دێهات عوسمان : ئایا ، نەوت ئۆغلۆی فێری زمانی کوردی کرد یان تورکیا دڵنیا بوو لەقسەکەی مام جەلال ؟ .

لە گەڵ ئەوەی پێم شتێکی باش بوو هیوادارم نمونەی زۆر بێت لەو دان پێدانانە بە کورد و زمانی کوردی ومێژووی کوردی وکلتورکورد و ئەمرۆ لە شارە جوان و پێشکەوتووەکەی سلێمانی ئەحمەد […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لە گەڵ ئەوەی پێم شتێکی باش بوو هیوادارم نمونەی زۆر بێت لەو دان پێدانانە بە کورد و زمانی کوردی ومێژووی کوردی وکلتورکورد و ئەمرۆ لە شارە جوان و پێشکەوتووەکەی سلێمانی ئەحمەد داود ئۆغلوی وەزیری دەرەوەی تورکیا بەشێك لە وتارەکەی بەزمانی کوردی پێشکەش کرد. پێشکەش کردنی ئەم وتارە بەزمانی کورد لە دڵسۆزی و دۆستایەتی بۆ گەلی کورد نەبوو چونکە هیچ کات تورکیا دۆستی کورد نەبووە باشە ئەگەر دۆستی کوردە بۆ چی لە کوردستانی باکورد بەکوردی قسە ناکات میستەر ئەحمەد داود ئۆغلوی داگیر کەر دەزانی هیچ کات خەندەی دوژمان نابێت بە هۆی دڵخۆشی بۆ ئێمەی کورد لێرە دا من دەڵیم ئایە نەوتە رەش و بەلاشەکەی کوردستان داواد ئۆغلوی دوژنی ئێستا و دوێنێ و بەیانی فێری زمانی کوردی کردوە یان وتە کەی تاڵەبانیە کە دەڵیت دەوەڵەتی کوردی خەونی شاعیرانە ؟؟؟

پرسیار ئەوەیە ئایە تاڵەبانی کاتیك ئەم قسەی کردوە پێتان وایە دۆستی کورد نەبوو یان دڵسۆزی کورد نەبووە یان ئەم وشانەی لە بەرامبەر دڵخۆشکردنی دوژمان کردوە بە بروای من نا بەڵکو تاڵەبانی دۆست و دڵسۆز و کورد پەرست بووە بەڵام تاڵەبانی کەسێکی دوور بین بووە بە هۆی تێگەیشتن و زانیار و خوێندنەوەکانی گەیشتۆتە ئەو باوەرەیەی کە کورد بەهۆی پەرتوو بڵاوی و یەك نەگرتووی و فرە سەرۆکی و نۆکەری کردن بۆ دوژمنانی وای لە کورد کردوە کە هەرگیز ناتوانێت شاد بێتەوە بەو خەونە گەورەیە کە دەوڵەتی سەر بەخۆی کوردستانە ..

ئەوەتە لە ئیستا دا تورکیاش تەواو لە کورد تێگەیستوە کە هەرگیز ناتوانێت دەوڵەتی کوردی بەرێوە بەرێت چونکە دووای ٢٢ ساڵ حکورانی ناتوانێت موچەیی یەك مانگ فەرمان بەرەکانی خۆی دابین بکات لە بەرامبەر نەدانی موچەی یەك مانگ فەرمان بەرانی لە لایەن بەغداوە هەرێم خۆی و دەسەڵات و دانیشتوانەکەی چاك گیرۆدە بووە و کەوتۆتە قەیرانەوە چجای ئەوەی بتوانێت دەوڵەت بەرێوە بەرێت ئیستا تورکیا زۆر بەدڵەوە دەڵیت هەزار جار ئافەرین تاڵەنابی .

منیش گەیشتمە ئەو باوەرەیەی بەڵی دڵنیای تورکیایە لە قسەکەی بەرێز تاڵەبانی کە دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە دەڵەت چۆن بەم برادەرەنانە ساویلکانە بەرێوە دەچێێت ئەوان بە چەپڵەیەکی تورکیا سەر چۆپی دەگرن و بە زلەیەکی ئێران و بەغداش دەگرین ….. .. بەخوا باشی فەرموو تاڵەبانی چاکی ناسیون تائەم برادەرانە خۆیان بە خاوەنی کورد بزانن و خۆیان لە هەڵواسین بە تورك و عەرەب و فارسەوە ببینن ….کورد هەرگیز خەونە شاعیرانەکەی نایەتە دی .

 

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
دێهات عوسمان

ئەرشیڤی بەڕێز: دێهات عوسمان