XoRwtkrdnewe

دارا خونچە : خۆڕووتکردنەوەی ژنان وەهێزترین شەپازللەیە وە رووی نێرسالاران ! …

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

تێبینی / هەندێک وشەمان لەم نوسینەدا لابردووە و لە جێگایدا چەند خاڵێکمان داناوە  . هەرجەندە هەندێک وشەی توندوتیژی تری تیاماوەو لامان نەبردووە ، بەهۆی ئەوەی تەواوی بابەتەکە تێک دەچێت . هەروەها ئەو وێنەیەمان بڵاونەکردۆتەوە ، کە نوسەر بۆی ناردوین ، دەتوانن لەخوارەوە کۆمەڵێک لینک هەیە لەوێ وێنەکان ببینن ..  داوای لێبوردن لەنوسەرو خوێنەران دەکەین .. وتاریکورد …

ژنکوژیی لە نێو کوردان مێژوویەکی دێرینی هەیە، هەر لەو سەردەمەشەوە کە کوردان وە تۆبزیی و وە زەبری شمشێر کرانە موسلمان .. ژنکوژیی لە لایەنی گفتار (………..) و لە لایەنی کرداریش (پاراستنی رەوشت و شوشتنەوەی ئابڕوو) پتر جێی خۆی گرت و تا نهاش وە شێوەیەکی زۆر بەرفروان جێبەجێ دەکرێ وە جۆرەک کە تاکی هۆشمەند و ئازادییخوازی کورد لە زۆر کات و لە زۆر جێدا شەرم لە خۆی دەکاتەوە ناسنامەی ” کوردبوون ” ی خۆی ئاشکرا بکا  !

لە سەردەمی شۆڕشە کوردایەتییە پاشادامایە خێڵەکییەکەش (١٩٦١ – ١٩٩١) ژنە هەرە شۆڕشگێڕەکانی کورد وە شێوەیەکی گشتیی تەنێ خەریکی خواردن سازکردن و خزمەتکاریی بوون و پێشمەرگە نێرسالارە چاوبرسییەکانیان تێر دەکردن .. وە شێوەیەکی زۆر ئاساییش کەسانی ژنکوژ کە دەیانویست خۆیان لەبەردەستی رژێمە دڕندەکانی عێراق رزگار بکەن دەچوونە رێزی پێشمەرگە و زۆر وە رێزەوە وەردەگیران و وە هۆی پیشە مرۆڤکوژییەکەشیان زۆریان لە لایەن بەرپرسە سیاسەتبازەکانی شۆڕش دەکرانە بەرپرسی عەسکەریی و تەنانەت بەرپرسی سیاسییش!

راپەڕینی نێرسالاریی و ژنکوژیی!

راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ وەرگۆڕانێکی مەزن بوو لە ژنکوژیی؛ لە چەند ساڵی پاش راپەڕین وە سەدان و وە هەزارن ژن وە ناوی ئەوەی کە سەر وە رژێمن و بێ رەوشتیی لە نێو میللەتەکەمان بڵاودەکەنەوە وە شێوەیەکی زۆر ئاسایی و بێ لێپێچینەوە لە لایەن چەکدارانی حیزبەکانەوە کوژاران .. ئیدی لەو دەمەوە تا نها ژنکوژیی بوویتە مۆرکەکی زۆر دیار وە نێوچاوانی دەسەڵاتداریی کوردیی و وە دەیان هەزار ژن تەنێ لەبەرئەوەی ژن بوون و دەیانویست وەک مرۆڤ بژین کوژران .. ئەوە بێجگە لەو توندتیژییە جەستەیی و دەروونییانەی کە رۆژانە و وە هەزاران جار دەرهەقیان ئەنجام دەدرێن.

ئیدی ئەو ژنکوژییە وەک دیاردەیەکی باو تا دێ بەرفراون و بەرفروانتر دەبیتەوە ، تەنانەت زۆر جار ژنانی کورد لە ئەوروپاش لە کێردی ئەو نێرسالارانەی کە وە ئیسلامی دژەژن و دابونەریتی دارزای کوردەواریی داغان بوونە رزگار نابن و دەکوژرێن .. وەک دەبێژن ( گێدرێژ بچیتە بەغدایێش هەر نابیتە ئێستر! ). لە سەروبەندی ٨ی ئادار (رۆژی جیهانی ژنان ) یشدا چەندین ژن فرە فرە دڕندانە کۆتاییان وە ژیانیان هێندرا ، هەر دونێش ( لەسەر سوننەتی خودا و پێغەمبەری خودا !) لە پێناو کڕینەوەی ئابڕوو و پاراستنی دابونەریتی زۆر زۆر بەرز و باڵای کوردەواریی ژنەکی تەمەن ٢٢ ساڵان و خێزاندار لە گەڕەکی شەهیدانی سێتاقانی شاری هەولێری وە ناو پایتەخی گەشتوگوزار لە نێو ماڵەکەی خۆی بە چار فیشەک خەڵتانی خوون کرا و رەوانەی ( دۆزەخ! ) کرا !! !

بێ مافیی و نەبوونی ئازدادیی ژنانی کورد هەرگیز بەراورد ناکرێ دەگەڵ هی ژنانی میللەتان ، دیارە ئەوەش ئەگەر یەک جار پەیوەندیی وە بێ توانایی و لەپاشبوونی ژنانەوە هەبی ئەوە سەت جار پەیوەندیی وە نێرسالاریی و پاشدامایی پیاوانەوەیە ، هێندەک لە پیاوە نەتەوەپەرستەکانی میللەتەکەمان تەنانەت ژنە سوپاسگوزارە مێشک شۆردرایەکانیش شانازیی وە دابونەریت و خزمەتکاریی ژنانی کوردەوە دەکەن و دەبێژن ئەو ماف و ئازادییەی ئەورپا – کە لە روانگەی ئەوانەوە بەرەڵاییە ! – بە کەلکی ژنانی کورد نایە چونکە ئەوان موسلمانن ! کەچی وەک ئەوەی چاویان کۆرە بووبی و نەتوانن ژنانی عەرەب و فارس و میللەتانی دەوروبەری خۆمان ببینن کە بێجگە لەوەی ژنکوژییان تێدا نییە – ئەگەر هەشبی دەگمەنە – ماف و ئازدادییەکانیشیان وە دەیان جار لە ژنانی کورد پترە ، هەر لەو ٨ی ئادارەدا – واتە پێنج رۆژ پێش نها – ژنان لە سەرتاسەری جیهان وە ژنانی میللەتانی لای خۆمانیشەوە بەوپەڕی توندیی و وە شێوازی جۆراوجۆر ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر پلەدوویی ژنان و سیستەمی پیاوسالاریی دەربڕی .. ئەوەش نموونەیەکە لە ناڕزایەتییەکان  :

رۆژی ٨ی ئادار کۆمەڵەک لە ژنانی عەرەب و ئێرانیی لە گۆڕەپانی ( مۆزەخانەی لۆڤەری هونەریی ) لە فەرنسا وە ( خۆڕووتکردنەوەی تەواو ) ناڕەزایی خۆیان لە پێناو وەدەستهێنانی ئازادیی و یەکسانیی و کۆمەڵگەی سێکیۆلاریی دەربڕی ، ئەو ژنانەش ؛ ( مەریەم نەمازی – ئێرانیی ) و ( عەلیا ئەلمەهدی – میسریی ) و ( ئامینە تایلۆر – تونسیی ) و پێنج ژنی ئازا و ئازادییخوازی دیکەی عەرەب و ئێرانیی بوون .. وە تایبەتییش (مەریەم نەمازی  ) وە جەستەیەکی تەواو رووت ئاڵای وڵاتەکەی خۆی لە کەمەری پێچا و (….) یەکەی سەر ئاڵایەکەی کون کرد و ( گوڵئەندام )ی خۆی تێدا پێشان دا .. ئەوەش گوزارشت لەوە دەکا کە ئەو ژنە هێندە رق ئەستوورە بەرانبەر ئازادییکوژانی وڵاتەکەی و ……… ئاخوندەکان لە ژێر سایەیدا ژنان و ئازادییخوازانی پێ دەچەوسێننەوە   .

خۆڕووتکردنەوەی ژنان وەهێزترین شەپازللەیە وە رووی نێرسالاران !

رەنگە هێندەک کەس هەبن و ببێژن : ”جا ئەو خۆڕووتکردنەوەیە هیچ سوودی نییە و ئەو ژنانەش هەر مەبەستیان خۆدەرخستن و هەڕاجکردنی جەستەی خۆیانە یان نەخۆشیی دەروونیی و سێکسییان هەیە ”! لێ ئەوە تەنێ قسەی پیاوە نێرسالارەکان و ژنە سوپاسگوزار و مێشک شۆردرایەکانە ، چونکە ئەو ژنانە رێک وە پێچەوانەی ئەو قسانە کۆمەڵە ژنەکی هۆشمەند و شۆڕشگێڕ و شکۆمەندن و وەک هەر ژنانەکی دیکە هاوسەر و منداڵ و ژیانی سەربەرزانە و ئازادانەی خۆیان هەیە و کتومت وەک ژنە پێشمەرگەکانی (پەکەکە ) خۆیان لە پیاوان کەمتر نابینن و هیچ پیاوەکی چاوبرسیی کە تێکڕای ژیان لە دامرکاندنەوەی ئاڵۆشییەکانی نێوگەڵی خۆی دەبینی ناتوانی پەنجەیان لێبدا و لە هەردوو لایەنی گفتار و رەفتاریش ئەوەیان سەلماندییە .. ئەو خۆڕووتکردنەوەشیان وەهێزترین شەپازللەیە وە رووی نێرسالاران ، هەر ئەو ژنانەشن دەگەڵ ئەوەی سیستەمی وڵاتەکانیان زۆر چەوسێنەرانەن لێ وە هۆی چالاکیی و بەرانگژبوونەوەکانیان دەرفەتی ئەوە نادەن ژنانی میللەتەکانیان وەک ژنانی کورد ملکەچ بکرێن و تا رادەی ژنکوژیی بچەوسێندرێنەوە.

ئەوانەی خۆ رووت دەکەنەوە لە هەموومان وە ئابڕووتر و وە رەوشتترن!

ئیدی ئەوڕۆ رۆژی ژنانی کوردە کە چیدی خۆیان وەپاش نەخەن و چیدی ملکەچ نەکەن و دەست لە نێو دەستی پیاوانی یەکسانیخواز بێنە دەنگ و وەک ژنانی میللەتانی دیکە تێکڕای شێوازەکانی بەرانگژبوونەوە وەکارببەن تەنانەت خۆڕووتکردنەوە و پووچکردنەوەی … و هەر شتێکی دیکە کە دەسەڵاتدارە نێرسالارەکان وە بڤە و پیرۆزیان دەزانن چونکە هەر ئەو جۆرە بڤە و پیرۆزییانەن ماف و ئازادییەکانیان پێشێل دەکەن و سەرکز و نابووتیان دەکەن و لە مرۆڤبوونیان دادەبڕن، سەرەنجام ئەو ژنانەی وەک ناڕەزایەتیی دەربڕین لە پێناو ماف و ئازادییەکانیان خۆیان رووت دەکەنەوە سەرلەبەری رەوشت و ئابڕووە هەرە جوان و بەرزەکان لە کن ئەوانن نەک لە کن ( ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان! )ی دەرباری دیوەخانەکانی دەسەڵاتداران و ژنکوژە دڕندەکانی کورد و ئەو …… دەسەڵاتەی کە پارێزگارییان لێ دەکەن!

___________________________________

• دەتوانن لەو بەستەرانەدا وێنە و زانیاریی پتر وەدەست بخەن:

www.proud-a.blogspot.fr/2014/03/IWD2014.html

 
www.journalruzaneh.wordpress.com

www.ikkr.org/index.php