پەشێو حەمەدئەمین : دەستکەوتەکانی گۆران لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 بەر لە دروست بوونی بزوتنەوەی گۆڕان جگە لە چەند ڕۆژنامەنوس وڕۆشنبیروو نوسەرێکی کەم نەبێت کۆمەڵگا بەگشتی لەژێر فشارێکی زۆردا بێدەنگی هەڵبژاربدوو ، ئەمە لەو چوارچێوەدا کە واحاڵی کرابوون ئەگەر دەوڵەت نەبێ دەمرن وبێ ماڵ وحاڵ دەبن ، وە خەتەرێکی زۆر لە سەر ئازادیە گشتیەکان وئازادی تاک هەبوو لە هەموو جومگەکانی ژیان ، بەردەوام هێڵی هەژاری لە بەرزبوونەوەدا بوو ئەم سیاسەتەش دەرخستەی پەیڕەوی حوکمێکی ئیستبدادی بوو کە لەلایەن هەردووحیزبی فەرمان ڕەواوە بە ڕێوە دەبرابەڵام لە دوای دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە وە دانانی مینبەرێک بۆڕەخساندنی ئەو کەسانەی دەهاتنە گۆ بێ سڵە مینەوە لە دەسەڵات ولە ژیانی خۆیان و سزادانیان ، ئەمە کارێکی زۆر باشی کردە سەر هاوڵاتیان وە ئاگا هاتنەوەیان لە و سیستەمە سەقەتەی کە لە پاش ڕاپەڕینەوە تێی کەوتبوون .

هەر لەو مینبەرەوە کۆمەڵێک پرس وزاراوەی گرنگ و پەیوەست بەژیانی هاوڵاتیانەوە هاتنە شرۆڤەکردن و دواییش لە ئەنجامی گرتنە بەری ئەوسیاسەتە هاوڵاتیان بەرە بەرە لەوە هۆشیار بونەوە کە ئەوان ئەو مەعدەنە نین کەدەسەڵات وحیزبەکان بەکاریان بێنن بۆ ئاوێتەکردن و بە بازرگانکردنی چەند کەسانێک کە بەر لە ڕاپەڕین بەشوناسی شۆڕشگێرەوە لە ساحاکەیا سیاسەتیان دەکرد بۆیە لە میانەی بەژداریکردنی گۆڕان وەک یەکەم هێزی ئۆپزسیۆن لە پەڕلەمانی کوردستان وممارەسەکردنی پەرلەمانتارەکانی کۆمەڵگا ئاشنای چەند پرسێکی گەورە بوو وەک و پرسی نەوت وبودجەو ئازادیە ڕەهاکانی تاک و بەئاگا هێنانەوەی کۆمەڵگا لە( بچوککردنەوەی مقەدەسەزیانبەخشەکان ) و بەواقیع کردن و ڕێگرتن لە بەڕێوەبردنی دەسەڵات بەشیوەی دەستە جە معی ودروستکردنی جمهوریەتی ویراسی ..

وە ئەوانەی کە پێشتر فیرعەونی سەردەم بوون وقسەکردن لەسەر ئەدای سیاسەت وستراتیجی کارکردنیان ‌هێڵی سوور بووئەوا ئەمڕۆ هێڵەکە پچڕاوەو وە بۆ پچڕاندنی ئەم هێڵەش زۆر باج دراوە بەپلەی یەکەمیش ڕۆژنامە نووسان دواتریش هاوڵاتیانی سڤیل وە لە ئیستادا قسە کردن لە سەر کەسایەتی وشەخسیەتی سیاسیەکان بەرەنجامی بەرپاکردنی سیستەمی دیمۆکراسی وئازادی ڕادەربڕین نیە لە لایەن دەسەڵاتەوە بەڵکو هەوێنی سیاسەتی گۆڕان وپاڵپشتی ئەوانە لەو کەسانەی داوای ئازادی ومافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن چونکە مەبادی و ئەخڵاقی سیاسەتی گۆڕان لە گەڵ ئەو شیعارەدا یەکدەگرێتەوە کە (ماف نادرێ بەڵکودەسەندرێ ) واتا هاوڵاتیانی بەو شێوە تێگەیاند کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانیت مافە شەرعیەکانی تاک بە کۆمەڵگا بفرۆشێتەوە بۆیە ئەمانە کۆمەلێک دەستکەوتی بەرچاون کە لە ئەنجامی ڕەنگدانەوە ی سیاسەتی گۆڕانەوە ممارەسەکراون و ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە ژیانی مرۆڤەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت