زانا عوسمان : نێچیرڤان بارزانی ؛ با دەرچوانی زانکۆ خۆیان فێری ئیشی کارەبایی و فیتەری بکەن و داوای دامەزراندن نەکەن .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تەنیا شیرێک بدە بەمناڵەکانى نیشتیمانەکەت  .

یەک دوو ووشە بۆ ئەو وشە نابەرپرسیاریانەو خۆ دزینەوە لە وێرانیەکانی ئەم نیشتیمانە ، خۆدزینەوە سەرەتای دەستپێکی وتەو وشەکانی کاکە نێچیری یەک ڕۆژ سەرۆک بوو ، ئەوە ئەو سەرۆکە تازەیە بوو کەوابزانم لەگەڵ برا وەزیرو پەرلەمانتارو سەرکردە و بازرگانەکانی عەرەب بۆ کردنەوەی شاری جوانی هاتبوو بۆ سلێمانی ،یانیش ئەگەر بڵێن خۆ وەکو  فارۆقی مەلا مستەفا بەعەرەبی قسەی نەکرد تاوەکو لەگەڵ ئەو وەفدە حیسابی بۆ بکرێت ، باشە دیارە من هەڵە بووم لەهاوڕێیەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەژداربوون لەکردنەوەی ” شاری جوانی” بەڵام دڵنیامە ئەگەر لەگەڵ ئەوانیش نەهاتبێت ئەوە لەنهۆمی 39یەمی هۆتێلەکەی ” فارۆقی مەلا مستەفا ” وە  هاتبوو ، لەدەسپێکەوە بەلێدەرکردنی هەموو دەستخۆشیەکان لە بەڕێز خاوەنی شاری جوانی سەرمایەدارەکانی تری هاوشێوەی خاوەنی شاری جوانی هیچی تری تێدا نەبوو جگە لەلێشاوی گلەیەکی ناڕەوا بۆ سەرگەنجانی کوردستان بەژداریکردنی ئەو گەنجانە لەتەواوی نەبوونی بناغەیەکی پتەوی ئابوری هەرێمی یاخود دەوڵەتی .

باشە دەشێ‌ بەچ پاڵنەرێکی مرۆڤیەوە توانی لەبەردەم میوانانی بیانی و ناوخۆو بینەرانی تەلەفیزیۆنەکان بەم شێوە ناڕەوایە هێرشی نابەرپرسیاریانەی کردە سەر گەنجانی کوردستان بەگشتی و دەرچوانی زانکۆ بەتایبەتی ( لە دەرەوەی لایەنگرانی خۆیان )!؟، دەپرسم جەنابی نێچیرڤان بارزانی لەکوێی ئەم دونیایە هەیە دەرچوویەکی کۆلێژی بزیشکی فیتەری بکات دوای تەواو کردنی خوێندنە پڕ ماندووبوون و خەم هەڵگرەکەی ، لەچ وڵاتێکت دیووە  دەرچوویەکی کۆلێژی یاسا ئیشی کارەبایی بکات ؟ لەچ وڵاتێک تۆو هەموو ئەو کەسانەی لەدەوروبەرتن کەمانگانەو هەفتانەو وەرزانە لەهەر کوێیەکی ئەم گۆی زەویەدا ئارەزووتان بێت دەنیشنەوە ، ئادەی پێمان ناڵێن ئەو وڵاتانەی کەئێوە ڕووی تێدەکەن و گەشتە ڕۆمانسیەکانی خۆتانی تێدا بەڕێ‌ دەکەن .

وڵاتێکمان پێبڵێیت ، تۆ یاخود هاوڕێکانت بینیوتانە دەرچوویەکی هونەرە جوانەکان فیتەرێکی لێهاتوو بووبێت! ، بەو شێوەیەی کەجەنابت گەرەکتە بۆ پێشخستنی ووڵات!؟ یانیش دەتەوێ‌ لەم جیهانە بچوککراوەی تەکنۆلۆجیەدا هەروەکو جاری جاران گەمەیەکی ناگەیشتن بەوەی دەتەوێت لەگەڵ گەنجانی وڵاتەکەت دەستپێبکەیت بۆ جوانکردنی ڕووخسارت و حیزبەکەت و سیستەمە تەماویوو تاکڕەویە خۆسەپێنە ، ئەوە لەئێستاوە دەرئەنجامی ئەو سیستەمەی داتانناوە پێتان دەڵێم کەیاریەکە لە بەرژەوەندی گەنجانی ئەم هەرێمە گەنجەدا تەواو دەبێت ، چونکە دەرچوویەکی زانکۆو کەبۆ نمونە/ زانستی دارایی بانکی تەواو کردووە کەهەمووی بەحەزوو ئارەزوویەکی زۆرەو ماندوبوونێکی زۆرەوە دڵنیابە ناتوانێت ئیستۆپی ئۆتۆمبێلێک چاکبکاتەوە ، بەڵام دەتوانێن ئیستۆپی قسەگەلێکی نابەرپرسیاریانە چاکبکات کەئەم چاککردنەوەیە پێویستە بۆ بەرەو پێشبردنی وڵات ، نەک هاندان و ئاڕاستەکردنی دەرچوانی زانکۆ کەدوای 16ساڵ لەمەینەتی و ئازار بەگیرفانێکی خاڵی لەو پارە زۆرو جوانەی کەهەیە ببنە وەستای کارەبایی یانیش ئیشی فیتەری بکەن  .

 ببورە کەبەم شێوەیە گەنجانی وڵاتەکەت بیردەکەنەوە هەروەکو زنجیرەیەک وەنەوشەو جاگوارو ….هتد . بەدواتانەوەن کەپێویستە زنجیرەیەک لەوەستای شارەزا هەبێت بۆ چاککردنەوەیان ، بەڵام تەئێستا کێشەت نەبووە ، وەئەگەریش ڕۆژێک لەڕۆژان دواکەوتوویت بەهۆی دواکەوتنی چاککردنەوەی سەیارەکانت وەکو گەنجێک وە بەناوی گەنجانی وڵاتەکەشمەوە داوای لێبووردنت لێدەکەین ، کەلەوانەیە هۆکاری دواکەوتنی موچە بەو هۆکارەوە بووبێت ، بەرامبەر ئەو داوای لێبووردنەی ئێمەش کەڕێژەی زۆری ئەو وڵاتە پێکدەهێنێت ، تۆش سینگت فراوان بێت ئێمە هەڵەیەکمان کردووە کەنەبووینەتە ((فیتەرو وەستای کارەبا)) بەڵام تۆ کەمێک لێبووردە بەو ملیارێک بێت یانیش چەند ملیارێک لەو پارانەی ئێمە لەلای جەنابتە وەرەو قۆڵی لێهەڵماڵەو ”شیرێک بکە دەمی ئەو منداڵە تازە لەدایکبوانەی وڵاتەکەت”،”یانیش دەسکە نێرگزی مامە پیرەکانی ئەم نیشتیمانە لەدەستێکی تەواو ماندوو شەکەت و دڵێکی پڕەوە لەهەبوونی گیرفانێکی خاڵی بەخۆیەوە” بکە بەدڵێکی پڕ لە هیوا گەورەتر لەوژیانە نا ئینسانیەی کە تۆ هاو وێنەکانت پێتان بەخشیوە ، خەمی ئێمەی گەنجیشت نەبێت ، چونکە دەبینە ئەو وەستایەی کەلەناوەڕاستی تەمەنەوە پێم ووتی ، تانیا خەمی سەرەتای تەمەن و کۆتایی تەمەن بگرە بەخۆتەوە ، چونکە ئێمەش باش جەنابت و زۆربەی هەرە زۆری هاوڕێکانت دەناسین کە بەچ دەردەسەریوو بڕوانامەی بەرزەوە ئەو پۆستە بالایەتان وەرگرتووەو لەسەر خۆتان تاپۆ کردووە ….

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت