دەسەڵاتدارانی کورد و سەرکردە کوردەکانم نە خوێندبووە وە .
٧_ ئەوکات من لە کۆمەڵگایەکی داخراو دا بیرم دەکردەوە و خاوەنی لاوازترین کەسیەتی بووم .

٨_ سوپاس بۆ خودا لە ئیستا دا هەموو ئەم خاڵانە پێچەوانە بوونەتەوە ،،،،، ئەمنیش بەو پەری شانازیەوە بۆ لای خواد گەراومەتەوە و بۆئەوەی سوپاسی بکەم کە نەبووم بە ئەندامی ئەو حیزبانە  تاماوم نابم بە حیزبی و نام ئەوێت ببم بە کۆیلەی حیزبەکان کورد بوونم گەورەترین سەروەت و سامانە شانازیە بوونمە ژیانمە ئامنج مە  .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت